کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی بەردەوامە لەسەر سووکردنی فاروق رەفیق

Thursday, 31/10/2024, 9:10


پارتی كڵاوی کردە سەری فاروق ر‌ەفیق

كڕینی هه‌ڵوێستی شاعیرو نوسه‌ر به‌‌پاره‌ یا معاشێكی بن دیوار، پیلانێكی مه‌ترسیداری هه‌ردو حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستانه‌ كه‌ پشكی شێر به‌رپارتی ئه‌كه‌وێت.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی رۆژانه‌ چاودێری كه‌ناڵ و سۆشیال میدیا ئه‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ده‌نگێكی ناڕه‌زایی هه‌بێ ده‌ڵاڵێكی بۆ ئه‌نێرن تا له‌گه‌ڵی بكه‌وێته‌ سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ بزانێ به‌چه‌ند پاره‌ یا مكافه‌ئه‌یه‌ك ڕازی ئه‌بێت ده‌هۆڵ به‌قازانجی پارتی بكوتێ، له‌ ماوه‌ی كاركردنی بۆ پارتیش به‌فیتی پاراستن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێ یه‌كسه‌ر وێنه‌ و ڤیدیۆی ڕووتی به‌كامێرای شاراوه‌ی ناو ته‌والێت و حه‌مامی لق و مه‌كته‌به‌كانی پارتیدا بۆ تۆمار ئه‌كه‌ن تا موچه‌ و موكافه‌ئه‌كه‌شی نه‌مێنێ هه‌ر له‌ناو پارتی بمێنێته‌وه‌
هەڵبەت فاروق ر‌فیق پێش هاتنی بۆ هه‌ولێر زۆر جار له‌كه‌ناڵه‌كان‌ داوای هه‌قی جه‌ماوه‌ر و معاشی خوراوی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی له‌مافیاکانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌كرد، به‌ڵام بۆ خاتری ئه‌وه‌ی پۆستی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ربگرێ بە ئاشکرا بوو به‌پارتی به‌ڵام پارتی پاشقولی لێ گرت و ئێستا بە ئاشکرا له‌گه‌ڵ دوو تازه‌ كادیری پاراستن به‌ناوی رۆژان سیفور و دڵشاد نامیق بوونه‌‌ راوێژكاری شڕه‌ گۆڤارێكی بێ خوێنه‌ری پارتی به‌ناوی -هه‌رده‌م-!
لەو نووسینەدا باسی پیلانێكی شاراوە ئه‌خه‌مه‌روو، ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ و گۆڤار‌ بۆ خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری و ماستاو بۆ پارتی نیه‌ به‌ته‌نها، ئه‌م راوێژكارانه‌‌ به‌ناوی موكافه‌ئه‌و شتی ترەوە فایلی جاسوسی بۆ ئه‌دیب و نوسه‌رانی سنوری سلێمانی ئه‌كه‌نه‌وه‌ بزانن كامیان به‌پاره‌ وه‌ك فاروق رفیق ئاماده‌یه‌ خۆی بفرۆشێ یان بێ ده‌نگی بكه‌ن له‌دزیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی.
بەم کورتە نووسینە بە پێویستمزانی ئاگاداری هه‌مو ئه‌دیب و شاعیرو رۆژنامه‌نوسان  بكه‌مەوە كه‌ بۆ خاتری موكافه‌ئه‌یه‌ك له‌م تۆڕه‌ جاسوسیانه‌ی ده‌زگای پاراستنی پارتی و گۆڤاری هه‌رده‌م نزیك مه‌بنه‌وه‌، چونكه‌  كه‌سێتی و سومعه‌تان له‌وه‌ پیرۆزتره كه‌ خۆتان بخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

عومه‌ر باڵه‌كی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە