جەنەڕاڵی پایز و یادێکی ، حەفتاو حەوت
Thursday, 24/10/2024, 19:58
پایزی 1975 حسین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ، له ئاماده‌یی سلێمانی ، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی پێناساندم ،بووین به هاوڕێی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێب ، سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بووین ،ناو به‌ناو شیعرمان ده‌نوسی و بۆ یه‌کتریمان ده‌خوێنده‌وه .
ما ڵی محه‌مه‌د له خانوه‌کانی کارگه‌ی جگه‌ره بوو ، ماڵی ئێمه‌ش لای شێخ مستەفا بوو، لە گەرەکی بەرانان ، لە نزیک گردی رەعایەو گردی ئەندازیاران ، هەردووکمان هاتوو چۆی ماڵی یه‌کتریمان ده‌کرد .
( قژی زەرد بوو بە گەڵای پایز )
محەمەد گه‌نجێکی هێمن و بێ ده‌نگ و مه‌نگ بوو ، له جیاوازییه چینایه‌تیه‌کان ده‌دواین ، عاشقی هۆنراوه‌کانی ئادگار ئاڵانپۆ و بۆدلێر و پۆشکین وجەمال شارباژێری بوو ، خاوه‌ن ده‌روونێکی په‌پوله ئاسا ناسک و جوان و به‌هه‌ڵوێست بوو .
توخنی دنیای سیاسه‌ت نه‌ده که‌وت ، ناو به‌ناو هۆنراوه‌ی بۆ جوانی سیحری رۆمانسیه‌تی ئه‌و کچه قژ زه‌رده‌ی ئالوده‌ی بوو دەنووسی و بەدەنگی خۆی بۆی دەخوێندمەوە .
ئەو کچەی لێ ی ون بووبوو ، لای ئەو ببوو، بە هێمای گەڵای پایز ،محه‌مه‌د بێ سنوور چووبوه خه‌ڵوه‌تی شیعره‌وه ، شیعری کرد به هه موو زه‌مه‌نه‌کانی ته‌مه‌نی ، لاپەرەی هەموو یاده‌وه‌رییه‌کانی .
له عيشقی بە ئاکام نەگەیوو و رۆمانسیەتی شیعردا ، به جۆرێک چووبووە خەڵوەتی شیعرەوە، هەموو ساتەکانی ژیانی نامۆیی وغوربه‌ت بوو .
به‌دوای عه‌شقی رۆحی ئەو کچە قژ زەردەدا عەوداڵ بوو ، تێك شکانی عيشق و نامۆیی محەمەدی کرد به‌و شاعیره‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی قژزەردی لە گەڵای زەردی پایز دا ببینێتەوە.
قژ زەرد و گەڵای زەردی پایز ،محەمەدیان کرد به جه‌نه‌ڕاڵی پایز.
هۆنراوه‌کانی بوو به دەنگ و ئاوازی رۆحی و هه‌ست ونه‌ستی هەموو گەنجانی نیشتمان .
( سنەوبەرەکانی رەعایە )
له ساڵی 1977 له گەڵ محەمەدا ، لە سەرووی ماڵی خۆمانەوە ، بە ناو سنه‌وبه‌ره‌کانی رهعایه ، پیاسه‌مان ده‌کرد ، شیعرمان بۆ یەکتری دەخوێندەوە ،
ئەوسا تازە من ،ئەم سێ کۆپله شیعره نوسی بوو ،بۆم خوێنده‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دڵ بوو، لاپه‌ره‌که‌ی لێ وه‌رگرتم ، به‌ده‌نگی خۆی دووجار خوێندییه‌وه.
( دابران )
دوای چه‌ند ساڵێک ، هه‌ل و مه‌رجی شار ، به جۆرێک ئاڵۆز ودژوار بوو ، چەپۆکی رۆژگار هەریەکەمانی ،بە دوو جوگرافیای دوور لە یەک ، سپارد ، وەک دوو هێڵی تەریب ،له یه‌کتریی دابڕاین ، یه‌کتریمان نه‌بینییه‌وه .
( گەرەکی ئیسکان )
ئێوارەیەکیان له شه‌قامی سه‌رووی زانکۆی سلێمانی یه‌وه ، بە لای گه‌ڕه‌کی ئیسکان دا ، بە پیاسە رووەوە هه‌واری تازه هه‌نگاو م ده‌نا .
باڵی خەیاڵ بە جۆرێک رۆحی داگیر کردبوو ، تەنیا بەردەمی خۆم دەبینی ،به رێکه‌وت محه‌مه‌د م ، له به‌رده‌م دوکانێکی گه‌ڕه‌کی ئیسکان دا بینی ، جگه‌ره‌یه‌کی به ده‌سته‌وه بوو ، دوکەڵی جگەرەکەی دەکرد .بە گژ ئاسمان دا.
دوای هه‌واڵپرسین ، باسی مه‌رگی دایکی و ئازاری برا بچوکەکەی و خەمەکانی باوکی بۆ کردم ، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌کی بیره‌وه‌رییه تاڵه‌کانی دابڕانی قژزەردی بۆ باس کردم .
به هەمان تێڕوانینی جاری جارانەوە ، بە زهردهخهنهپڕ لە بەرائەتەکەیەوە ، هه‌رسێ کۆپله شێعرەکەی ساڵی ١٩٧٧ (نیاز)،( چرپه )، (ئازار ) ی ،، لە یاد مابوو ، جارێکی تر بە یادی قژ زەردو گەڵای پایزی رۆحی ،بۆی خوێندمه‌وه :
1
نیاز
رۆژانێ بوو
گۆی نیازم...به چپه
ده‌ری ئه‌بڕی
سکاڵای ئه‌م هه‌سته کپه
2
چرپه
چرپه‌ی کپم ...
نیگایه‌کی تینوو بوو
له ئامێزی .....
شه‌وه‌زه‌نگێکی ...ره‌شه‌وه ...
مرواری بوو ...... کێ ده‌یگاتێ....؟
چووه‌ته ناخی ماسی یه‌کی
سه‌رکه‌شه‌وه
3
ئازار
له یادمه بۆ دوا رؤژی به‌ختیاری
دڵ پارچه‌یه سه‌هۆڵی ئازار بوو
که‌چی دایکم.....
خوشک و برای کرده خه‌ڵات
بۆ ئاواتێ
به‌دی نه‌هات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست