بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


وەفای سەگ و وەفای تاقمێک لە سەرکردەکانی کورد

Monday, 14/10/2024, 17:34


وەفا و ئەمەگناسیی وخۆشەویستیی تەنیا تایبەت نییە بە مرۆڤەکان.رەنگە لە هەڵسوکەوتی وەفادارانی نێوان مرۆڤ وئاژەڵ جیاوازیی هەبێ،بەڵام زۆر جاربێ وەفایی وبێ ئەمەگیی تاقمێک مرۆڤ سنوری بێ ئەخلاقی دەپچڕێنێ وگومان دەخاتە سەر مرۆڤایەتی.لەوتارەدا بۆ ئەوەی کەس زوێر نەبێ دەبێ بەڕآشکاوی هەستی خۆم دەربڕم.لێرە بە هێج جۆڕێک بێ حورمەتی بە مرۆڤ یان هیچ سەرکردەیەکی جیهانی وکوردوناکورد ناکرێ.بۆئەوەی کەس بە خراپ لێم تێنەگاوبە خراپ بابەتەکە هەڵنەسەنگێنێ چەند رستەیەکم لە بارەی سەگەوە هەڵبژاردوە کە دەیاننووسمەوە.
جانی کریستۆفەر دەپ دۆم،کە موسیقازان وئەکتەرێکی بە ناوبانگی ئامریکاییە لە بارەی وەفاوئەمەگاداریی سەگ ئاوا دەڵێ:تەنیا ئەو گیانلەبەرانەی کە بە پێی پێویست مەزن دەبن تا ئەوینێکی پاک وبێ فرتوفێڵمان بدەنێ سەگەکان ومنداڵەکانن.
یان دەڵێن:سەگ بزانێ خۆشت دەوێ تا کۆتایی تەمەنی خۆی وەفادارت دەبێ بەڵام تاقمێک لە مرۆڤەکان هەست بەوە بکەن کە خۆشت دەوێن هار دەبن. 
یان دەڵێن: سەگەکان تەنیا گیانلەبەرەکانی سەرزەوین کە مرۆڤیان / یان خاوەنەکەیان/ لە خۆیان خۆشتر دەوێ.

جەوهەروناوەرۆکی گووتار:

لەو گووتارەداباس لە جەستەی مرۆڤ دەگەڵ جەستەی سەگ یان تاقکێک سەرکردەی نییە.شووپاندنی مرۆڤ بە سەگ نییە.پرس ئەمەگداری ووەفایە کە دەخرێتە سەر تای تەرازووهەڵدەسەگێندرێ.وەفاداریی یان ئەمەگناسیی دیاردەیەکی ئەوینداریە کە بە تایبەت بۆ مرۆڤەکان دیاری نەکراوە.لە ناو ئاژەڵەکانیش /بە تایبەت سەگ/ دیاردەیەکی سۆزداریە کە سەگەکان بەرانبەر بە خاوەنەکانیان دەری دەبڕن.
کاتێک باس لە تاقمێک سەرکردەی کورد دەکرێ خاڵی هاوبەشی گرینگ /وەفایە/ کە سنووری بۆ دیاری نەکراوە وتایبەت نییە تەنیا بۆ ئینسانەکانی سەر گۆی زەوی.بۆیە مەجبورم دووپاتی کەمەوە من لەو باسەدا هیچ سەرکردەیەکم بە سەگ نەشووبهاندووە وهیچ سەگێکێشم نەکردۆتە سەرکردە.تایبەتمەندیەکی بەرچاووهەری گرینگ ئەوەیە کە کاتێک سەگێک هەست بکا خاوەنەکەی خۆشی دەوێ،ئەویش وانیشآن دەداکە خاوەنەکەی لە خۆی خۆشتر دەوێ.ئەو تایبەتمەندیە سرووشتیە لە کەم گیانلەبەردا بەدی دەکرێ وشآیان سەرنجە.

تاقمێک سەرکردەی کورد:

لەوەتی خۆم ناسیوە وچاوم بۆ سیاسەت کراوەتەوە ودووجار دەگەڵ ئازارەکان ژیاوم.جاری یەکەی،ئەو ئازارانەن کە لە لایان داگیرکەران جەستەی وڵاتی کوردیی تەنیوە.جاری دووهەمی ئازارەکانیش حیزب وسەرکردەی حیزبین کە جەستەی نیشتمانی کوردیان دەرزی ئاژن کردوە وبۆ خاتری مانەوەی خۆیان لە سەر دەسەڵات کلکەسووتەیان بەرانبەربە نەیاری کورد کردوە.نەتەوەی باوەفاوفیداکاری کوردستان تا سەریەسقان / وەفا / وئەمەگی خۆیان بەرانبەرتاقمێک حیزب وسەرکردەی حیزبیی نیشآن داوە وبوونەتە خاوەنی هەزاران شەهید لە پێناوی کوردوکوردستان.
ئایا ئەو تاقمە سەرکردەیە نەتەوەی کوردیان لە خۆیان خۆشتر ویستووە یان خۆیان لە نەتەوەی کورد خۆشتر ویستووە؟بێ گومان خۆیان لە نەتەوەی کورد خۆشتر ویستووە.بەڵگەشم بۆ بۆ چۆنە دەسەڵاتداریەتیی زۆنی سەوز وزۆنی زەردە لە باشووری کوردستان.لە ماوەی ئەو سی وسێ ساڵەدا هیچ نەهامەتیەک نەماوە بە سەرمان نەهێنن.بێ وەفایی ئەو دەسەڵاتە لە ئاست کۆمەڵگا گەیشتۆتە ئاستێک کە ئەگەر ترسی ئامریکاوهاوپەیمانەکانی نەبن بۆ جارێکی دیکەش پەنا بۆ شەڕی ناوخۆیی دەبەن.بە درێژایی تەمەنی حیزبییان تا ئەو سەردەمە،داییم کورد دڵشکاوچاوبە فرمێسک بووە،کوردیان تووشی ئاوارەیی،کیمیاباران،ئەنفال،برسیەتی،بێکاری و...کردوە.سی وسێ ساڵە ئەو بەشە لە وڵاتیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردوە.چما کەس دەوێرێ رەخنەیان لێ بگرێ،سەددام ئاسا تووشی زیندان وبێ رێزیی دەبێتەوە.لە کاتێکدا دۆستایەتی ووەفاداەی سەگەکان لە ئاست مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ سی هەزارساڵ لەوەی پێش.سەگێک هەست بەوە بکا کە خاوەنەکەی خۆشی دەوێ،خاوەنەکەی لە خۆی خۆشتر دەوێ.ئایا مرۆڤەکانیش ئاوان؟ئایا تاقمێک لە سەرکردەکانی کوردیش نەتەوەکەیان لە خۆیان خۆشتر دەوێ؟
جوابی ئەو پرسیارە بۆ خۆتان لێکی بدەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە