بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


کورتەیەک لە سەرکۆمەڵگای ناهوشیار

Monday, 14/10/2024, 16:44


لە پشت سەری کۆمەڵگای هوشیارمێژووقسەی پێیە.نەتەوەیەک بەرەو هوشیاریی کۆمەڵگا هەنگاو ئەنێ کە ئەزموون لە رابوردووی خۆی وەربگرێ.ئەوەی کە بۆتە هۆی سەرنەکەوتنی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بۆ جاری یەکەم بۆ خۆیەتی وپاشآن داگیرکەری کوردە.لە شکستەکانی رابوردووماندا،حیزبە کوردیەکان رۆڵیان زۆرزیاتر بووە لە دووژمنی کورد.بارێکی گرانی دیرۆکیان خستۆتە سەر شانی خۆیان،کە چی بۆیان ناگاتە مەنزڵ.ئەلێن مێژوو رەحم بە کەس ناکا،من لەسەر ئەو باوەڕەم ئەو گووتنە راست نییە،ئەوە خۆمانین کە رەحم بە خۆمان ناکەین.
بارودۆخیی سێ دەیە زیاترلە باشوری کوردستان پێمان ئەسەلمێنێ کە پێش ئەوەی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەو بەشە لە کوردستان نەخۆش بن،کۆمەڵگا بۆ خۆی ناهوشیارو نەخۆشە.ئەوەی کە ئێستا لەو دووبنەماڵەی دەسەڵاتدار قەبوڵ کراوە،لە سەردەمی هەڕەتی تووندووتیژیدا لە حیزبی بەعس وسەددام قەبوڵکراونەبووە.
باشووری کوردستان لە لایان ئەم دووبنەماڵەیە داگیرکراوە،لەو دووبەشە لە وڵات بە بێ گومان کەسایەتیی خاوەن هزروزانا ولێ‌هاتووی تێدا هەڵدەکەوێ،کەسانێک کە خاوەنی ئاستی خوێندەوارین وپلەی پڕۆفیسۆڕیشیان هەیە ودەستی بەتوانای نووسینیشیان هەیە وخاوەنی دەیان بەرهەم وکتێب ووتاری زانستین،بەڵام بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگایەکی هوشیارئەو بەڵگانە بەسن؟
بێگومان نا.کاتێک مامۆستای زانکۆیەک لە پشت سەری کوڕەکەی مەسروور بارزانی وەک کۆیلە ئەوێستێ وگوێ بۆ قسەکانی رادەگرێ کۆا ئەو کۆمەڵگایە هوشیارە؟کاتێک نووسەرێکی بە توانا وخاوەن هزردەچێتە کۆڕی ئاخاوتنی کەسێکی وەک باڤڵ تاڵەبانی وچەپڵەی بۆ لێدەدا،چون مرۆڤ دەتوانێ هیوادار بێ بۆ داهاتووی ئەو کۆمەڵگایە؟
ئەورۆژانە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنی چەند رۆژی  داهاتوو لە باشووری کوردستان کەشوهەوایەکی سەیری خوڵقاندووە.کەس بە خۆی ناڵێ خراپ،هەموویان قۆلیان هەڵماڵێوە بۆ وەدەست خستنی کورسیی زیاتر بۆ چەقەخانەی ناو هۆڵی پارڵمانی داهاتوولە شاری هەولێر،هەولێری بندەستی بنەماڵەی سیخوڕیی بارزانی.لەو ناوەدا لە کاتی ئەم پڕوپاگەندانەدا هەڵسوکەوتی باڤڵ تاڵەبانی زۆر سەیرە.بەوهەڵسوکەوتانەدامن پاڵەوانەکانی رابوردوم بیر دەکەوێتەوە کە بۆ وەگیر خستنی پاروە نانێک چۆن خۆیان نمایش دەکرد لە بەرچآوی خەڵك.
باڤڵ تاڵەبانی نەخۆشە.
رەفتاروکردارەکانی باڤڵ تاڵەبانی لەو چەند رۆژەدا پێمان ئێژێ کە ئەو کەسە تووشی نەخۆشیی ئاڵۆزیی رەوان یان پسیکوزیاسایکۆسیس بووە.تەواوی جووڵەوشێوەی قسە کردنی ئەو کەسە نیشانەی ئاڵؤزیی رەوانی سرووشتیی ئەو کەسەیە،لەو نەخۆشیەدا گرینگترین حاڵەت پچڕانی پەیوەندیی مێشکە دەگەڵ دونیای راستیەکان.بەوواتایە ئەوەی کە لەم چەند رۆژەدا بۆ بە دەست هێنانی دەنگ بۆ حیزبەکەیان ئەنجامی دەدا،دوورن لە راستیەکان.چون بۆ خۆشی باش دەزانێ ئەوەی کە لە رێگای جموجوڵی زمان وجەستەی بە خۆپیشاندانەکانی حازر نیشآنی دەدا،دوورن،هیچکات بۆی جێ بە جێ ناکرێ.
دژایەتی کردنی بەو شێوەیەی بنەماڵەی بارزانی یان دژایەتی  کردنی بنەماڵەی بارزانی بە بنەماڵەی تاڵەبانی فڕی بەسەر پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە نییە.ئەوەی کە جێگای داخو کەسەرە بەشداریکردنی جەماوەرە لە رۆژانەدا کە زەنگێکی مەترسیدارترە بۆ داهاتووی دوای هەڵبژاردا.ئەگەر ئەو دوو بنەماڵەی لە دەسەڵات بکەون ووەک جاران نەتوانن خێرو بێری ئەو خاکە بدزن،هیچ دور نییە شەرێکی ناخواستەی ناوخۆییمان بەسەردا بسەپێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە