زیاگۆک ئاڵپ کوردێک بوو، کە حاشای لە ڕەچەڵەکی خۆی کرد

Tuesday, 05/11/2024, 18:31


کورتەیەک لە ژیاننامەی زیاگۆک ئاڵپ
زیاگۆک کاڵپ (١٨٧٩-١٩٢٤) لە شاری دیاربەکر/ ئامەد/ لە باکوری کوردستان لە دایک بووە.ئەو کەسە کۆمەڵناس ومێژوونووسی وزمانزانێکی بەڕەچەڵەک کوردە بووە بەڵام خزمەتی بە مێژوووزمانی تورکیی کردوە وبە باوکی /نەتەوەی/ تورک دەناسرێ وداهێنەریی پانتورکیسم بووە وبە باوکی پانتورکیسم ناوی دەرکردوە!

پێناسەیەکی سەرپێیی لەسەر رەچەڵەک:

بەباوەڕی من رەچەڵەک یان رەگەز یان بناوانی نەتەوەیەک واتای ئەوەدەاکە هەرمرۆڤێک لە سەرهەر خاکێک کە لە دایک دەبێ وپەروەردەدەکرێ وفێری زمان وکولتوروفەرهەنگی ئەو خاکە خۆی دەبێ ،خەڵكی ئەو خاکە یان ئەو نیشتمانەیە وناتوانێ حاشای لێ بکا.حاشاکردنی هەر تاکێکیش لە نیشتمان وزمان وفەرهەنگ وکولتوری خۆی پەیوەندیی بە زۆر بابەتەوە هەیە کە رەنگە لەو گووتارەدا رێگا نەدرێ باسی هۆیە مێژووییەکان بکەین وباسی ئەوەش بکەین کە تاکێک لە نیشتمانی هەر وڵاتێک چەندە ئۆگریی زمان ونیشتمان ورابوردووی خۆیەتی وتەواوی تەمەنی خۆی تەرخان دەکا کە هەرچی لە دەستی هات خزمەتی هاووڵاتی ونیشتمان ومێژووزمان وفەرهەنگی خۆی بکا.

نیشتمان حاشای لێ ناکرێ:

یەکێک لە فەلسەفەکانی بونی رەچەڵەکی هەر تاکێک،خۆشەویستیە بە خاک ونیشتمان وگەل وزمان وکولتوری ئەو خاکەی کە لێی لە دایک بووی وئەو نەتەوەیە کە دەتپارێزێ.بۆ هەر مرۆڤێکی نیشتمان پەروەرونیشتمانپارێزواجبی ئەخلاقی وتەنانەت ئایینیشە کە تەمەنی خۆی تەرخان بکا بۆ سەربەخۆیی وئاوەدانی وپێشکەوتنی ئەو خاکەی کە لەسەری هاتۆتەدونیا ولەسەری دەژی.ئەوکەسانەی کە حاشالە رەچەڵەکی خۆیان ولە کورد بونی خۆیان دەکەن،دەکرێ وێنەی کەسانی بێ ناسنامە حیسابیان بۆ بکرێ.ئەو کەسانە ئەگەرفەیلەسوفیش بن،مێشکیان نەخۆشەوحەجێیان بە بینینی دوکتوری دەروونناسە.
دەتوانین بێژین سەلاحەددین ئەیوبیش بە هەمان شێوە حاشای لە رەچەڵەکی خۆی کردبوو،لە جیاتی ئەوەی بۆ کورد وکوردستان بجەنگێ،رێگای رزگارکردن وپەرەپێدانی ئایینی هەڵبژارد.لە مێژووی ٢٥٠٠ ساڵەی شاهەنشایی لە ئێرانیشدا، چەند پادشایەک بە رەچەڵەک کورد بون بەڵام هیچکات دانیان بەسەر کوردبونی خۆیان نەناوە وبۆ کوردوکوردستان هیچ هەنگاوێکی ئەرێنیان هەڵنەگرتووە.
هەروەها ئەگەر نموونەیەکی سەردەمیش باس بکەین دەبێ ناوی هاکان فیدانیش لە بیر نەکەین،کە کوردە ولە عەشیرەی حەسنانە ولە حاڵی حازردا وەزیریی دەرەوەی تورکیایە وسنووری فاشیزمی تورکی بەزاندوە ولە وان زیاتر دژی نەتەوەکەی خۆیەتی کە سەربە نەتەوەی کوردە.
ئەو جۆرە کوردانەی کە حاشا لە کورد بون ورەچەڵەکی خۆیان دەکەن،تەنیا دەتوانین پێناسەی بێ ناسنامەیان پێ بدەین وپێیان بلێن: ئێمە نازانین دایکوباوکتان خەڵكی کام نیشتمانە و لە کوێ لە دایک بون؟

تێبینی:

ئەم وتارەی خوارەوەش بخوێنەرەوە کە باسی هەمان کەسایەتیی دەکات:

پێج که‌سایه‌تیی خائین و کێشه‌ی سه‌رده‌می کورد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە