بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


هەڵبژێڕن لیستی پارتی و پارتیەکانی تر!

Monday, 14/10/2024, 18:23


ئەوەی دادگای فیدڕاڵی کردی بە لادانی یازدە کورسی گوڕزێکی گەورەو بوو بەر پێگەی پارتی کەوت کەنزیکیەی یازدە کورسی کەمی کرد بەلام ئەوەی هیچ لە مەوزوعەکە ناگۆڕێت هەموو لیستەکان تر یاری بۆ پارتی دەکەن. لە هەڵبژاردندا هەر پارتی یەکەم دەبێت چونکە بە زەبری پارە و چەک و چاو سوڕکردنەوە لە زۆنی زەرد دەنگی خۆی دەهێنێت و لە زۆنی سەوزیش بە فشاری نان بڕین  چەند کورسیەک کۆ دەکاتەوە بۆیە  دەبێتە یەکەم بڕاوەی هەڵبژاڕدن و ئەمەش رێگەی پێدەدات کە حکومەت پێکبهێنێت، لەلایەکی ترەوە پارتی بە زەبڕی چەک پایتەختی هەرێمی کوردستانی دەست بەسەردا گڕتووە و کە بڕیاری سیاسی و گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە پایتەخت دەکرێت، ئیتر حیزبەکانی تر بۆ بەشداریکردن لەبەرماوەی گەندەڵی پارتی دەبنە هاوپەیمانی پارتی لەحکومەت بە وەزیرێک یان پۆستێک یان بەرێوەبەرێک زیاد یان کەم دەبنە بڕابەشی دزی و فەسادیەکانی وەک ئەوەی ماوەی هەشت ساڵی پێشوو گۆڕان ئەنجامی دا بەڕانبەر دەنگدەرەکانی و بووە بەشێک لەو دزی و فەسادییەی یەکێتی و پارتی... ئێستا ئەوەی گۆڕانکاری بێت لەم هەڵبژاردنە (عەڵی حەمە ساڵح) و (لاهور شێخ جەنگی ) و (یەکێتی نوێ)  بە شیعاراتی جیاواز بۆ چەواشەکردنی خەڵک، وەک دەزانین (عەلی حەمە سالح) کە لەهەڵبژاردنی پێشو بوو بە سەرۆکی لیستی گۆڕان  بە ئیعازی  پارتی بوو چونکە پارتی هێلی سوری لەسەر کەسایەتی تر دانابوو کە هەموو خەڵکی گۆڕانخواز چاوەڕوان بوون بکرێتە سەرۆک لیست، ئیتر عەلی حەمە سالح  گۆڕانی پەڵکێشی حکومەت کرد و پاش ریسوا بوونی گۆڕان ئەوەتا لەگۆڕان کشاوەتەوە شیعارتی دڕۆ و موزەیەف هەڵدەدات، هەرچی لیستەکەی (لاهور شێخ جەنگی) ـیە تینووی دەسەڵاتن و دەیانەیەوێت لای پارتی ببنە بەدیلی یەکێتی و لەناوچەی سەوز و چونکە بەبێ دەسەلات و گومرک و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان هەڵناکەن و مێژووی خۆیان نەخشاندووە لەو کاتەی دەسەڵاتداری نێو یەکێتی بوون.
هەرچی یەکێتی نوێیە دڵنیابن لە دوای هەڵبژاردن یەکەم لایەن دەبن کە دەبنە داڕشەقی حکومەتە شەڕوشەقەکەی پارتی و ئەو ماوەی کە پێکدا هەڵگژاون بە کێکی دەسەلات دابەشکردن کۆتایی پێ دەهێنن و بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاڕدن ئەگەر یەکێتی و دەنگی هێنابوو ئەگەر نەیهێنا ئەوا لەژێر فشاری دوو ئیدارەی و چەکدا پارتی ناچارە بیکاتە دووەم پشکی هەڵبژاردن.
لە کاتێکدا یاساکە دەلێت هەرکەسێک دانیشتووی هەر شارێک بێت بۆی هەیە لەو شارە خۆی هەڵبژێرێت، عەڵی حەمە ساڵح بە ئەنقەست و بە ئیعازی پارتی لە سلمانی خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی کورسی لە سلێمانی ببات نەک لەهەولێر چونکە پشکی پارتی کەم دەکات لەکاتێکدا عەلی حەمە ساڵح ئێستا دانیشتووی هەولێرە و دڵنیایە لەشاری هەولێر دەنگی باشتر دەهێنیت تا سلێمانی، ئەوە نزیکەی پازدە ساڵە عەڵی حەمە ساڵح پەرڵەمانتارە و بەزیقە زیق لە راگەیاندکانەوە هەر ژمارە لێک دەداتەوە هەرگیز بینیووتانە دۆسیەک بباتە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر دەسەلاتدارانی بنەماڵە تۆمار بکات ، بۆ نایکات؟ چونکە پارتی رێگەی نەداوە و سنورەکانی بۆ دیاریکردووە کە تاکوێ یاری بکات کە نەبێتە مەترسی جددی بۆ سەر دەسەلاتەکەیان، ئەگەر علی حەمە سالح بچوکترین مەترسی بووایە بۆ سەر دەسەلاتی پارتی ئەوا وەک یوسف محمەد بۆ هەتا هەتایە رێگەی هەولێریان لێ دادەخست.
هەرچی نەوەی نوێ ئەوە شەش ساڵە  پەر و باڵکراون و جگە لە هەندێک مەوقیفی بچوک چاوەرێی هیچی تریان لێ ناکرێت لە هەر دەقە و ساتێکدا ببنە مەترسی بۆ سەر دەسەلاتی تاڵانچی هەرێم بەیەکێک لەو دۆسیانەی کە لەسەر سەرۆکی حیزبەکەیە کۆتایی بەنمایشەکەیان دەهێنن.
بۆیە دڵنیابن کە دەڕۆن بۆ دەنگدان ئێوە دەنگ بەپارتی دەدەن ئایا بەڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ و هیچی زیاد و کەم نیە لە ئاڕادا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە