سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


مەچۆ بۆ دەنگدان

Saturday, 19/10/2024, 23:12


تۆی باوك،تۆی دایك،تۆی کوڕ،تۆی کچ،،تۆی پزیسك،کرێکار،پۆلیس..... بۆ تەنها جارێك هەوڵبدە ڕۆڵی سەرکردەیی بنوێنە. هەوڵبدە ببە بە نمونەیەکی جوان بۆ نەوەکانت و منداڵەکانت. تەنها بۆ جارێك جۆرێك لە سەرکێشی و یاخیبوون نیشانی چوار دەورت بدە. لە ڕۆژی هەڵبژاردن لەماڵی خۆت مەچۆرە دەرێ و هاوسەر و مناڵەکەت لە دەوری خۆت کۆبکەرەوە و پێیان بڵێ کە بۆچی ئەم جارە بەشداری دەنگ دان ناکەیت و بۆیان ڕوون بکەرەوە کە بایکۆت تاکە چارەسەرە بۆ لووت شکاندن و قەپۆز خوارکردنی ئەم دەسەڵاتە کوردیە،ناشرین و بڵحە.
بە هاوسەر و مناڵ و بەرو دراوسێکەت بڵێ،ئەم دەسەڵاتە کوردیە ماوەیەی زیاتر لە 30 ساڵە تەنها خزمەت بە داگیرکەران و دوژمنانی کورد ئەکەن،،ئەمانە کەوا سوور و لچ شۆڕی دوژمنانی  ئەم گەلەن..ئەمانە هیچ کارێکی خراپ نەما نەیکەن دژ بە گەلەکەمان و هەموانمانیان تووشی دەیان کارەسات،قەیران،نەخۆشی،داڕمانی مۆڕاڵ،ئاوارە بوون و کوشتن و نەهامەتی کردوە،،ئەمانە لە دوژمن زیاتر زیانیان پێمان گەیاندوە،،ئەمانە زۆر لە عەرەب،فارس و تورك کوردیان لە خواست و ئاواتەکانیان دوور خستۆتەوە،،ئەمانە جگە لەوەی خاك و سامانی ئەم ووڵاتەیان هەرزانفرۆش و ڕادەستی داگیرکەران کردوە، شکۆی تاك بە تاکمانیان هەپروورن بە هەپروون کردوە،،ئەمانە نەك هەر مێژوومان، بەڵکە داهاتووشمانیان تارێک و ناڕوون کردوە.
گەر باوەڕت وابێ کە ناتوانی دژیان بوەستی و بیان ڕووخێنی،،خۆ ئەتوانی بەشداری هەڵبژاردن نەکەیت و لەماڵەکەی خۆی نەچیتە دەرێ،،خۆ ئەتوانی بایکۆتیان بکەیت،،خۆ ئەتوانی هەر یەکەو لەلای خۆیەوە ڕیسوایان بکەن و لەو ڕۆژەدا پڕ بەدەم هاوار بکەیت بڵێ،،نەخێر چیتر باوەڕتان پێ ناکەین و دەنگتان نادەینێ،،ئەم هەلە بەهەدەر مەدە و لەماڵی خۆت مەچۆ دەرێ و پەراوێزیان کە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە