کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سودەکانی گۆڕینی مەلا و دینبازەکان، بە ڕۆبۆتی زیرەکی دەستکرد چی بێت؟

Tuesday, 05/11/2024, 17:41


- تۆبڵێی ئەو کاتە کۆمەڵگەی کوردی باشتر و ئارمتر بێتەوە؟ یان خرابتر دەبێت؟
- ئاخۆ ئەو کاتە تەفسیر و لێکدانەوەی ڕۆبۆرتەکان چۆن دەێت بۆ تێکستە ئیسلامیەکان؟
- ئاخۆ ئەو کاتە ئەرک و مافی ھاوڵاتیان زیاتر ڕوونتر دەبێت بۆ کۆمەڵگە؟
- تۆ بڵێی ئەو ڕۆبۆرتە زیرەکانە ، توندڕەوی کەمتر دەکەنەوە؟  وە کۆمەڵگەش زیاتر دوردەخەنەوە لەکەلتوری خوێناوی؟
- ئاخۆ ئەو کاتە موچەی مەلا و ئیمامەکان چۆن سەرف بکرێت بۆ کۆمەڵگە باشە؟
- تۆبڵێی ئەگەر ھەموو مەلا و دینبازەکانی سعودیەش بگۆڕدرێن بۆ ڕۆبۆرتی زیرەک، ئاخۆ شمشێرەکانی سەر ئاڵای سعودیەش بگۆڕێن بۆ دوو لق گوڵی خۆشەویستی؟
بیرۆکەی گۆڕینی مەلا و ئیمامە دینبازەکان بە ڕۆبۆتی زیرەکی دەستکرد (AI) ، لەوانەیە کۆمەڵە  پرسیارێکی سەرنجڕاکێشی لە ناو کۆمەڵگەدا بھەژێنێت ، لەسەر بەرژەوەندی و توانا و ڕۆڵی مەلا و دینباز و سەرکردە ئاینییەکان. وە توانا و زیرەکی و لێھاتویی تەکنەلۆژیا بۆ ئەوە کارە !
-  لێرەدا ھەندێک لەو سوود و توانایانەی کە زیرەکی دەستکرد ھەیەتی لە ڕوانگەی دادپەروەری و لێکدانەوەی یەکگرتووی تێکستە ئاینیەکان و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ:
١ - بێلایەنی ڕۆبۆرتەکان : سیستەمی زیرەکی دەستکرد AI ئامادە نییە لایەنگری کەسێک بکات یان لایەنگیری بیروباوەڕی کولتووری عەرەبی بیابانی یان سیاسەتی سەرکردەیەکی دینبازش بکات!   AI دەتوانن دەقە ئیسلامییەکان لەسەر بنەمای کۆمەڵە یاسا و لێکدانەوەیەکی پێشوەختی دیاریکراو و وە یەکگرتوو لێکبداتەوە، بەبێ کاریگەرییە دەرەکی و یان ڕوداو و بابەتەکانی ڕۆژ !
٢ - لێکدانەوەی تێکستەکان بەشێوەیەکی یەکگرتوو : سیستەمی زیرەکی دەستکرد AI دەتوانێت قورئان و فەرموودەکان لەسەر بنەمای شێوازە پشتڕاستکراوەکان لێکبداتەوە نەک بە ھەڕەمەکی! ئەمەش وادەکات  کە ناتەبایی و درۆی دینبازەکان لە لێکدانەوەکانیانی بۆ دەقە سەیر و سەمەرەکان کەم بکاتەوە! وە ھەروەھا ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەبێتە یارمەتیدەرێک لە بەرەنگاربوونەوە و لێکدانەوەی توندڕەوەکان و توندوتیژەکانیان! چونکە بەرنامەکانی AI دەتوانرێت بە شێوەیەکی ئەخلاقی و ڕێزدار دابڕێژرێت بەبێ جیاوازی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە!
٣ - ڕێزگرتن لە ماف و ئەرک و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان: دەتوانرێت بەرنامەی AI بەشێوەیەکی وا دابڕێژرێت کە بەھا ئەخلاقییە مۆدێرنەکان و مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی ڕەچاوبکات!  ئەمەش بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی ڕێبازێکی مرۆڤ دۆستانەتر و گشتگرتر!  بۆ نموونە باشتر پاراستنی مافەکانی ژنان و کەمینەکان و گروپە جیاوازەکانی تریش، ئەویش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان!
٤ - دوور لە کاریگەرییە سۆزداری و ڕادیکاڵەکان : لەبەر ئەوەی ڕۆبۆتە زیرەکەکان هیچ کاردانەوەیەکی سۆزداری و ئەزموونێکی کەسیان نییە وەک دینبازەکان! کەواتە ڕۆبۆرتەکان بەرگری ناکەن لە توندڕەوی و وروژاندنی سێکسی و فرە ژنی و نیکاحی جۆراوجۆر و پینەوپەڕۆ و دەستکاریکردنی تێکستەکان، کە ئەوانەش دەبێتە هۆی پراکتیزەکردنی کولتوورێکی توندڕەوی خوێناوی و تێکدانی کۆمەڵگە!  کەواتە ڕۆبۆرتە زیرەکەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوە و پراکتیزە توندوتیژییەکان و بڵاوبوونەوەی توندڕەوی و بێ بەھا کردنی ئافرەتان! وەک دەڵێن ئافرەتان نیوەی کۆمەڵن ، بەڵام من دەڵێم ئافرەتان ھەموو کۆمەڵن (چونکە نیوەکەی تری کۆمەڵیش کە پیاوانە، لە باوەشی ئافرەتاندا پەروەردە دەبن).
٥ -  پاڵپشتی کۆمەڵگە بۆ بیرکردنەوەی مۆدێرنتر : دەتوانرێت AI بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی پێکهاتە موسڵمانەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە مۆدێرنەکانی وەک تەکنەلۆجیا و زانست و مافەکانی مرۆڤ (نەک ھەر دینبازەکان بەرھەمی زانست بەکاری بھێنن، بۆ بەرژەوەندی و ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانەیان ،وەک مۆبایل و میکرۆفۆنی مزگەوتەکان و ئۆتۆمبێلی گوللە نەبڕی دینبازەکان و ئەوانی تر) !  لەهەمان کاتدا  AI دەتوانێت بە ڕاستگۆیی لەگەڵ بەها ئاینییەکاندا بمێننەوە!  وە AI دەتوانێت یارمەتیدەریش بێت لە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان نەریت و ژیانی مۆدێرن و پێشکەوتوو دا!
٦ - شەفافیەتی ڕۆبۆرتەکان: سیستەمەکانی AI دەتوانن شەفافتر  ڕاستگۆتر بێت سەبارەت بە لۆژیکی پشت بڕیار و لێکدانەوەکانیان لەسەر تێکستە ئاینیەکان !   ئەمەش دەتوانێت ڕێگە بە باوەڕداران (موسڵمانان) بدات کە باشتر لەوە تێبگەن کە چۆن و بۆچی لێدوانە ئاینییەکان دەدرێن و بۆچی هەندێک لە موسڵمانان ھەندێک لێکدانەوە هەڵدەبژێردرێن و وە ھەندێکیشان دوور دەکەونە! واتە دور کەوتنەوە لە میکیاج و پینەوپەڕۆی دینبازی، یان ھەر وازھێنان لە ئاین!
- ئاخۆ ئەو کاتە موچەکانی مەلا و ئیمامەکان چۆن بۆ کۆمەڵگە سەرف بکرێن؟
من پێم باشە کە نێوەی موچەکانی مەلا و ئیمامەکان بدەن بە کڕینی ڕۆبۆرتی دەستکردی زیرەک ، کە شوێنی ئەوان دەگرنەوە !  وە نیوەکەی تری موچەکەیان بدەن بە خەڵوەتگای پیران،  ھەتا پیرەکان کە ھەموو ژیانیان بۆ خزمەتی کۆمەڵگە سەرف کرد بوو ، پێش مردنیان کەمێک چێژ لە ڕێزی کۆمەڵگە وەربگرنەوە و بە سکی تێر و پاک و خاوێنی ئەو تەمەنە کورتەی کە ماویانە لە خەڵوەتگەیەکی ئارام و گەرم و تەندروستا بژین! نەک چاوەڕوانی ئەفسانەی حۆریەکانی بەھەشت بن ! چونکە ئەگەر ئەفسانەکانی بەھەشت ڕاست بوایە ! ئەوا دینبازەکان خۆیان بەڕاکردن بۆی دەچوون !
- تۆبڵێی ئەگەر ھەموو مەلا و دینبازەکانی سعودیەش بگۆڕدرێن بۆ ڕۆبۆرتی زیرەکی دەستکرد، شمشێرەکانی سەر ئاڵای سعودیەش بگۆڕێن بۆ دوو لق گوڵی خۆشەویستی؟
بە بۆچۆنی من ئەگەر کەلتورەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت ئەوا ئاڵاکەشیان وەک ئاوێنە ڕەنگدانەوای کۆمەڵگەکەیان دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت!
- ئای زانست ، تۆ چەند جوانیت !!! ھەموو کەس بەرھەمەکانت دەبینن و بەکاری دەھێنن ، بەبێ جیاوازی دەنگ و ڕەنگ و ڕەگەز و ئاینی جیاواز !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە