کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگ بدەین بەکێ ؟

Friday, 11/10/2024, 22:07


ماوەیەکی کورت ماوە بۆ هەڵبژاردنی بەناو پەرلەمانی کوردستان ، ئەو پەرلەمانەی کە پارتی نادیموکراتو خائنزادەکان زۆر بێشەرمانە لە (٣١) ئابدا پەلکێشی ڕژیمەکەی سەدامی دکتاتۆری کرد، کردیە پێخوستی پۆستاڵی سوپای کیمیاویو ئەنفال ئەو سوپایەی کە لە ساڵی (١٩٦٣ ) بەیانی ژمارە ١٣ بەعسی عەفلەقی جیبەجێ کرد ئەو پەرلەمانەی کە مەسعودی خائنزادە بە بڕیارێکی دیوەخانەکەی دەرگاکەی کڵۆمکرد،هەر بۆیە واقتان ور نەمێنێت ئەو کاتەی بڕیارئەدەن بچن بۆ دەنگدان، کەمێک بە مێژووی ئەو حیزابنەدا بچنەوە، تا بزانن دەنگدان بە خائنان جگە لە کوردتبینیو بیرچونەوە شتێکنیە ، ئەپرسم دەنگ بدەین بە قوتابخانەکەی بارزانی کە لە کۆمارەکەی مهاباتدا پێشەوای جێهێشتو دوای دەست ماچکردنی شای ئێران هەڵهات بۆ باوەشی ڕژێمەکەی ستالین کە کۆمارو گەلی کوردی هەرزانفرۆشکرد ؟ دەنگبدەین بە نەوەکانی ئەو مەلامستەفایەی کە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕادەستی شای ئێران ئەکردەوە ؟ دەنگ بدەین بە پاشماوەکانی قیادە موەقەتە کە بوە پێش قەرەوڵی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی خوێن ڕێژ بۆ دامرکاندنەوەی سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات ، دەنگبدەین بە نەوەکانی مەسعودی خائنزادە کە کەخۆیان چونەتە کۆشکی بلورینەوەو مناڵی هەژارانیش ئاخ بۆ پارویەکی گەرم هەڵئەکێشن ؟ دەنگبدەین بەکوڕانی مەسرورو نێچیر کە کەناڵی ڕاگەیاندنو زانکۆو بانکو کۆمپانیای بازرگانی خۆیانیان هەیە، جگە لە ئۆتۆمبێلی گرانبەهاو ئەسپی ملێۆنە دۆلاری، گەشتی مۆنتیکارلۆو لاسڤێگاسو دوبەی بۆ قوماری ڕۆلێتو پۆکەر، کوری هەژارەکانیش هاناسە هەڵبکێشن بۆ قاتێ جلی نوێ ؟ دەنگبدەین بە کەواسوری بەرلەشکری تورک ؟دەنگبدەین بەوانەی مێژوو تەزویر ئەکەن ، کچی عوسەی ئامە نوسیویەتی باوکی تەقەی لە زەعیم سدیق کردوە ، بەڵام ئەوەی بیرچوە کەباوکی یەکێک بوو لە پاڵەوانەکانی کانی ماسی کە بەیانی ژمارە ١٣ عەفلەقیەکانیان جێبەجێ ئەکرد شیویعیەکانیان ئیبادە ئەکرد؟ دەنگبدەین بە پارتەکەی مەسعودی خائن کە بۆ دان یەشەیەک ئەچێتە کلینیکی زانکۆی ڤیەننا کە گرانترین خەستەخانەی ئەوروپایە؟
خوێنەری ئازیز دەنگدەری کورد،کەمێک چاوەکانت لێک بنێو بە مێژووی پڕخیانەتدا بگەڕێرە دواوە بیربکەرەوە ، با ئەمجارەش نەخەڵەتێت ، هاوڵاتی غەدرلێکراوی کورداستان ، ئەوە دڵۆپێک بو لەدەریای خیانەتی پارتی نادیموکرانی کوردستانی داگیرکراوو فرۆشراو.
دەنگبدەین بە یەکێتی نا نیشتمانی کوردستانەکەی مام جەلال کە بە درێژایی ژیانی جگە لە کورد دۆستی هەموو دوژمنان بوە؟ دەگبدەین بە ئەندازیاری براکوژی ؟ دەنگبدەین بەو پیاوەی کە بەناوی دژایەتی سیستمی بنەماڵەو میراتگری سیاسیەوە زیاتر لە سەدهەزار گەنجی بەکوشتدا دوایش ئەیوت دەنگ بدەن بەکاک مەسعود ؟ دەنگبدەین بەو حیزبەی کە لە بەر خاتری کورسی سەرۆک کۆماری عێراقی عەرەبی هەمو کوردستانی فرۆشت بە پارتەکەی مەسعود کە دوژمنی سەرسەختی بو؟ دەگبدەین بەو حیزبەی کە دوو دڵخوازی لە گوندی هەڵەدن تیرباران کرد لە بەرامبەر دوو کارتۆن ویسکیو چوار خرتە قەلدا ؟ دەنگبدەین بەو یەکێتی نا نیشتمانیەی کە سەرۆکەکەی تاریق ڕەمەزانی پاڵەوانی کیمیابارنی هەڵەبجەی ئازادکرد؟ دەنگبدەین بەو حیزبەی کە پیاوێکی تیا هەڵنەکەوت لە ئاست کوڕانی تاڵەبانیدا بڵی نا ئێوە کوردستانی نین ، ئێوە جگە لە میراتگری خیانەت شتێک نین ؟ دەنگبدەین بەو حیزبەی کە لە ڕێگەی کۆمپانیا بازرگانیەکانیەوە داوای بەش لە پاقلە فرۆشو گوڵەبەڕۆژە فرۆسێش ئەکات؟ دنگ بدەین بەو (ی.ن.ک) ەی کە بڕیارەەکانی لە قەرارگای ڕەمەزانەوە دەرئەچێت ، دەنگ بدەین بەو یەکێتی نوشتمانیەی کە خانمی یەکەمی عێراقو لەتیف گوێرەکەی هاوسەری کە تێرخواردنیان بۆ نیە ؟ دەنگ بدەین بەهەتاوخانو هەڵۆی بلەی ئەحەڕەشی کۆپاندرو کە خۆیان لێبوە بە خواوەندی زۆنی سەوز؟ نازانین دەنگ بدەین بەوانەی کوردستان بەموڵکی باپیرانیان ئەزاننو شاخو دەشتەکان ئەدەن بە بازرگانانی قاچاخچیو مافیاکان، خۆیان ئەبنە شەریکیان ؟ دەنگ بدەین بە نەخۆشخانە تایبەتەکانتان یان کۆمپانیای دەرمانی ماوەبەسەرچوتان ؟ دەنگ بدەین زانکۆ ئەهلیەکانتان ؟ یادەنگ بدەین بە سەرکردە ناوگەڵ پیسەکانتان دەنگ بدەین بە کوڕەکەی تاڵەبانی یان دەنگ بدەین بە کەرەکەی ؟ هاوڵاتی ئازیز ئەو ڕونکردنەوانەی لە
سەر پارتی نوسیمان ئەوە ناگەیەنێت یەکێتی بێبەریە لێی، ئەوەی لەسەر یەکێتیش وتمان ئەوە ناگەیەنی کە پارتی شەریک نیە ، بەڵکو هەردوکیان ڕووی یەک دراوی قەڵبن، هیچ کام لە حیزبەکانی کوردستان لەوان باشتر نین .
دەنگ بدەین بە گۆڕان ؟ بەو حیزبەی کە گەورەترین درۆی لەگەل میلەت کرد ، دەنگبدەین بەو گۆڕانەی بۆ دە خولی تر ئۆپۆزسێۆنی لەبەرچاوی تاکی کورد خست؟ دەنگ بدەین بەو کاک نەوشیراونەی زۆر زیرەکانەو بزنس مانانە تەنها مەبەستی کۆکردنەوەی سەرمایەیەکی گەورەردەبێت بۆ کوڕەکانی؟ دەنگ بدەین بە چیاو نما کە بۆ تاپۆکرددنی گردەکەوە کۆکردنەوەی سودو قازانجی کارگەی چیمەنتۆکەی باوکاین هاتونەتەوە بۆ کوردستان ؟ دەنگ بدەین بە پاڵەوانەکەی قڕناقەو پشتئاشان ؟ دەنگبدەین بە نەوەی حەمڵان یا بەئاواتی شێخ جەناب کە داهێنانی کرد لە ڕوتاندنەوەی خەڵکی ڕەشوڕوتی کوردستان بۆ ڕازیکردنی ماڵباتی بارزانیو خۆدەوڵەمەندکردندا ؟ دەنگ بدەین بەو حیزبەی کە دەڕۆژ پێش وادەی هەڵبژاردن لە حکومەتو پەرلەمان ئەکشێتەوە ؟ ڕەنگە وا بزانن کۆسەڵەی قومارە لە کۆتاییەکەیدا بکەن بەوارەکەداو ڕاکەن
دەنگبدەین بە حیزبە ئیسلامیەکان کە سرودی ئەی ڕەقیب بە گۆشتی بەراز تێگەیشتون و حەرامی ئەکەن ، بێ ئەوەی نە لە قورئاندا نە لە سەحیحی بوخاریدا حەرام کرابێت؟ دەنگ بدەین بە و حیزبانەی کە فرەژنیو مارە بڕینی کچی نۆ ساڵان حەڵال ئەکەن؟ دەنگ بدەین بەو موسڵمانانەی کە بۆ پرسەی سەربازێکی تورک پرسەنامە بۆ ئەردۆغان ئەنێرن ؟ جوڵانەوەو شۆڕشی باکور بەلادەرو مورتەد ئەزانن ؟ ڕەنگە ئەگەر زیاتر لەسەر ئیسلامیەکان بڵێین (حەمدی ) واتەنی، پیس ببێت سەفحەی دیوان ، ئەوسا موستەحەق بێت بۆ دڕین
دەنگ بدەین بە لاهوری شێخ جەنگی ؟ کورد واتەنی گا لەو گایەو گۆشت لەو گۆشتە! وەک ئەوەی ئەو لە تاڵابانیەکان نەبێت ، شوکری فەزڵی ئەڵێت ( تاڵەبانی چین هەموو ...........................
دەنگ بدەین بە شاسوار؟ کە ڕەنگە ئەوه لە خاوەن پشکەکانی چاڤی لاندو دانیشتوانی گوندی ئەڵمانی بپرسین باشترین وەڵامیان پێبێت ، ئیتر پێویست نەکان خۆمانیان پێوە سەرقاڵ بکەین .
دەنگ بدەین بە عەلی هەڵەوەڕ ؟ ( عەلی حەمەساڵح ) کە وەک دەسی کەر لەبەردەم کۆمپانیاکانی حیزبو مافیاکندا ئەکەوێ ئەوەی بەشی بدات باسی ناکات ئەوەش بەشی نەدات حسابی بۆ نەکات ئەیکات بە شەوچەرەوبنێشتەخۆشەی ژێردانی ، دەنگبدەین بە عەلیو گروپەکەی کە لە گۆڕان هەڵگەڕاوەتەوە ؟
دەنگ بدەین بە حسک؟بە حەمەی حاجی مەحمەدی هارونی کە لە گەڵ براکەی خۆیدا ڕاستگۆ نیەوە لە یەک هەڵئەگەڕێنەوە ئەی ئەبێت لەگەڵ دەنگدردا وەفاداریان چیبێت؟
دەنگبدەین بە لیستی حورمەت کە سەرۆکی لیستەکە (دکتۆر بەرهەمی بە حورمەت) لە هەڵبژاردنی عێراقدا هەمو لیستەکەی فرۆشت بە کۆرسیە بێنرخەکەی عێراق .
دەنگ بدەین بەکێ؟ هەندێ لایەنو کەسانێکیش وەک هەڵیک بۆ خۆ دەوڵەمەدکردن لێی ئەڕوانن ئەگەر چاو داخەین لە خولەکانی پێشووردبینەوە سەیری کاندیدەکان بکەین بۆمان دەرئەکەوێت کێنو لە کوێوە هاتونو چیان کردوە ، ئەوانە وە بلیتێکی یانسیبیان کێبێت ئەچنە ئەوە یاریەوە ، خۆ ئەگەر دەرچون ئەوا نەخشیان هێناوە ، لە پڕی ئەبنە کوڕێ.بۆیە ئەگەر خەڵکی کوردستان هۆشمەندانە بیر بکەنەوە ئەوا بایکۆتی هەڵبژادن ئەکەن ، خۆ ئەگەر ڕێژەی دەنگدەر لە سەدا دە کەمتر بێت ئەوا خەڵکی کوردستان ئەیسەلمێنی کە هیچکام لەو حیزبو کۆمپانیاو مافیایەنەی قبوڵ نیە ئەو ڕێژە کەمەش لە دەنگدەر دیارە هەلپەرستانو کۆیلەو کاسەلێسو دەرگاوانو پسپۆرانی مەسینەو ماستاون ، هاوڵاتیانی کوردستان خۆتان سەرپشکبن بەڵام کەمێک چاو لێک بنێنو بە مێژوودا بچنەوە با بۆ جاری دەهەمو سەدهەم نەخەڵەتێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە