نوێژکردن خوویەکی زۆر سەرنج ڕاکێشە!
Tuesday, 08/10/2024, 14:37
کاتێ شپێرمەکانی پیاوان و هێلکەکانی ژنان جوت دەبن و منداڵیان لێ دەخوڵقێت و منداڵان دێنە دنیاو چاو بەژین هەڵدێنن و دەست و پێ دەگرن و زمانیان دەکرێتەوە و ڕۆژبەڕۆژ باڵا دەگرن و گەورە دەبن خێراتر لە هەموو زانستێکی پەروەردەیی فێری زمان و کولتور و خوو و ڕەوشت و ئەخلاقی دایک و باب و کۆمەڵگا دەبن.
کولتورو خورافاتە جۆراو جۆرەکانی مەزهەب ئاسانترین فێربونن کە خێرا عادەتی پێ دەگرن.
یە کێک لەم عادەتانە نوێژە،
نوێژ هەتا بڵێیت عادەت و خوگرتنێکی سەرنج ڕاکێشە.
پێش لە دەست پێ کردنی نوێژ دەبێ مرۆڤ بچێت بە پێی ڕەوشی دیاری کراو قاچ بشوات و دەستەکانی هەتا ئەنیشک بشوات ڕوخسارو دەموو گوێ بشوات .
دەبێ هەتا نوێژەکەش دەکات خۆی وەخۆ بگرێت ئەگەر زگی بە باو گژ بش تەقێت نابێ بە هیچ شوەیەک پشوە بایەکی لێ دەربچێت دەنا نوێژەکەی لێ بەتاڵ دەبێت و خودا لێی قەبوڵ ناکات!
نوێژ خوێن .ەگەر بیهەوێت لە مزگەوت وپشتەوەی مەلا نوێژ بکات دەبێ بچێتە ناو مێحڕاب و لە ڕیزی نوێژخوێنەکان دا کە سەف سەف لە پشت مەلاوە دەوەستن جێی خۆ بکاتەوە و خۆی دەگەڵ جوڵەو هەستان و دانیشتین مەلا ڕێک بخات.
مەلا چی بڵێت و چی جووڵەیەک لە خۆ نیشان بدات دەبێ بەم شێوەیە پێڕەوی لە دەنگ و هەستان و دانیشتنی مەلا بکات.
لە مەزهەبی سووننە دانوێژ خوێن دەبێ هەردوو دەست لە سەرورگ گرێ بدات،
بۆ سەر ئەژنۆکانی بچەمێتەوە،
هەستێتەوە،
بنیشێتە سەر تەختایی بەرماڵ
نێوچاوانی بخاتە سەر ئەردەکە پێی دەڵێن سوجدە،
لە سەر ئەژنۆکانی دانیشێت ،
پەنجەی هێما کە پێی دەڵێن قامکی شادە لە سەر ئەژنۆی دابنێت و بەرو مەکە و کەعبەتوڵڵا ڕای دێرێت چونکین قیبلەی نوێژ لەهه ر شوێنێک بێت دەبێ و واجبە ڕووبەرەو قەعبەتوڵڵا بێت.
ئەمە یاسایەکی کۆنی هەزاروچوارسەت ساڵە ی ئیسلامە وبە ئینسانی موسڵمانیان سەلماندووە ماڵی خودا لە مەکه یە و کەعبەتوڵڵا قیبلەی موسڵمانان و جێ و مەکانی حەج و تەواف و تۆبە و پاک بونەوەی هەمووگوناحەکانی شا و شێخ و مەلا و هەژارو گەدایە!
پێیان سەلمێندراوەئینسانەکان لە ڕێگای نوێژو سوجدە و تاعەت و حەج و تۆبەدا پاش ئەوەی کەمردن زیندوو دەبنەوە و بۆخۆیان وەک خانەی ساڵمەندان هەتا هەتایە دەچنە بەهەشت و دەناو باخی بەهەشت دا پیاسەو حەیش نۆشی خۆیان دەکەن.
بە پیاوانی موسڵمان سەلمێندراوە حۆریەکانی خودا هەرپیاوە و بە دەیان حۆری جوان و ناسک و نازداری قەت پیر نەبووی دەخزمەت دادەبن.
سەیریش ئەمەیە بۆ ژنی نوێژ خوێنی موسڵمان دیاری نەکراوە لە بەهەشت دا چەند کوڕی گەنج و تازەلاو و قەت پیرنەبووی لەخزمەت دادەبن!
مرۆڤی نوێژ کەر دەبێ پێنج جار بەم شێوە هەستێت و دانیشێت و سوجدە ببات و لە ڕۆژو شەو دا پێنج جار ئەم نوێژە دووپات بکاتەوە.
مەلا بە پێی یاسای ئیسلام بە گوێی ئینسانەکان دا دەخوێنێت کەهەر ئینسانێک نوێژ نەکات کافرە و هەرکەسێکیش کافربێت کوشتنی واجبە!
بەم شێوەیە لە منداڵیەوە لە ڕێی دایک و باب و مەلا و کۆمەڵگاو دەوڵەت و دەسەڵات و لە سیستیمێکی پێکەوە کرێدراوی دین و سیاسەت دا کۆمەڵگایەکی ئیسلامی بە م عادەت و کولتورەی نوێژ و ڕۆژو و حەج و مارەو تەڵاق و نابەرابەریەی ژن و پیاو و پیاو سالاریەوە دروست دەبێت.
ئەم کولتورو عادەتە دەبێت بە شوغڵێکی ئەبەدی بۆ مەلا و شێخ و ئیمامان
لەم کولتورو عادەت و یاسایە نان دەخۆن و مفت و بەلاش معاشێکی دیاری کراو لە ئەوقاف و حوکمەت و خەڵک دێتە ناو گیرفانیانەوە.
قەت دەست لە ڕەش و سپی نادەن و هیچ جۆرە هونەرو خوڵقاندن و چاک سازی و نۆی سازیەکیان نییە و جگە لە پەرە پێدانی خورافاتی مەزهەبی و توندڕەوی مەزهەبی وخوڵقاندنی کێشەوناکۆکی دەنێوان باوەڕدارو بێ باوەڕان بە خودا و دین و مەزهەب دا جێ پەنجه یان بە سەر هیچ شتێکی ترەوە نابیندرێت!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەکە وێنەی حەمەڕەزاشای پەهلەویە !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست