کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێکچوونی نێوان حزبەکانی حوکمران و ڕیاڵ

Friday, 25/10/2024, 20:34


بابێین بەراوردێک بکەین لە نێوان حیزبەکانی حوکمران و یانەی ڕیال مدرید و بزانین چ خاڵێکی هاوبەشیان هەیە…….
كاتێك نەوەد خولەك لە ناوچەی سزای خۆیاندا دەوری ریال مدریدئەدەیت و یەك لە دوای یەك هێرش ئەكەیتە سەریان، كەچی لە كۆتایی یارییەكەدا ریال شایی بردنەوە ئەگێڕن و بەرانبەریش گریانی دۆڕان!
 پارتی و یەکێتیش هەموو چوار ساڵ جارێک نزیک دەبنەوەلەکەوتن و دۆران کەچی لە رۆژی هەلبژاردندا پارتی و یەکێتی ئاهەنگ دەگێرن!!
ئەگەر ئەمە تەزوویرو فرت و فێل نەبێت چییە ها؟!
كاتێك ریال گۆڵت لێدەکات گۆڵەكە هەرچۆنبێت لەسەرت تۆمارئەكرێت، بەڵام كاتێك گۆڵیان لێئەكەیت، ئەو كامێرای كە گۆڵەكەی تۆماركردوە ئیشناكات!
لەو هەڵبژاردنەدا خەڵک گۆڵی خۆی کرد لە پارتی و یەکیەتی بەلام بەداخەوە بەهۆی تەزویرەوە گۆلەکە حساب نەکرا !
ریال مدریدلە ناو هێڵی سزای خۆیاندا بەر شەقت ئەدەن و سەرۆكی پەرلەمانبیت یان  جێگری سەرۆكی هەرێم بیت ناهێڵن پێ بنەیتە ناو ساحەی ئەوان، كەچی كەس ناتوانێت قسەبكات، بەڵام كەی بیانەوێت  لە ناو هێڵی سزای بەرانبەردا شەق لە بەرگریكار هەڵئەدەن و بۆیان ئەكرێت بە لێدانی سزا!
ئێمەش هەرکاتێک چووبینەتە ناو سەحەی پارتی و یەکێتی بۆ داواکردن و بەدەست هێنانی مافەکانمان بەر شەق دراوین و کەسیشمان بۆمان نەبوو قسەبکەین!!!
هاندەرەكانی ریال هەرگیز پشتیان بەرنادەن، بە چاوی خۆیان ببینن  كە مۆدریچ پاڵ بنێت بە ڤینیسۆسەوە و بۆیان بكرێت بە لێدانی سزا، ئەڵێن ئەشهەدو حەقبوو.
پارتی بە دووسەد هەزاری ئەیلولانە هاندەرەكانیان دەنگیان پێئەدەن و دەڵێن ئەشهەدوو ئەگەر ئێوە نەبن ئێمە لەناو دەچین!!
كاتێك ڕیاڵمەدڕید پڕۆسەی سۆپەرلیگ دروستئەكات و حساب بۆ ڕەئیا یەك بەشەر ناكات و دژی فیفا و یۆفا و دونیا ئەوەستێتەوە، ئێمە پێمانوایە  تەواو ئیتر خۆری ئاوا ئەبێت و توشی دابڕانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئەبێتەوە، كەچی لە كۆتاییدا هەمو ڕێگاكان دێنەوە مەدرید.
كاتێك پارتیش ڕیفراندۆم ئەكات و خەڵكی پێیوایە ئیتر ئەوە كۆتایی پارتییە، كەچی لە كۆتاییدا هەمو ڕێگاكان دێنەوە هەولێر!
-ڕیاڵمەدرید بە فاسكێز و ناچۆوە لە بەهێزترین تیپ ئەباتەوە، پارتی و یەکێتیش بێئەوەی یاریزانێكی باشیان لەسەر شاشە هەبێت كەچی هەر براوەن!
هۆكاری ئەوەی كە ڕیاڵمەدڕید هەمیشە براوەیە، هێزی تیپەكەیە، كارێزمایی و لێزانینی 
پێرێزە، عەقڵی بەڕێوەبردنی  كارگێڕییەكەیە، لێزانینە لە بازاڕی كڕین و فرۆشتندا، بودجەی زەبەلاحە.
هۆكاری ئەوەی كە حیزبەکانی حوکمران هەمیشە براوەن،پاڵپشتی هێزەکانی بێگانە بۆ پارتی و یەکیەتی و وە هەروەهابێدەنگی و بێ هەڵوێوستی خەڵکە ناڕازییەکە لەلایەکی ترەوە….

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە