سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


بەڵێ ئێمە ناتوانین

Saturday, 19/10/2024, 22:56


هەموومان بیستمان مسروور بارزانی لەبانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەدروشمی*ناتوانن* وەڵامی حیزبەکانی تر بەتایبەت یەکێتی دەدایەوە.ئێستا وشەی (ناتوانن)بووتە وێردی سەر زمانی هەموو پارتییەکان.بەڵام ئەگەر سەیری واقیع بکەین ئەو قسەیەی مسروور بارزانی( ناتوانن) زۆر تەواوە بەلام بۆ یەکێتی نا بەلکو بۆ ئێمەی میلەتی کورد. ئێمەی گەل ومیللەت ناتوانین بەڵام ئایا ئێمەی میلەتی کورد چ ناتوانین ؟؟!! یا بنەمالەی بارزانی و تالەبانی چ دەتوانن؟!
 ♦بەڵی ئێمە ناتوانین بەڵام ئێوەوبنەماڵەکەتان دەتوانن خاک بفرۆشن.
 ♦بەڵێ ئێمەناتوانین خاک ونیشتیمان هەراج وهەرزانبازاڕ بکەین وبفرۆشین بەڵام ئێوەو کورو نەوەوبنەماڵەکاتنان ئەمەکاری پێشینەو لەمێژینەتانە.
 ♦بەڵێ ئێمەناتوانین باوەش بکەین لەباوەشی صدام حسێن وئۆردۆغان ودوژمنەکانی تری خاك وگەل ومیللەت بەڵام ئێوەوبنەماڵەکەتان هەرلەکۆنەوە هەتاوەکو ئێستاشی لەگەلدابێت دەتوانن.ئەوەندەی ئێوە باوەشتان کردووە بەدوژمنەکانمان ئەوەندە باوەشتان نەکردووە بەگەل ومیللەتە خێرلەخۆنەدیوەکەی ئەم هەرێمە حەوت ملیۆن کەسییە.
♦بەڵێ ئێمەناتوانین بەئێوە وباب وباپیرتان و کورو نەوەو بنەماڵەکانتان بڵێین سەرۆک وسەرکردەم چونکە ڕابردووتان ڕەشە وپڕاوپڕە لەخیانەت وخیانەتکاری وجاش وجاشایەتی ونۆکەرایەتی تورک وعەرەب وعەجەم وفارس.
 ♦بەڵێ ئێمە ناتوانین بەڵام ئێوەو بنەماڵەکەتان دەتوانن دزی وگەندەڵی لەم هەرێمەوە بکەن.
 ♦بەڵێ ئێمە ناتوانین بەڵام ئێوەو بنەماڵەکەتان،چەتە ومافیاو کۆیلە وکاسەلێسەکانتان دەتوانن گەل ومیللەت بکوژن ولەناویان ببەن بەبێ هۆکار ئەگەر هۆکاریش هەبێت هۆکارەکەی بەس ئەوەیە گەل ومیللەت داوای نان وژیان وئازادی وئارامی دەکات.
 ♦بەڵێ ئێمەناتوانین بەڵام ئێوەو بنەماڵەکەتان و کورو نەوەکانتان دەتوانن زۆر شت بکەن وزۆر شت بەسەرئەم خاک وگەل ومیللەتە بهێنن چونکە زمانتان کورتەو دەستان درێژە بەکۆیلەو چەپڵەلێدەرو ماستاوچی و چەتەو شەقوەشێنەکانتان.
 ♦بەڵێ ئێمەناتوانین دەستمان سوور بکەین بەخوێنی ڕۆڵەی نیشتیمان بەڵام ئێوەو کور ونەوە وبنەماڵەکەتان دەتوانن چونکە لەوەتەی هەن بەسەدان وبەهەزاران وبەمیلۆنان ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەتان کوشتووەو داوتانە بەکووشت کەچی خۆتان وبنەماڵەکانتان بەخاوێنی لێی دەرچوونە.
 ♦بەڵێ ئێمە ناتوانین بەڵام ئێوەوبنەماڵەکانتان دەتوانن ماموستای ناوقوتابخانەکان بکوژن وشەقی تێهەڵبدەن وزیندانی بکەن وبەچەند مانگێک مووچەێێکی بدەنێ پێشی بڵێن نەکەی داوای نان وژیان وئازادیش بکەیت ئەگینا لەناوت دەبەین چونکە ئێمە دەتوانین دەسەڵاتمان هەیە؟!
 ♦بەڵێ ئێمەناتوانین تەزویرات وفرتوفێڵ ودرۆ ودەلەسە لەگەل خاک و براکانی خۆمان بکەین بەڵام ئێوە وکور ونەوە وبنەماڵەکانتان دەتوانن ٣٣ ساڵە لەو کارانەدەکەن بۆیە حاڵ وگوزەرانی خاك وگەل ومیللەت بەم ڕۆژە ڕەشە گەیشت.
♦بەڵێ ئێمەناتوانین بازرگانی وتاڵانچییەتی وقاچاغچییەتی لەگەل داعش وهێزەخراپەکارییەکاندابکەین بەڵام ئێوەو کورو نەوە وبنەماڵەکانتان دەتوانن وکردووتانە.
 ♦بەڵێ ئێمە ناتوانین بەسەدان وبەهەزاران ڕۆژنامەنووس وچاڵاکوان وهاوڵاتی مەدەنی بەبێ تاوان بکوژین یان لەکونجی زیندانەکاندا ئەشکەنجەو ئازاریان بدەین بەلام ئێوە دەتوانن و کردووشتانە،
 ♦بەڵێ ئێمەناتوانین وەکو ئێوە،و کورو نەوەو بنەماڵە دزوگەندەڵەکەتان بەسەدان وبەهەزاران ئۆتۆمبێلی تایبەت وکۆشکو تەلار وباڵەخانەی گەورەمان هەبێت لە کوردستان .
♦بەڵێ ئێمە ناتوانین وەکو کور و نەوە و بنەماڵەی ئێوە لە باشترین قوتابخانە و زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بخوێنین.
♦بەڵێ ئێمە ناتوانین وەک کور و نەوە و بنەماڵەی ئێوە لەباشترین لەنەخۆشخانەکانی ئەوروپا چارەسەر وەربگرین..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە