دەبێت ئەوەی کە باسی دەکەم، نیشتیمان دایک بێت!؟
Tuesday, 05/11/2024, 17:38
لە منی وەرگرن کاتێک وڵات بوو بە دوو چین چینێک زۆر زۆر هەژار کە بە هەزاران ناڕەحەتی لەتە نانێک پەیا دەکەن و چینێکیش خۆش ژیان و باشترین لایف ستایل ئەوا بزانە سەرکردە و بەڕێوەبەرەکانت لە دز و جەردەیەک زیاتر هیچی تر نین.دەنا کێ وەک ئێمە سامانی سەرخان و ژێرخانی وا دەوڵەمەندە بەس بە چ دەچێ کە ئەمانەتت لە دەستی دزا بێت؟!
برۆ سەیری هەرێمی کوردستان بکەن لەسایەی گەندەڵی و خراپەکاریەکانی دوو بنەماڵەی حوکمرانەوە وا خەریکە وردە وردە چینی مام ناوەندیش نامێنێت و بەرەو چینی هەژار دەروات کەچی ڕۆژ دوای ڕۆژ خۆیان و هەموو ئەوانەش کە لەژێر سێبەری ئەوان دان دەوڵەمەندتر دەبن!.
وتەیەکی جوان هەیە دەڵێت”وڵاتێک لەسەر دەریای نەوت بێت دەبێت سەرینی شەوانی لەزێڕ بێت”.بەڵام ئەو وتەیە لە کوردستان تەواو پێچەوانەیەو کارناکات.
هەرچەندە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەوڵەمەندە بە کانزا و نەوت بەڵام ئەوەی سودمەندە لێی تەنها دوو بنەماڵەیە و ماباقی خەڵکەکەی تر هەژار و برسی،
ئەوەی ئێستا لە کوردستان دەولەمەندە و سەرینی شەوانی لەزێڕە تەنها دوو بنەمالەیە ماباقی خەڵکەکەی تر سەرینی شەوانی یا عەرزی ڕەقی ماڵەکەیەتی یا بەردە رەقەکانی نێو دارستان وجەنگەڵەکانی ئەوروپا یا ناو سکی حوتی نێو دەریاو زەریاکانە.
ئێستا هەرێمی کوردستان بەهۆی گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی دوو بنەماڵەی حوکمرانەوە بووە بە بەهەشت بۆ ئەو دوو بنەمالەیە و بەشێک لە چەپڵەلێدەرو چەقۆ وەشێن و کاسەلێسەکانی ئەو دوو بنەمالە وە دۆزەخ یش بۆ خەڵکەکەی تر..
هەتا بەیانی لەسەر گەندەڵی و خراپەکاریەکانی دوو بنەماڵەی حوکمرانی کوردستان بنووسم تەواو نابم بۆیە بەم شیعرە کۆتایی بەنووسینەکەم دەهێنم……
حاڵی نیشتمانی دایک
دڵی چیم خۆش بێت بەو نیشتمانە
بۆ زاڵم و ستەمکار بەهەشت و بۆ خەونی ئێمە وەک گۆڕستانە
گەر لێم بپرسن خاکت لەکوێیە
دەڵێم ئەو کوردستانەی بەس خەمی لێیە
گەر بڵێن وڵاتی تۆ خاکی کانزا و خەزێنەیە
ئەڵێم هەمووی فرۆشراوە ئەم وڵاتە بێوێنەیە
ئەگەر هاتو پێیان وتم بۆئێوە سکتان برسییە
دەڵێم چونکە دزو جەردە کاربەدەستی سەر کورسییە
لەکوردستان لەخاکی من هە ر ڕۆژەو خەمێک له دڵ میوانە
چونکە کەسی گەمژەو نەزان ڕێبەرو پێشەوامانە
ئێستا هەر چی گەنجی خوێن گەرمو جوانە
ئاوارەی دەستی ستەم کارانە
غوربەت یا دەریا نیشتمانی دووەم یانە
کوردستانم وەک کێکی ئاهەنگەکان پارچە پارچە کراوە
وەک جلێکی ماڕکە لە شوشەیاکا هەڕاجکراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست