کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شەڕی گومرگەوە بۆ شەڕی هەژماری من

Friday, 01/11/2024, 0:11


هە رلە گەڵ کشانە وەی هێزەکانی بەعس لە کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۱ ەوە ،بە ڕێوەبردنی ولات وکۆمەڵ کە وتە ئە ستوی ئە وهێزە چە ک دارانە ی لە شاخ بوون ،کە دوایی بە هاوکاری ئە مریکاو هاوپەیمانان دە سەڵاتیان پێ دراو پارێزران. بە هۆی نە بوونی ئامانجی سیاسی وە هیچ فکریکی سیاسی لای ئەم گروپانە ،نەک نەیان توانی بۆشایی بە ڕێیوە بردنی دە سەڵاتی بەعس بە باشترین شێوە پڕ کردنە وەک زۆرچاوەڕوانیان لێ ئەکرا،بە ڵکو کەوتنە تالان کردنی دامەزارە دەوڵەتیە کان وە فرۆشتنی هە رشتێک پارە بکات ،وە پشت گوێ خستنی کۆمە ڵگا لەهە مووبواریکا.
لە بارەی چیرۆکی تاڵان وبڕۆی ئە م ھێزە چەک دارانە کە تا ئێستاش دە سەلات دارن و بە ردەوامن لە سەر پیشەیان ،گەڵیک شت وتراوەونوسراوە ،کەهە مومان بیستومانە وە بۆمان جێگای شەرمەزاریە وپێویست بە باس کردنە وە ناکات لێرە.بەڵام هه مووئەم باسانەی ،کە لە سەرئەم هێزە میلشیاییانە وتراوە ئەم پەیامە ڕوونەمان پێ ئەدات ،کە ئەمانە نەک هەرئامانج و پەیامی سیاسیان نەبووەو پێ نەبووە،بەڵکوخۆشیان بۆئەم دەسەڵاتە ئامادە نەکردبوو کە ۳۳ سالە هه یانە ،بۆیە پەلاماری هەرشتێکیان ئەدا کە پارە بکات،هەرلە فرۆشتنی کارخانە ،ئامیرەکان بە تایبەت ئامیێرەکانی بە نداوی بێخمە وە یاریگەکان .هتد،بۆئەوەی لەکاتی ڕاکردنا زۆرترین پارەی تاڵانیان پێ بێت.
لە گەڵ تێ پەڕبوونی کات،وە ددلنیابوونیان کە مانەوەیان کاتی نیە، دەستیان کردبە دەست بە سەراگرنتی نەک هه ربانک وشوێنە گشتیەکان،بەڵکو دەستان گرت بەسەرهەمووسەرچاوەکانی داراییدا ،کە خێرا پارەی کاشیان لێ دەست ئەکەوێت وەک خاڵە گومرگیەکانی سەرسنورەکان وە هە تادانانی خالی گومرگ ڵە نێوان شارەکان.
دەست بە سەراگرنتی خاڵە گومرگیەکان وەک سەرچاوەی گرنگی دارایی بووبە پێوەربۆ باڵا دەستی وە ئاستی جەماوەری هه رگروپێکی چە ک دار،لە بەرئەوە خاڵە گومرگیەکان بوونە خاڵی لاوازی دۆزی کورد،خاڵی ناکۆکی وەسەرچاوەی درێژە پێ دانی شە ری ناوخۆبە تایبەت خاڵی گومرگی برایم خە لیل ،کە هە مومان ئەزانین. شە ڕلە سەرگومرگ وداهات بە ردەوام بووتا ئەمریکا بە زۆرلایەنە سەرەکیەکانی شە ڕی ناچارکرد ،کە یەکیەتی و پارتی بوون شەڕ ڕابگرن وئاشتی بکەن پاش کوژرانی هه زاران گەنجی داماوی خیرلە خۆ نەدیوی کورد،وە ئاوارە بوونی دەها هه زارگەنج.شانسی کورد، بۆ ڕوخانی سە دام ئە مریکا پێیوستی بە هێزێکی یەک گرتووی کوردی بوو وە ناچاری کردن کۆتایی بە شەر بێنن ئە گەرنا شە ڕی گومرگ تا ئێستاش بە ردوەوام ئەبوو.
دوای ڕوخانی سەددام وهاتنی پارەی زۆرلە رێگە ی بەشە بودجە لە بەغدا،دەرهێنانی نە وت وفرۆشتنی بە ئاشکراو بە قاچاخ ،کە بە قاچاخ تا ئێستاش بە ردەوامە،قۆرخ کردنی بازاربۆنمونە کەرتی نیشته جێ بوون،وزە وە پە یوندی ..هتد ،وە باج وسەرانەو چەندەهاجۆری تری داهات پە یدا کردن ،بابەتی داهاتی خاڵە گومرگیەکانی وەک برایم خەلیل،کە چەندەها ساڵ شە ری لە سەرئەکرا لە بیرکرا وە تائێستاش کە س نازانێ کێ داهاتی گومرگەکان فەرهود ئەکات.
دوای شکستی حکومەتی هه ریم لە ئابووری سەربەخۆ بە هۆی لە دەست دانی نەوتی هه رێم بە بێگانە لە کابنیەکانی رابردوو وە شکستی سیاسی ودیبلۆماسی دەسەلات دارانی هه رێم دوای روداوەکانی۱٦ ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ بوە هۆی دروست بوونی قەیرانی دارایی لەهە رێم وە ک نەمان وبرینی موچە ونەبوونی پارە لە بازارەکانا، کە تائێستاش ئەم رەوشە هه ربەرودوامە ودرێژەی هه یه .
دە سەلات دارنی میلشیاش بۆ بەردوامی خۆیان وە ناندانی سوپایەکی گە ورەی بێ کاری حیزبی هەرلە ئە ندام و بن دیوارو چەک دارەوە تا ئە گاتە بەرێوە بردنی دەزگاکانی میلشیایی وە میدیایی لە ڕێگەی جۆرەها جۆری سەرانەوزۆرکردنی باج هه وڵ ئە دەن دارایی پە یدا بکەن ،بەتایبەت دوای برینی داهاتی نەوت بە بۆڕی بە هۆی بریارەکانی دادگای فە رەنساودادگای فیدراڵی بەغدا.
ئێستادەسەلات دارنی میلشیابۆ پەیدا کردنی پارەی زیاترچاویان بریوەتە ئەم بڕە بەشە پارەی،کە لە بەغداوە وەک مووچە ئەنێردرێت،وە خەڵک ترسی جددی هە یە، کەلە داهاتوشا وەک ئێستا ئەگە ردەستیان نەگیرێت ،هەرجارەی بە بیانویەک   مووچە نەدەن وبۆخۆیانی هەڵبگرن بۆ پاراستنی دامەزراوە میلشیایەکانیان وپرۆژە بازرگانیە قاچاخەکانیان .
لە مەش زیاتر،هێزە میلشیاباڵادەستەکان لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو بڕە پارەیەی وەک مووچه لە بەغداوە دێت لە ڕێگە ی ئەم بانکانە وە دابە ش بکرێت کە خۆیان خاوەنیانن ،بۆئە وەی جگە لە کۆنترۆل کردنی دارایی خەڵک بە ویستی خۆیان ،هه موومانگیکیش،کە پارەکە ئە گات لە پێشەوە ملیونان دۆلارقازانج وەربگرن لە پارەی مووچە ی خەڵک وەکوهە قی بە کارهێنانی بانکەکانیان،ئەمجاردوای ئەوە گارانتیش نیه ،کە وەک چەندەها جاری زووترمووچە ی خەلک ناخۆن، وەیا لە پڕێکا بڵێن ئەم بانکە مایە پووچ بووەو ئیترمووچه نیە وە بانکیکی تری خۆیان دوبارە بە کار بێننەوە. ئەمڕۆهه مووکێشەی کورد کورت کراوەتەوە لە نێوان ئەژماری من .کە پارتی خۆی بە خاوەنی ئە زانێ یان تە وتین ،کە  دەوڵە تی ئێراق خاوەنداریە تی ئەکات لە ڕێگەی بانکە دەوڵەتیەکان وەک بانکی ڕافدیین و ڕەشید.هەڵبەته یەکیەتیش لە سەرەتاوە لە گەل ئەژماری من بوو،تا لەم بازرگانی کردنە بە مووچه ی خەڵک لە گەڵ پارتی یا شە ریک بیت یا بە شی خۆی لە ناوچەی سە وزبەربکەوێ،بۆیە لە زۆرفەرمانگە کانی زۆنی سەوزهانی خەڵکیان ئەدابۆبەکارهێنانی هەژماری من،بەڵام بەهۆی دروست بوونی هه ندێ گرژی لە نێوان سە رانی یە کیە تی و پارتی هە تا
ئەگەربە رەوالەتیش بێنت،وای کرد ،کە بریاردەرانی یەکیەتی ئێستا پشت لە هەژماری من بکە ن وپشتگیری تە وتینی بانکەکانی دەوڵەتی عێراق بکەن .
باڵی دەست رۆیشتووی ناویەکیەتی دڵنیایە ،کە بەکارهێنانی تەوتین لەرووی پێگە ی سیاسی وئابوریە وە لە عێراق قازانج وکە ڵکی زیاترە بۆی وەک لە ئە ژماری من لە گەڵ پارتی، بۆیە ئێستا لەگەڵ تە وتینە نەک ئە ژماری من،وە هەروەها لە رووی راکێشانی سۆزی جەماوەریش یە کیەتی کەڵک لەرەت کردنەوەی ئەژماری من وەرئە گرێت ،چونکە هه مووخەڵک لە گەل تەوتینە ، وە بەدڵنیای ئەگەریەکیەتی بتوانێ مووچەی فەرمانبەران تەوتین بکات بۆی ئەبیێتە دەست کە وت وە سەرکەوتن بە سەرپارتی وهە ژماری پارتید. دابەش بوون وشەری ئە ژماری من لە نێوان لایەنەکان لە راستی دا شە ڕی بەرژەوەندیە لە نێوان خۆیان وە پەیونەدی بە بەرژەوندی خەڵکە وە نیە، بەڵام ستە وم تاڵانی دەسەلاتی میلشیا وای کردوە ، کە خەڵک لە گە ڵ هەژماری من نەبێ ،لە بەرئە وەی خەڵک ئە زموونی۳۳ ساڵی تاڵی تاڵانی بوونی هە یە لە گەل دەسەڵاتی میلشیا، وەهیچ متمانەیان بەم دەسەڵاتە نیە بۆیە لە گەل تەوتینن، واته متمانە بە دە سەڵاتی بەغدا زیاترە وەک لە دەسەڵاتی کوردی خۆماڵی ، ئەمە لە هیچ دنیایە ک نەبووە لێرە نە بێ،کە گە لێک متمانە ی بە بێگانە زیاتربێت وەک لە دە سەلات دارانی خۆیی،ئە مەش بۆ کورد تراجیدیایەکی تری ترسناکە کە دە سەڵاتی میلشیا بەسەرکوردی داهێناوە.
باڵی دەست رۆیشتووی ناویەکیەتی دڵنیایە ،کە بەکارهێنانی تەوتین لەرووی پێگە ی سیاسی وئابوریە وە لە عێراق قازانج وکە ڵکی زیاترە بۆی وەک لە ئە ژماری من لە گەڵ پارتی، بۆیە ئێستا لەگەڵ تە وتینە نەک ئە ژماری من،وە هەروەها لە رووی راکێشانی سۆزی جەماوەریش یە کیەتی کەڵک لەرەت کردنەوەی ئەژماری من وەرئە گرێت ،چونکە هه مووخەڵک لە گەل تەوتینە ، وە بەدڵنیای ئەگەریەکیەتی بتوانێ مووچەی فەرمانبەران تەوتین بکات بۆی ئەبیێتە دەست کە وت وە سەرکەوتن بە سەرپارتی وهە ژماری پارتید. دابەش بوون وشەری ئە ژماری من لە نێوان لایەنەکان لە راستی دا شە ڕی بەرژەوەندیە لە نێوان خۆیان وە پەیونەدی بە بەرژەوندی خەڵکە وە نیە، بەڵام ستە وم تاڵانی دەسەلاتی میلشیا وای کردوە ، کە خەڵک لە گە ڵ ئە ژماری من نەبێ ،لە بەرئە وەی خەڵک ئە زموونی۳۳ ساڵی تاڵی تاڵانی بوونی هە یە لە گەل دەسەڵاتی میلشیا، وەهیچ متمانەیان بەم دەسەڵاتە نیە بۆیە لە گەل تەوتینن، واته متمانە بە دە سەڵاتی بەغدا زیاترە وەک لە دەسەڵاتی کوردی خۆماڵی لەهە ولێز، ئەمە ش لە هیچ دنیایە ک نەبووە لێرە نە بێ،کە گە لێک متمانە ی بە بێگانە زیاتربێت وەک لە دە سەلات دارانی خۆیی،ئە مەش بۆ کورد تراجیدیایەکی تری ترسناکە کە دە سەڵاتی میلشیا بەسەرکوردی داهێناوە.
شە ڕی هە ژماری من بۆ دەست کەوتی زیاتر،هەمان شە ڕی گومرگەکانە پێش سی ساڵ بەم جیاوازیە ،کە ئێستا ناتوانن وە ک ئەوکات چە ک وهێزدژی یە ک بەکاربێنن بە هۆی گۆرانی هە ل ومەرجە کانەوە. بە ردەوامی ئە م شە ڕانە هە مووی بەهۆی نەبوونی دامەزراوەی دەوڵتیەوەیە لە گەڵ بە کارهێنانی سیاسە ت بۆ دەست بە سەرا گرتنی کایەکانی ئابووری وسامان کۆکردنەوە بە تاڵان کردنی سامانی وەڵات، وە تادەسەڵاتی ملیشیا بمێنێ ،ئەم رەوشە بەردوەوام ئەبێ وە ئەم شە ڕانە هه رجارە بە فۆڕمێک دووبارە ئەبیێتە لە سەرهه ژماری ژیان ،شکۆ وە داهاتووی خەڵک ونیشتیمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە