هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان
Saturday, 09/11/2024, 21:18
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان لە چوار پارێزگای باشوری کوردستان بەرێوە چوو. پارێزگاکانی باشوری کوردستان بریتین لە هەولێر؛ سلێمانی؛ دهۆک و هەڵەبجە. بە گوێرەی سەرچاوە و زانیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق دوو میلۆن و٦۸۳ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ٤٠ حیزب و ۷۸ کاندیدا و لیست و لایەنی سەربەخۆ بەربژێریان هەبوو. دەنگدانی تایبەت رۆژی هەینی ۱۸/۱٠/۲٠۲٤ بەرێوە چوو. رێژەی بەشدارانی تایبەت ۹۷ ٪ بوو. رۆژی یەکشەممە ؛رێکەوتی ۲٠/۱٠/۲٠۲٤ دەنگدانی گشتی بەرێوە چوو. رێژەی بەشداری دەنگدانی گشتی ۷۲٪ بوو. هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی لە کاتژمێر ٠٠: ٠۷ ی ( حەوتی )بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر ۱۸:٠٠ (شەشی) ئێوارێ کۆتایی هات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بانگهێشتنی نوێنەرانی حیزب و لیست و کاندیدیسەربەخۆ و چاوێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆ و تەلەفزیۆن و مێدیاکان لە بەرواری ۲٤/۱٠/۲٠۲٤ کرد. لەو رۆژە دا لە ناوەندی وردبینی لە ساڵۆنی سایلۆی هەولێر کاتژمێر ۹ی بەیانی کۆبوونەوەکەدەست پێکرا. دوایی کۆبوونەوەکە نوێنەرانی حیزب و لیست و کاندیداکانی سەربەخۆ چەندینسکاڵایان لە لای کۆمیسیۆنی باڵا تۆمار کرد.
نەبەرد عومەر لێپرسراوی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی سەربەخۆیهەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی هەتا ئێستا ۱٦٠ سکاڵا لە لایەنە سیاسیەکانەوە تۆمار کراون. هەروەها ۲٠۸ هەزار دەنگی پووچەڵ هەبوون.
لە رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ۳٠/۱٠/۲٠۲٤ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی کوردستان راگەیەندرا.
سەرجەم کۆی کورسیەکانی پارلەمانی کوردستان ۱٠٠ کورسیە. نەوەد و پێنج (۹٥) کورسی بە سەر لایەنەکانی سیاسی دابەش دەکرێن. هەروەها پێنج (٥) کورسیش بە سەر کۆتاکان دابەش دەکرێن.
لەو هەڵبژاردنەدا بە گوێرەی ئەنجامی کۆتایی کورسیەکان بەو شێوەیە بە سەر لایەنە سیاسیەکان دابەش کراون.
ـ پارتی دێموکرتی کوردستان ۳۹ کورسی
ـ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ۲۳ کورسی
ـ نەوەی نوێ ۱٥ کورسی
ـ یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ۷ کورسی
ـ هەڵوێست ٤ کورسی
ـ کۆمەڵی دادگەری کوردستان ۳ کورسی
ـ بەرەی گەل ۲ کورسی
ـ گۆران ۱ کورسی
ـ هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ۱ کورسی
من وەک چاودێری نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لە لایەن وڵاتی نۆرویژ و رێکخراوی دۆستایەتی نێودەوڵەتی بەشدار بووم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست