کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا دەوڵەتێکی کوردی، نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت؟

Friday, 25/10/2024, 20:19


-  تۆ بڵێی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بگۆڕدرێت، وەک ئەوروپای ساڵەکانی نەوەدەکان؟ ئەویش بەھۆی ئەو شەڕەی ئیسڕائیل و ناوچەکە؟
- بۆچی لەوانەیە کوردستانێکی سەربەخۆ دروست ببێت؟
- ئەی بۆچی لەوانەیە ئەمجارەش شانسی کوردستانێکی سەربەخۆ شکست بهێنێت؟
- لە ساڵی ١٩٩٠ و دوای ئەو ئەو ساڵانە دا،  نەخشەی ئەوروپا گۆڕانکاری بەسەردا هات ! وڵاتانی نوێ دەرکەوتن و هەندێک لەووڵاتانیش بەش بەش کران ، لەسەر بنچینەی نەتەوەیی.
- ئەگەری گۆڕانی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل،  شانسێکی جدی و ئاڵۆزەیشە! بەڵام دەست تێوەردانی قووڵی جیۆپۆلەتیکی و چەند دژە دیپلۆماتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ، وە ئەو گۆڕانکارییە بەرفراوانانەش ، سنوورەکان ئاڵۆزتر دەکات!  بەڵام ناتوانرێت مافی ڕەوای ووڵاتانی نوێ (جیابوونەوە ) یان فیدراڵی و کۆنفیدراڵی ناوخۆیی ووڵاتانی ناچەکە،  بە تەواوی ڕەت بکرێتەوە!  ئەگەر گرژی و ململانێکان لە ناوچەکەدا بەردەوام بن و لە بەرزبوونەوەش دابن! لە کاتێکدا گۆڕانکاریی سنوورەکانی ئەورووپا لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەگەرێکی واقعی هەبوو! بەڵام بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازە و لە ڕووی گرنگەیشەوە جیاوازترە!

لێرەدا چەند خاڵێک دەخەمەڕوو:

١ - ململانێی ناسیۆنالیستی و نەتەوەیی : هەروەک چۆن لە ئەوروپا لە ساڵانی نەوەدەکاندا، کاتێک وڵاتانی وەک یوگۆسلاڤیاش هەڵوەشایەوە بۆ حەوت ووڵاتانی جیاواز و چیکۆسلۆڤاکیاش بەسەر دوو وڵاتدا دابەش بوو،  بەڵام ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا یەکیان گرتوو بوون بەیەک ووڵات ، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینین کە زۆرجار ململانێکان لە دەوری ناسنامەی ئایینی و مەزھەبی و نەتەوەیی دەسوڕێنەوە.  ئەمەش دەببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەگەری، بۆ نموونە ئەگەر هەندێک گروپی نەتەوەیی یان ئایینی داوەێ سەربەخۆیی بکەن، وەک کورد یان فەلەستینیەکان و سونەکانییش لە عێراقدا !
٢ -  دەوڵەتانی پڕ کێشە و قەیراناوی: هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی ناسەقامگیرییەکی جددی ناوخۆیی دەبنەوە، وەک سوریا و عێراق و ئێران و شەڕ و ململانێ بەردەوامەکانی ئەم وڵاتانە پێشتر بووەتە هۆی دروستبوونی چەند ناوچەی  فیدراڵی و نیمچە سەربەخۆ (بۆ نموونە لە کوردستانی عێراق و سوریا).  ئەم پارچەبوونە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری هەمیشەیی لە سنوورەکانی ئەو دەوڵەتانەدا!
٣ - دەستێوەردانی نێودەوڵەتی: ڕۆڵی زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و ڕووسیا و ڕۆڵی دیپلۆماتیە سیاسەتەکانی ناوچەکە وەک ئێران و تورکیا و سعودیە زۆر گرنگ دەبێت ، لە دیاریکردنی چۆنیەتی گۆڕانی سنوورەکان یان نەگۆڕانی!  ھەر وەک چۆن لە ئەوروپادا بە بەشداریکردنی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەو دابەشکردنەوی سنورەکانی ئەوروپا لە ساڵەکانی نەوەدەکاندا ! ئەم جۆرە کاریگەرییانەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا گرنگییەکی زۆریان دەبێت.
٤ -  ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین: ئەم ململانێیە دەیان ساڵە لێکەوتەی ھەبووە و ھەیە، لەسەر دۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە!  پەرەسەندن و هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل ، دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتر و هەروەها هەوڵی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو ململانێیە!  لە ڕووی تیۆریەوە ڕێککەوتنەکانی ئاشتی لە داهاتوودا یان ململانێکان لەم چوارچێوەیەدا دەتوانێت گۆڕانکاری لە سنوورەکاندا دەستپێبکات، وەک ئەوەی لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززەدا ڕوویاندا.
٥ -  گۆڕانی داینامیکی دەسەڵات: ڕەنگە ڕژێمەکانی ناوچەکە بگۆڕدرێن بەهۆی فشارە ناوخۆییەکانەوە، وەک خۆپیشاندان و ناڕەزایی مەدەنی یان شۆڕش، ئەمەش لە ماوەیەکی درێژخایەندا دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانی سنورەکانیش. وەک ھەموان ئەمەشمان بینی لە بەهاری عەرەبیدا ! کە هەرچەندە نەبووە هۆی گۆڕانی ڕاستەوخۆی سنوورەکان، بەڵام کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر داینامیکی جیۆپۆلەتیکی هەندێک وڵات هەبوو.
-  ئەگەری دەرکەوتنی کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بابەتێکی ئاڵۆزە!  بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵێک ڕووداو هەن کە ئەم ئەگەرەی زیاتر نزیکتر کردووەتەوە! بۆ نمونە:
١ -  کوردستانی باشور ( عێراق) : کورد لە کوردستانی عێراق لە دوای ڕووخانی سەدام حوسێنەوە هەرێمێکی سەربەخۆیان هەیە.  لە ساڵی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمێکیان بۆ سەربەخۆیی ڕێکخست، کە تیایدا ٩٣%ی دەنگەکان لەگەڵ سەربەخۆیی بوون!  سەرەڕای دەرئەنجامە ئەرێنییەکە، زۆربەی وڵاتان بە عێراقیشەوە بە فەرمی دانیان بەو ئەنجامی ڕیفڕۆندۆمەدا نەناوە و حکومەتی عێراقیش هەنگاوی جدی ناوە بۆ سزادانی ھەرێمی کوردستان!
٢-  کوردستانی ڕۆژئاوا (سوریا) : کوردەکانی سوریا بە سەرۆکایەتی یەپەگە (یەکینەکانی پاراستنی گەل) بەشێکی بەرچاوی کوردستانی سوریایان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی سوریادا کۆنترۆڵکرووە!  لێرەدا هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیان بەناوی (ڕۆژاڤا) پێکهێناوە، کە لەمڕۆدا سەربەخۆیە! بەڵام هێشتا بە فەرمی دانپێدانانی نەکراوە!  وە زۆربەی کاتیش ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنە دانپێدانان و پشتیوانی نێودەوڵەتی دەبێت.  تا ئێستاش ئەم پشتیوانییە سنووردار بووە، بەو پێیەی یاریزانە سەرەکییەکانی ناوچەکە وەک تورکیا و ئێران و عێراق بە توندی دژایەتی دەکەن!  بەڵام لە هەمان کاتدا کورد لە شەڕی دژی داعش  کورد پشتیوانی لە ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوای تر وەرگرتووە!
-  دابەشبوون و پەرتەوازەیە ناوخۆییەکاسەربازییەکانی تورکیای داگیرکەر دەبنەوە!
٣ -  تورکیا و ئێران: ئەم وڵاتانە بە توندی دژایەتی دروستکردنی کوردستان دەکەن! چونکە ڕێژەیەکی گەورەی کوردیان لە چوارچێوەی سنوورەکانیاندا هەیە. بە تایبەتی تورکیا کە بزووتنەوەی سەربەخۆیی کورد وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر خاکەکەی دەبینێت. وە ساڵانێکیشە ئۆپەراسیۆنەکانی بەبەردەوامی دژی پەکەکە (پارتی کرێکاری کوردستان) بەڕێوە دەبات!
-  ئایا دەوڵەتێکی کوردی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت؟
لە کاتێکدا ڕەنگە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین بەشدار بێت لە ناسەقامگیری ناوچەکە، بەڵام هۆکاری گرنگی دیکە هەن کە کاریگەرییان لەسەر دروستکردنی کوردستان هەیە:
-  سەقامگیری ناوچەیی: ئەگەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ململانێکانی وەک سوریا و عێراق یان ناوچەکانی تر ناسەقامگیرتر بێت!  ئەمە لەوانەیە دەرفەتێک بێت بۆ کورد بۆ فراوانکردنی کاریگەرییەکانی کوردستان وەک دەوڵەت!.  بۆ نموونه شه ڕی ناوخۆی سوریا و شه ڕی داعش یارمەتی کوردیان داوە  بۆ به ده ستهێنانی سەربەخۆیی زیاتر له سوریا و عێراق!
- پشتیوانی نێودەوڵەتی و یەک ھەڵوێستی کورد: دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی پێویستی بەپشتیوانی نێو دەوڵەتی ھەیە، وە کورد خۆشی لە ڕووی سیاسییەوە پێویستی بە یەک ھەڵوێستی و پلانێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە! ئەمەش لەوانەیە دەرفتێکی باش بێت بۆ کاتی گۆڕینی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست!
٤ - بۆچی لەوانەیە کوردستانێکی سەربەخۆ دروست ببێت؟
- بەرژەوەندی ستراتیژیی زلهێزە دەرەکییەکان : ئەگەر زلهێزەکانی وەک ئەمریکا یان ڕووسیا بڕیار بدەن کە کوردستانێکی سەربەخۆ لە بەرژەوەندی ستراتیژیی ئەواندایە! ئەمەش دەتوانێت ببێتە  ھاندەرێک! چونکە  کوردستان دەکەوێتە ناوچەیەکی گرنگ لەڕووی ستراتیژییەوە کە یەدەگی نەوتی بەرچاوی هەیە، بەتایبەتی لە کوردستانی عێراق، کەئەمەش لەوانەیە سەرنجی زیاتری یاریزانە نێودەوڵەتییەکان ڕابکێشێت!
- لاوازبوونی دەوڵەتانی ناوچەکە : ئەگەر دەوڵەتانی وەک سوریا و عێراق و ئێران یان تەنانەت تورکیا بە هۆی کزی باری ئابوری و ململانێ ناوخۆیی و ناوچەکەوە ! ئەوا ڕەنگە کورد بوارێکی زیاتری هەبێت بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی خۆی!
- دەسەڵاتی سەربازی یان پێشمەرگەی کورد : کورد دەسەڵاتی سەربازی و کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ناوچە سەرەکییەکانی سەلماندووە!  بەتایبەتی لە کوردستانی عێراق و سوریادا ! ئەگەر بتوانن ئەم ناوچانە بپارێزن و فراوانیان بکەن و وە وەک ھێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی و نەتەوەیی کارا بن،  ئەوا دەتوانن بنەمایەک باش بۆ سەربەخۆیی دروست بکەن!
٥ - بۆچی ئەمجارەش لەوانەیە کوردستانێکی شکست بهێنێت؟
-  دژایەتی وڵاتانی دراوسێ: تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا بە توندی دژایەتی کوردستانی سەربەخۆ دەکەن ، چونکە ئەو سەربەخۆییە دەتوانێت ھاندەرێک بێت بۆ کوردەکان لە وڵاتەکانی خۆیان دا!  کە ئەوانیش داوای ڕەوای خۆیان بکەن! ئەمەش وا دەکەت کە دژایەتی کوردستانێکی سەربەخۆ لە بەشێک یان دوو بەشی ئەو ووڵاتانەدا ، بکەن و وە بە فەرمیش دژی بووەستنەوە!
- نەبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی: تا ئێستا هیچ یاریزانێکی سەرەکی جیهان بە فەرمی پشتیوانی دروستکردنی کوردستانی سەربەخۆی نەکردووە! وە ھەر وەک دەزانین کە بەبێ دانپێدانانی نێودەوڵەتی ، دروست بوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لەڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە  زۆر زەحمەتە خۆی ڕابگرێت!
-  کەواتە ڕەنگە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین بەشداربێت لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەڵام چارەنووسی کوردستانێکی سەربەخۆ تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوە بە دۆخی عێراق و سوریا و ڕۆڵی زلهێزە دەرەکییەکانی وەک ئەمریکا و ڕووسیا و یەک ھەڵوێستی لایەنە کوردیەکان لەو دوو ووڵاتەدا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە