کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان تەها

Tuesday, 29/10/2024, 15:11


ئەگەر من خۆم بێدەنگ بکەم تۆ خۆت بێدەنگ بکەی ئەوان خۆیان بێدەنگ بکەن هەزار کێشەی دیکە دروست دەبێت.، 

لەسەر ئەم ڕستانە و کۆمەڵێک ڕستەی دیکەی ناڕەزایی و ڕەخنەگری دروست و سەردەمیانە بەداخەوە بوونە هۆکاری تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان تەها 

تاوانبارەکان کێن ؟.

ڕوونە کە تاوانبارەکان ڕاستەوخۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی بارزانێکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پارت و لایەنە سیاسییانەی بەشداری حکومەتن بە تایبەت یەکێتی و پارتی بەرپرسن لەم تاوانانە بە تایبەت شەهیدکردنی ئەم مامۆستا بەڕێزە ،کە هاوشێوەی و درێژەپێدانی شەهیدکردنی سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی ، زەردەشت عوسمان ، مامۆستا هێرشی کۆیە ، 
هاوشێوەی کوشت و گرتنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و کوشتنی خۆپیشاندەران و خیانەتی فرۆشتنی شەنگال و خیانەتی فرۆشتنی کەرکوک وە ٣١ی ئاب ،. خیانەتی دووبارە فرۆشتنی شەنگال بە تیرۆرستانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کۆتایی پێنەهاتووە و زۆتریش چاوەڕوانمان دەکات کە ئەگەر وریا نەبینەوە و بە خێرایی گۆڕانکاری نەکەین بە خەمی هەرێمەکەمان و نەوەکانی داهاتوومان نەکەوین، 
خیانەتی دیکەی وەک جاسوسی و بۆ وڵاتان تەزویرکردنی دەنگی هاولاتیان درێژە پێدەری ئەو سیاسەتەیە ..

ئەمانجی ئەم سیاسەتی تیرۆرکردنە :-

ئامانجی زۆرتر ترسان و کۆتایی هاتنە بە ناڕەزایی و هۆشیارنەکردنەوەی هاوڵاتیان ، ئامانجی زۆرتر بە کۆیلەکردنی بێدەنگ کردنی دەنگی ئازاد ، کە ناڕاستەوخۆ و بێ ئەوەی کەست بەڵگەی هەبێت ژنە مامۆستایەک تیرۆربکەی پەیامێکە کە بە گوێ هەموو تاکێکێکی کۆمەڵگا و تاکێکی کوردە دەدا کە هەمووتان بەم شێوە لە ناودەبەین هیچ کەسێکیش ناتوانێت قسە بکات .،
سووربوونی دەسەڵات و حکومەت لە درێژەدان بە سیاسەتی برسیکردن و نەدانی مووچە و خزمەتگوزاری خیانەت و تەزویر،
ئەم جۆرە لە سیاسەتکردنەی پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژە پێدەری تاوانەکانە دژی گەڵی کورد و چالاکوانانی گەڵی کورد .
مامۆستا جیهان کە چەندین جار لە سەر کەناڵی تەلەفیزیۆنی رەخنەی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی حکومەت و پارتی و یەکێتی گرت ، ناڕەزایی نیشاندا سەبارەت بە خراپی دۆخی و گوزەرانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ئافرەتێک کە لە خەمی خراپی ژیانی هاونیشتیمانی وڵاتەکەیەتی هاوار و قسەکانی بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتێکانی وڵاتەکەی بوو . بەڵام بۆ دەسەڵات ئەم جۆرە ڕەخنەگرتنە و ناڕەزاییە جێگای ڕق و کینەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەدوادا هات ،
بۆیە بە پڵانی داڕێژراو لە ناوچەی بارزان بە سیناریۆیی وەڕگەڕانی سەیارەکەی و دواتر ئاگر تێبەربوونی خۆیی و سەیارەکەی گیانی لە دەستدا و چووە کاروانی ئازادی خوازان و نیشتیمان پەروەران ،
 دیارە ئەمە دووبارەکردنەوەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەنگی ئازاد و ڕەخنەگرانە بە تایبەت لە حکومەت حزبەکانی پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بە یەکجار هاوڵاتیان بە کوشتن و تیرۆرکردن بترسێنن تاکوو دەنگی ناڕەزایی و ناڕازی دەربڕین و قسەکردن لەسەر میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە یەکجاری کپ بکەن بێدەنگی هەمیشەی دروست بکەن لە کوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دکتاتۆر و ڕژێمە بنەماڵەی و خۆسەپێنەکانی ناوچەکە و جیهان .، 

پرسیار لێرەدا ئەوەیە تاکەی ئەم تاوانە بەردەوام دەبێت ؟!

ڕەنگە وەلام دانەوەی ئەم پرسیارە قورس بێت لەبەر ئەوەی تاکوو هاوڵاتیان هۆشیارنەبنەوە ئەم تاوانەنە بەردەوام دەبێت تاک لەسەر ئاستی گشتی هۆشیاربنەوە و تێڕوانینی خۆییان دژی حزبەکان و حکومەت بڵێن بنووسن تیرۆرکردنیان ئاسان نابێت لەبەر ئەوەی توانایی کوشتی هەر پێنج ملوێن کوردەکەی عێراقیان نیە ،وەک چۆن حکومەتی عێراق بە شیعە و بە سونەشەوە لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی و سوپای بەعس نەیان توانی کورد لە ناوبدەن لەبەر ئەوەی کورد یەکگرتوو بوو هەمووی دژی حەشدی و سوپای عێراق جەنگان و چالاک بوون ،بۆیە ئەگەر ئێمە یەکگرتووبین یەکێتی و پارتیش ناتوانن کورد لە ناو بدەن دیموکراسی دەنگی ئازاد و چالاکوانان لە ناوبدەن ،بگرە خۆیان لە ناودەبەین بە قەڵەم نووسین ڕۆشبیری وهۆشیارکردنەوەی گشتی . هەر بۆیە بە بۆنەی تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان وەکوو ئاندامانی ڕێکخراوی ١٧ ی شوبات خۆپیشاندانمان ڕێکخست ، 
دروشم و وێنەی مامۆستا جیهان تەها نووسینەکان بە زمانی ئینگلیزی و کوردی داگیرساندی مۆم و دانانی تاجە گولینە لەسەر وێنەی مامۆستا جیهان تەها یادەکەمان زیندوو کردەوە لە وڵاتی بەریتانیا شاری گڵاسگۆ هەرێمی سکۆتلەندا .،
ئامانجمان ئەوەیە بە هەموو هاوڵاتیان و نەتەوە جیاوازەکان بڵێن کە ئێمەی میللەتی کورد بە دەست چ دەسەڵاتێکی مافیاوە و دڕندەوە دەناڵێن و ئاوارە دەبین و دەکوژرێن تیرۆردەکرێن ، ئەوان چەند لە دەرەوەی وڵات ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا پارە و داهاتی کوردستان سەرف بکەن تاکوو خۆتان و دەسەڵاتەکەتان جوان بکەن ، دڵنیابن ئێمەش ئەونە هەوڵدەدەین تاکوو ڕووە ناشرین و تیرۆرستێکەی ئێوە نیشانی هەموو دنیا بدەین کە ئێوەی دوو بنەماڵە و دوو حزبی دەسەڵات لە ژێر ناوی حکومەتێکی عەسکەری و پۆلیسی چ تاوانێک بەرامبەر هاوڵاتیانی کوردستان ئەنجام دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە