په‌رله‌مان
Friday, 01/11/2024, 0:08
له 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراق-ی دامه‌زران و ده‌سه‌ڵاتی پاشایەتی به‌خشی به گروپێک له سونه مه‌زهه‌بی عێراقی،بۆ ئه‌وه‌ی نێوێنه‌رایه‌تی سه‌راپا نه‌ته‌وه‌ه‌یی ومه‌زهه‌بە جیا جیاکانی عێراق بکات ،
له (1920- 1958.) ، لە ماوەی (٣٨ )ساڵی سیستەمی دەسەڵایەتی پاشایەتی ،کۆکتێلی به‌ریتانی ، کورد بچوکترین مافی نه‌ته‌وه‌یی لە عیراق دا نەبوو.
له دوای کۆده‌تای 14 گه‌لاوێژی( 1958- 9/4/2003 ) له‌ماوه‌ی (45 )ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق ، کورد له‌ژێر سایه‌ی کۆماریی دا , ئه‌نفال و کیمیاباران وجینۆساید کرا و له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا ،شوێن بزر کراوە.
لە ١٩٩٢هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان دامە‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم –ی کوردستان ،ئەوە (٣٢)ساڵەده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان .
بەهۆی بێ دەسەڵاتی و لاوازی پەرلەمانی هەموو حیزبەکان، خاوەنی دەستوورو یاسا‌و ریسایەک نین، رەوتی کار‌و بڕیارەکان ،بی جیاوازی ناوچەکان و جیاوازی جوگرافیا هەڵسوڕێنن .
سەدام ئاسا بەهەمان کلتوری تەشریعی و تەنفیزییەکەی هەولێر ، جینۆسایدی ئابووری دەخەنە سەر سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە ، لە ماستەر پلانەکانی شار بێ بەریان دەکەن.
بە جۆرێک یاری بە سندوقی هەڵبژاردن دەکەن و تەزویر دەکەن ، هەمان گەمە ش بە بژیووی ژیانی هاوڵاتیان دەکەن ، جگەلەبە هەدەرنانی سامانی نیشتمان ، تەماع دەکەنە ،ئەو موچە دیاریکراوەی هاوڵاتیان ، ئەوەش دەخەنە بانقەکانیانەوە .
ئەمان ئەوە ٣٢ ساڵەدا ، بە ئەمری واقعی پەرلەمان و حکومەتی کوردیی , مافی هاوڵاتیان پێشیل کردوە ، هەموو هەوڵەکانیان بۆ شکاندنی عیزەتی نەفس و که‌رامه‌تی تاکەکانی کوردە.
.کوشتنی ئه‌و هه‌موو رۆژنامە نووس و کچ و ژنانه ، به بیانوو جیا جیا و سیناریوی دروست کراوی هه‌ڵبه‌ستراو .
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حیزبه‌کان ، به جۆرێک دەمار گیریی و شپرزه‌یی پڕله حه‌ماسی حیزبیەوە ، دێنه ناو ماڵه‌کانمانه‌وه ،هەموو بەها نەتەوەیی و مرۆڤایەتیەکان دەکەن، بەقوربانی سەرۆکەکان و رێبازەکانیان .
.ئه‌وان ئەم هەموو کۆیلە ی (سه‌وزو و زه‌ردو نیلی وسپی وشین وقاوەیی )نەیان بە ناوی ئەندام پەرلەمان ،هەڵ دەدەنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە ، ناخی ئەو بتانەش وەک سەرۆکەکانیان ، پره له رق وکینه و بوخز جنێووگرژی و ئاڵۆزی ده‌روونی ، ئەمانیش وەک سەرۆکەکانیان ،یەکتر قبوڵ ناکەن ،یەکتریی دە سڕنەوە وهۆڵی پەرلەمان دەکەن بە مسارعە.
په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکرده‌کانی کورد وەک مۆسۆلۆنی (درۆیی رەنگاو رەنگ )دەکەن .
به‌ڵێنه‌کانیان یه‌ک هه‌نگاوێک بڕناکات ،خۆیان وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان خاوەنی هەموو سامانی نیشتمان و کۆمپانیاو ، بتەکانی پەرلەمان و حکومەتن .
خه ڵکیش بەو ژیانە پڕ لە نه‌هامه‌تیتەوە ،به شانازییەوە ،ده‌نگیان پێ دەدەن ، ئەو دەم و چاوانە دەخەوە ، سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات .
پەرلەمان و حکومەت ، هەموو بوارەکانی ژیانی خۆیان ، دەگۆڕن ، ژمارەی موبایلەکانیشیان دەگۆڕن
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خه‌ڵک نه‌ده‌نه‌وه ، ده‌ڵێن :
- (ئه‌گه‌رئەوان گێل نه‌بونایه ، ده‌نگیان به ئێمه نه‌ده‌دا
، هیچ ئیشێکمان بەوان نەماوە .
تا چوار ساڵی تر ،نامانەوێ گوێمان لە (دەنگ)یان بێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست