کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵی پێگەی مۆنیتۆری ئەمریکی و چەند سەرنجێک

Monday, 14/10/2024, 17:00


جموجۆڵی سیاسەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئاڵۆزبوونی ڕەوشەکە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵا و حەماس و یەمەن و بە ئەگەری  هێرشی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئێران، قۆناغێکی نوێی گۆڕانکاری  هاوکێشە سیاسی  بۆتە بەرباسی هەموو ناوەندە جیهانیەکان. هەرکەسێک بە پێی پلان و پرۆژەو بەرژەوەندی خۆی بۆ قۆناغی نوێ ئامادەکاری دەکات.
هێزی هەژموونگەرای لەناوپێکدادانی ڕاستەوخۆدان و هەریەک بە ناولێنانی پرۆژەیەک هەنگاو دەنێن، ئیسرائیل بە پرۆژەی ئەبراهیمی یان پرۆژەی داود، ئێران بە هیلالی شیعی و چین بە خەتی ئاوریشمی، تورکیا و عێراق و بە پرۆژەی گەشەسەندنی ووزە، ئەمریکا پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوین. هەموو ئەم پرۆژانە ناوەڕۆکی جوگرافیای بەستنەوەیان بەیەک کوردستان ناوەندەکەیەتی. 
بۆیە دۆزی کورد و جوگرافیایەکەی لەم گۆڕانکارییانەدا گرنگی خۆی هەیە، لە سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتیش. قۆناغێکی نوێش بۆ کورد جێگایی باسە. هەر گۆڕانکاریەک لە ئێران و سوریا و عێراق و تورکیا ڕووبدات  بابەتی پرسی کورد دەبێتە مژاری سەرەکی و دەبێت هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەن. بۆیە پرسی کورد کاریگەری لەسەر هەر پلان و پرۆژەیەک هەیە لە ناوچەکەدا کە  ڕووبدات. بە پێچەوانەش هەر گۆڕانکاریەک لەناوچەکە کاریگەری ڕاستەخۆی بەلایەنی ئەرێنی و نەرێنی لە سەر پرسی کوردستان بە گشتی هەیە.
بۆیە دەبێت بە دووری نەزانین لە ڕەوشێکی وەهادا پرسی گفتووگۆ لە تورکیا و ئێران و سوریاش باست و خواستی لەسەر بکرێت. تایبەت لە تورکیا بێتە ڕۆژەڤ و سەرهەڵبداتەوە. لەکاتێکدا دەنگۆی  گفتووگۆی نێوان ئیمڕاڵی و قەندیل و دەوڵەتی تورک هەیە. ئەگەر هەبێت یان نا، بۆتە ڕۆژەڤی میدیاکان و هەندێک هەڵوێستی مەهەپە و لێدوانی ئەردۆغان و هەندێک بابەتی تریش وەک مژارێک لە پشتی پەردە گفتووگۆ هەیە بە دیاردەکەون. 
لە ئێستادا ئەگەر گفتووگۆ هەبێت بە ڕێگایی ناوەندی هەواڵگری بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمە بە مانایی ئەوەیە کورد لە پرۆسەکەدا جێگا و ووجوودی خۆی هەیە. بۆیە مژاری چاوپێکەوتن و گفتووگۆ باسی دەکرێت. تایبەت لەگەڵ ئیمڕاڵیدا  کە لە دۆخی گۆشەگیریەکی قورسدایە، ئەوەی گومانەکانی نەرێنیشە ئەوەیە کە دەوڵەت بە شێوەیەکی سیستەمایک و لە دەرەوەی یاسا و ئەخلاق گۆشەگیری پەیڕەو دەکات.  لەم لاشەوە باسی گفتووگۆ دەکرێت ئەمە لە خۆیدا بابەتەکەی ئاڵۆزکردووە.
لە دوایی ساڵی ١٩٩٩ و پێشتریش گفتووگۆی ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆ هەبووە. تایبەت لە قۆناغی پرۆسەی ئاشتیدا گفتووگۆی بەرفراوان لەسەرمێز بوو،  گەشتە ئاستێک کە  قۆناغی پرۆسەی لێکتێگەشتن ئیمزاکرا و بەس ئەوە مابوو بەیان بکرێت. بەڵام دەرئەنجام بە شکست هێنانی پرۆسەکە لەلایەن دەستوەردانی نێودەوڵەتی و خودی ئەردۆغان و ئاکەپەوە گەشت بە بنبەست. لەدوای ئەمە قۆناغی هەرە دژوار و وەحشیگەری دوژمنکارانە پەیڕەوکرا لەبەرامبەر بە گەلی کورد لەلایەن مەهەپە و ئاکەپەوە سوپایی فاشستی تورک. لە قڕکردنی سیاسی گۆڕەپانی باکوور و  تورکیا و ئۆپراسیۆن بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوور کوردستان بە پێشکەوتووترین چەکی مۆدێرن. بۆ لەناوبردنی هەموو دەسکەوتەکانی کورد. 
ئەگەر ئەمڕۆش باسی گفتووگۆ  یان پەیوەندی بکرێت بێگومان بۆ پرسی کورد گرنگە، بە واتایی کاریگەری و پێگەی کوردە لەناوچەکە. خۆێندنەوەی پرسیکوردە لە هاوکێشەکاندا، لەکاتێکدا هێشتا لایەنی پەیوەندیدار هیچیان نەگووتوە. 
هەرکەسێک هەواڵەکەی بە ئیشی هەواڵگری دەزانێت لە کاتێکدا ئەگەر پەیوەندیەک هەبێت بۆ سەرەتا لەلایەن دەزگایی هەوڵگری دەوڵەت کاری لەسەر دەکرێت. لە گریمانەی ئەوەی گفتووگۆ هەیە، ئامانج چیە و چەندە دەوڵەت بە بەرپرسیاری بۆ چارەسەری هەنگاو دەنێت و چەندە دەیەوێت چارەسەری پێشبخات جێگایی گفتووگۆیە، بەڵام هەموو دەزانین چارەسەری سیاسی و لێتێگەشتن دەتوانێت سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دەستەبەربکات. گفتووگۆ چەندە ئەنجامی دەبێت و چەندە بۆ چارەسەری پێشدەکەوێت لە داهاتوو دیاردەکەوێت پلانەکان چین، ئەگەر دەرگایی دیالۆگ و سیاسی بکرێتەوە مایەی دڵخۆشی و سەرکەوتنە بۆ هەموو لایەک چ گەلی کورد یان گەلی تورک. کە دەوڵەت و دەسەڵات دەبێت ملکەچی مافی ئازادی و دیموکراتی سەقامگیری و ئاشتی بێت. بۆیە ئەم هەواڵە لە خۆیدا بەمانایی هەبوونی کاریگەری دۆزی کوردە، لەناو گۆڕانکاری هەرێمایەتی جێگایی خۆی هەیە و هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت دۆزی کورد  نادیدەی بگرێت.
لە سیاسەتدا هەموو گریمانەیەک دەبێت لە بەرچاوبگرین و ئامادەکاری بۆبکەین تایبەت لە ڕۆژی ئەمڕۆدا گۆڕانکاریەکان زۆر خێران و دۆستایەتی و دوژمنایەتی لە هاوشانی یەک پێکەوە ڕێدەکەن. دۆستی دوێنێ دوژمنتە و دوژمنی دوێنێ دەبێتە دۆست. بۆیە ئەگەر هەواڵی پێگەی مۆنیتۆری ئەمریکی و چەند سەرچاوەیەکی تر ڕاست بێت کەوایە کورد خاوەن ئەو هێزە کاریگەرەیە کە دەبێت حسابی بۆبکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە