بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


سەردەمی پۆپۆلیستەکان ‏‎

Thursday, 17/10/2024, 10:39


چەمکی پۆپۆلیست  و بەراوردێکی بچوک پەیوەست بە کاتی هەڵبژاردن

پۆپۆلیست زاراوەیەکی سیاسی نوێ یە بەمانای

 هەڵخەڵەتاندن و خۆنمایشکردنی کەسی پۆپۆلیست دێ کە بەچه ند شێوازێکی کاریگەر دەیەوێ کاربکاتە سەر سۆزی خەڵک و ڕای گشتی و میللی بۆ خۆی دروست بکات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و تایبەتی. وەلەناو حزبیشدا خۆی نمایش دەکات بۆ کاربەدەستانی حزب و خۆی بە کەسێک دەشوبهێنێت کە ئەننەما دەتوانێت لە چاوتروکانێکا هەموو شتەکان هەڵگێڕێتەوە و ژیانی هەمووان بگۆڕێت. تەنانەت هەڵسوکەوتی تایبەتی خۆیان دەگۆڕن و بە هەڵسوکەوتی سەیر سەیر و دوور لە کەسی هۆشیار مامەڵە دەکەن و دەیانەوێت زۆرترین لایک و کۆمێنت و ڤیو بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن بە تایبەت لە سەردەمی ئێستادا کە هەموو چاوەکان لەسەر سۆشیال میدیایە و دەتوانم بڵێم میدیای ئێستا شوێنی ڕێویە پۆپۆلیستەکانە و بە ڤیدیۆیەک هەزاران لایک و کۆمێنت و ڤیو بۆ خۆیان دەستبەر دەکەن
 جا ئەمە ڕێک پێناسەی ئێستای یەکێتی و پارتی و کاندیدەکانیانە.برۆ سەیری رابردوویان بکە خراپەکاری نەما نەیکەن لەگەل میلەتی خۆیان،بەلام ئێستا کاتی هەڵبژاردنە بەجۆرێک خۆیان نمایش دەکەن بەجۆرێک قسەدەکەن وەک بلەیت ئەگەر ئەوان دەربچن لەهەلبژاردن ئەوا کوردستان دەکەن بەبەهەشتی سەر زەوی لەکاتێکدا بەرپرسانی یەکێتی و پارتی ئەندازیاری تێکدانی ئاشتی و ئاوەدانی کوردستان بوون لەماوەی دەسەڵاتیاندا !!! ‏‎
جا هەموو ئەوانە فێڵکردنە لە چاوی تەماشاکار و هاندەر و ئەندامەکانی دەنا لە هیچ وڵات و کیشوەرێکا نیە لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا یان لە چوار ساڵی پەرلەماندا بتوانن ژیانی کەس بگۆڕن.باشە پارتی و یەکێتی زیاتر لە سی و سێ ساڵە هێزی یەکەمن و کولفی کول خۆیانن،دەیانتوانی ژیانی من و تۆ بگۆرن بەلام بەئەنقەست نەیان کرد بەلام ئێستا کاتی هەلبژاردن دەلێن ئەگەر دەربچین ژیانتان دەگۆرین ئایا هێشتانیش پێت وایە دەیانەوێت ژیانی من و تۆ بگۆڕن؟نەخێر وانیە تەنیا ئەوان دەوڵەمەندتر دەبن و من و تۆی دەنگدەریش هەر لە جێگای خۆمان دەمێنینەوە. بۆیە دەنگدان شتێکە ویژدان و دین و هەڵوێست و هەموو شتێکی تۆی تێدا دیار دەکەوێت بۆیە هەرگیز خیانەت لە ویژدان و مێشکی خۆت مەکە بۆ کەسێکی پۆپۆلیستی درۆزنی وەک پارتی و یەکێتی و کاندیدەکانیان کە دەیەوێت بە دەنگی من و تۆ ژیانی خۆی بگۆڕێت نەوەک ژیانی من و تۆ هۆشیاری یەکێکە لەو دەرمانانەی کە کۆمەڵگای نەخۆش پێی لە نەخۆشی جەهل و نەزانی چاک دەبێتەوە بۆیە تکایە تکایە با گوتار و گفت و قسەی پۆپۆلیستەکان(پارتی و یەکێتی)نەتانخەڵەتێنێت ئەمجارە.تکایە بەوپەڕی دڵسۆزی و هۆشیاریەوە هەڵبژرادن ئەنجام بدەن و نەکەونە تەڵەی هیچ کەسێکەوە. بیهێنە پێش چاوی خۆت گەر تۆ بە پەنجەی شەهادە بەڵێن بەوان دەیەوە تا 4 ساڵی تر یان ئەگەر بەبێ هیچ هۆکارێک نەچی بۆ دەنگدان کە ئەمەش وەک شەرعیەت دانە بەدەسەڵاتی گەندەڵی پارتی و یەکێتی ئەوا دواتر هیچ مافی ئەوەت نیە کەس لۆمە بکەی و وە دلنیابە هەرگیز پەشیمانیش دادت نادات.
کۆسرەت دڵشاد محمد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە