سەگەکەی بەردەرگای بارزانی رێگای پێنەدرا دەنگ بدات
Wednesday, 23/10/2024, 10:23
بنەماڵەی بارزانی وەک مشاریان لێ هاتووە،قوت دەدرێن،بەڵام کاتی دەرهێنانەوەی ئەو مشارە لە گەرووماندا، زامدارمان ودەمانکوژێ.لەوەتی هەن قەت کچ یان کوڕێکیان لە بەرەکانی شەڕدادەگەڵ نەکوژراون یان بریندار نەبون.لە کاتی کۆتایی هاتنی سەددام،هاوپەیمانان بە هەڵە شوێنکیان بۆمباران کرد کە پیشمەرگەی تێدا بوو،لەناوەدا بە هەڵە کوڕە بارزانییەکی نزیک لە مەسعود بارزانی بریندار بوو کە هەر زووفڕآندیانە دەرەوەی کوردستان تا لە باشترین خەستەخانەدا پارەی بۆ خەرج بکەن وچارەسەریی پێوێستی لە سەر تاقی کرێتەوە.مەسعود،کوڕی مەلای کوردکوژ، تەنیا چەند وێنەتەکی بە تفەنگەوە کێشاوە ودەڵێ:لە تەمەنی ١٥ ساڵیەوە پێشمەرگایەتیم کردوە بەڵام لە تاق شەڕێکدا نە بەشدار بووە نە بریندارکراوە.
لەسەردەمی کۆیلە داریدا کاتێک هەڵبژاردن دەکرا،رێگایان بە کۆیلەکان نەدەداکە دەنگ بدەن،چون دەیانزانی ئەو کۆیلانە دەنگ بە کۆیلەدارو خاوەنەکەی خۆیان دەدەن.ئەو رێکارە دواکەوتوویە لە دەروازەی هەزارەی سێدا لە باشووری کوردستان خەریکە دووپات دەبێتەوە،بەوواتایە رێژەی بندیوارو مفتەخۆری سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە ئاستێکدایە کە هەرهەڵبژاردنێک کە لە باشووری کوردستان بکرێ بەشێکی بەر چاو لەو کۆیلانە دەنگ بە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەدەن.
هەڵبژاردنی ئەوجارەی باشووری کوردستان کۆتایی پێهات.سەردانی نێچیروان بارزانی نۆکەر بۆ لای ئەردۆغان روون وئاشکرایە کە توانی تا رادەیەکی بەرچاویارمەتیدەربێ بۆ ئەوەی رێژەی دەنگەکانی بنەماڵەی بارزانی لەو زیاتر دانە بەزێ.ئەوەی کە زۆر گرینگە دوای ئەو هەڵبژاردنەیە کە لە ناو هۆڵی پارڵمان چی روودەدا؟چۆن حکومەت پێکدێ؟لایەنەکان چۆن پێکەوە دەسازێن تا ئاستی گوزەرانی ژیانی خەڵک باشتر بێ.پاڕڵمانی گرفتی یەکجار زۆری بۆ دروست دەبێ.با چاوەڕوان بین.
لە رۆژی دەنگدانی ئەو جارەدا هیندێک رووداوی نەخوازراوروویاندا کە تا رادەیەک چارەسەریان بۆ کرا،بەڵام دیسانیش لە بەرهۆی ئەوە گرفتە زۆر کەس نەیانتوانی دەنگ بدەن.بە ڕای من دڵتەزێن تەرین رووداو،رێگا نەدانی دوکتورفەرهاد پیرباڵ بووکە نەیتوانی دەنگ بدا. کلیک لەسەر ئەمەی خوارەوە بکە:
من لە نزیکەوە قەت فەرهاد پیرباڵم نە ناسیوە ونەدیوە.بەڵام رێگای پرسیارلە هیندێک کەسی شارەزاوتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندازانیومە کە پیرباڵ خاوەنی نزیکەی ٧٢ کتێب نامیلکەیە.کە چی ماوەیەکە رەفتاروهەڵسوکەوتی بە رادەیەکی دڵتەزێن گۆڕاوە وتووشی هەڵچوونێکی دەروونی بۆتەوە.رەنگە زۆر کەسیش ئاوای بەسەربێ.بەڵام داخی گرانم بۆ فەرهادپیرباڵ جار جارە هەڵسوکەوتی تا رادەیەک سنوورەکان دەبەزێنێ ودوورن لە چاوەڕوانی.
ماوەیەک لەوەی پێش لە فەیسبوکدا گرتە ڤیدئۆیەکی بڵاو بۆوە کە لە ناوماڵدا دانیشتووە وبە تەلەفون قسە دەکا و(رەنگە دەگەڵ کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی بارزانی خەریکی قسەکردن بێ) دەلێ:من سەگی بەرقاپی/دەرگا/ بنەماڵەی بارزانیم ودووجاریش کاتێک ناوی بارزانی دێنێ هەڵدەستێتە سەرپێ!/.
کەچی رۆژی دەنگدانی ئەو جارە فەرهادپیرباڵ کاتێک دەچێتە بنکەی دەنگدان تا دەنگ بدا کۆیلەیەکی فێرکراوی سەر بە بنەماڵەی بارزانی کە ناوی خۆی ناوە پێشمەرگەی کوردستان بە فەرهادپیرباڵ دەڵێ:تۆ مافت نییە دەنگ بدەی وبچیە ژووری دەنگدان!فەرهادپیرباڵیش زۆر زووهەڵدەچێ ودەڵێ،لەسای پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان ئیزن بە من نادرێ بچم دەنگ بدەم!پاشآن دەکەوێتە سەرعەرزوچەند کەسێک حەولدەدەن ئارامی بکەنەوە.(هەرشت لە کورتەویدئۆکەدادەردەکەوێ کە لە فەیسبوکدا بڵاو بۆتەوە).
کەس هەیە بە فەرهاد پیرباڵ بلێ:تۆ نووسەروخاوەن کتێب بە پێی کام ئەخلاق وئەقڵی مرۆویی خۆت بە سەگی بەردەرگای بنەماڵای بارزانی دەزانی؟نەددەزانی ئەو دووبنەماڵەیە کۆمەڵگایان بە دیل گرتووە وزۆرینەی خەڵک تووشی گێژاوی ژیان بوونەتەوە.خۆ ناکرێ خۆت بە سەگی بەردەرگای بنەماڵەی بارزانی بزانێ وپێت وابێ بۆ دەربڕینی ئەو هەستە رەنگە خەڵاتت دەکەن.
بنەماڵەی بارزانی وەک ئەو مشارەیان لێ هاتووە کە قوت دەدرێن،بەڵام دەرهێنانەوەیان زۆر ئەستەمودژوارە.دەلێ: مەرگ جارێک ەو شێوەنیش جارێک.خەڵک لە باشووری کوردستان دەبێ بیر لە رێچارێکی دیکە بکەنەوە.لەو ٣٢ ساڵەدا زۆر رێکار تاقی کرانەوە بەڵام بەرهەمی پێوێستیان لێ دەست نەکەوتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست