بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


کۆماری مەهاباد و خەسارناسیی

Monday, 07/10/2024, 19:09


مێژووئەوەنییە کە ئێمە دەیخوازین وپێمانخۆشە.مێژووئەوەیە کە روودەدا.بۆ بەرەنگار بوونەوەی مێژووش کەسی کارامە وحیزبی شارەزاوخۆنەویستی گەرەکە.مێژووبە هاتوهاواروبنەماڵەیدواکەوتوو وحیزبی دواکەوتوو ناگاتە ئامانج.ڕێگوزەریی زەمانیش هاوتەریب دەگەڵ رووداوە مێژووییەکان خۆی نوێ دەکاتەوە.هەر نەتەوەیەک لە سەر رێبازی نوێ بوونەوە وەدوابکەوێت،وەک نەتەوەی کوردی بەسەردێ.سەرنج بدەنە باشووڕی کوردستان بە روونی بۆتان دەردەکەوێ ئەو بەشە لە وڵات چۆن خەساری لە نەتەوەی کورد داوە.بۆ دووژمن وێنەی نۆکەرێک دەچن کە حازر بەدەستن بۆ قەڵاچۆکردنی نەتەوەی کورد.لە ناوخۆی وڵاتیشداوەک کەری دێزە دەچن کە بە مردنی خۆیان وزەرەری خاوەنەکەیان رازین.

پێناسەیەکی کورت لەسەر خەسارناسیی:

خەسارناسیی پڕۆسەیەکی گرینگ ودرێژخایەنە.لە هەررووداوێکی چاوەڕوان نەکراوێکی دیرۆکیی کە بۆ هەر نەتەوەیەک پێک دێ،ئەو نەتەوەیە بۆ هەستانەوەی خۆی لەو تڕاژیدیایانەی کە بەسەری هاتووە پێویستە بیرلە بونیاد نانەوەی وڵاتەکەی خۆی بکاتەوە.بۆ ئەو کارەش رێکاردەبێ زانستیانە وشێلگیرانە وفیداکارانە بێ.هەنگاوی یەکەم لەو پڕۆسەیەدا دۆزینەوە و هۆی شکستەکانە.ئەگەر ئەو کارە بە باشی بکرێ،هۆمێد بۆ بونیاد نانەوەی وڵات رووی لە گەشەکردندایە.بێ گومان کەرەستەی هەری گرینگ لە رێکاری خەسارناسیی،سەرکەردەی بە تواناوحیزبی بە تواناوکۆمەڵگای هوشیارچەند فەکتەرێکی پێویستن بۆ هەستانەوە لە ژێر باری شکستە مێژووییەکان.

ئەوەی کە ناویان نابوو کۆماری مهاباد:

لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا زلهێزەکان نەیاتوانی بەو جۆرەی کە دڵیان دەخوازێ زۆرینەی دونیا بەسەر خۆیاندا دابەش بکەن وخێروبێری وڵاتانی خاوەن سەروەتوسامانیش بەرۆژی رووناک بخۆن.بۆیە دوای ماوەیەک شەڕی دووهەمی جیهانیان هەڵگیرساند وتا رادەیەکی باش گەیشتنە ئامامجەکانیان.شەڕی گەرم وەرگەرآیە شەڕی شاردوئیدۆلۆژیالە نێوان کومونیزم وئیمپریالیزم.یەکێک لەو وڵاتانەی کە چآوی تەماحی شووڕەوی /سۆفیەت/وئامریکاوهاوپەیمانەکانی لە سەر بوو،وڵاتی ئێران بووکە خاوەنی جوغڕآفیایەکی ستڕاتیژیکیی وسیاسی بوو.هەرکام لە زلهێزەکان دەیان خواست دەسەڵاتداریەتی خۆیان لەو ناوچەیە لە دەست نەدەن وپێگەی سیاسی خۆیان رۆژ لە رۆژ زیاتر قاییم رابگرن.بۆ ئەو کارەش هۆ یان بیانوو پێویست بوو تا ئامانجەکانی خۆیان بپێون.باشترین بیانووی سیاسیی بۆ ئەو کارەیان دوونەتەوەی کورد وئازەری بوو تان مامڵەی سیاسیان لەسەر ئەنجام بدەن.
ستالین وباقرئۆف کەسی یەکەمی حیزبی کومونیست ئەو کارە قڕێژەیان خستە سەرئەستۆی خۆیان وبە ئامریکایان گووت:کاتێک لە ئێران دەچینە دەرێ کە دوونەتەوەی کورد لە ئێران ولە ئازەر بایجان ببنە خاوەی کۆماروچارەنووسی داهاتووی سیاسی خۆیان.بەڵام لە سیاسەتی ژێر بە ژێروفێلبازانەدا دەرکەوت ئەو هەڵوێستە سۆڤیەت تەنیا درۆیەکی سیاسی ومامڵەیەکی سیاسی ودوور لە ئەخلاقی سیاسییە بۆ ئەوەی بۆخۆیان بگەنە مەبەستەکانیان.
وەلا نانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردودامەزراندنی حیزبی دێمۆكڕاتی کوردستان:
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک/خوازیاری دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆوئازاد بوولە سەردەمی خۆیدا.دوای تەواوبونی شەڕی جیهانی دووهەم دەرفەتێکی گونجاو بۆ کورد رەخسا کەبەرەوچارەسەریی هەنگاو بنێ.لە سەفەرێکی قازی محەممەدوهاوڕێیانی بۆ لای باقرئۆف لە ئازەربایجانی سۆڤیەت،بە ڕاشکاوی بە قازی محەممەدی گووت:کوردستانێ گەورە لەو سەردەمەداپێک نایە وهیچ وڵاتێکی زلهێز وئێرانیش رازی بە کارە نییە،ئێوە بڕۆن / ژ،ک/ هەڵوەشێنن وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دامەزرێنن ولە چوارچێوەی یەو حیزبەدا لە ئێرانی /هەڵبەت لە ئێرانی پادشآییدا ئەو کارە بۆ کورد نەدەگونجا/ داهاتوو داوای خودموختاری بکەن.
قازی محەممەد گەرآیەوە مهاباد وقسەی دەگەڵ خەڵک کردوگووتی کەس پشتیوانیی لە دامەزراندنی کوردستانێکی سەر بەخۆ ناکا بۆیە لە چوارچێوەی بەرنامەوئەساسنامەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان داوای خودموختاری دەکەین لە ئێراندا.لەوسەردەمەدا بۆ ماوەی سێ دەیە زیاتر درووشمی ئەو حیزبە دێمۆکڕاسی بۆ ئێران وخودموختاری بۆ کوردستان بوو.درووشمێکی سەقەت ونەگونجاوهەزاران رۆڵەی کوردیی لەسەر شەهید کرا.ئێستێش ئەو حیزبە سەرگەردان ودوورەپەرێزە لە سیاسەتولە چآرەسەریی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئایا راگەیاندنی کۆمار لە ئیرادەی سیاسی بەرپرسانی کورددا بووە؟

لە پرۆسەی سیاسی مەزندادوولایەنی زۆر گرینگ رۆڵی مێژووییان دەکەوێتە ئەستۆ.لایەنی یەکەم بەرپرس وکارگێڕی ئەو پڕۆسەیەیە،لایەنی دوومیش خەڵکە کە باری گرانی ئەو پڕۆسەیان لەسەرتاقی دەکرێتەوە،مێژووش نیشانی داوە خەڵکی بە ئەمەگ بەوپەڕی فیداکاریەوە ئەرکی خۆیان بە جێ گەیاندووە.
لەهەرئاڵوگۆڕێکی گرینگدا هەر کات ئیرادەی سیاسی کارگێڕوسەرکردە وبەرێوبەرانی هەر حیزبێک بیانی بۆی دیاری کردن،ئەو پڕۆسەیە تووشی شکستێکی دیرۆکی دەبێتەوە.نموونەش کۆماری مهاباد یان کۆماری کوردستان بووە کە بۆ ساتوسەودای ناونەتەوەیی وەک کارتی قوماربەکاریان هێنان ولە کۆتاییشدا هەم کۆماری مهاباد وهەمیش کۆماری ئازەربایجانی ئێران بەو شێوەیە تووشی رووخان هاتن.بۆیە من بەش بە حاڵی خۆم ئەو ئاڵوگۆڕەی کە پێکهات بۆ دامەزراندنی کۆمار نەبووە بۆ کورد لە مهاباد.ئازەربایجانیشی ئێرانیش هەرواترکە ستالین وباقرئۆف پێکەوە دەگەڵ ئامریکا سازان ولە ناویان بردن.

میراتگرانی کۆمار:

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران تا ئەو سەردەمەش خۆی بە میراتگری کۆماری مهاباد دەزانێ.بەداخێکی گرانەوە دەبێ بڵێم،میراتگرێکی لێ‌هاتووشارەزاودوورناس نەبون.کارنامەی ئەو ئەحیزبە دوای رووخانی کۆمار،کارنامەیەکە پڕە لە رقوقین بەرانبەر بە یەکتر.شەڕی ناوخۆیی وشەڕ دەگەڵ حیزبەکانی دیکە وپەیوەندیی دەگەڵ حیزبی بەعس وکۆمپنشینی وئاوارەیی لە هەندەران بەشێکە لەو کارنامەیە کە پێمان دەلێ،کارگێڕان وبەرێوەبەرانی ئەو حیزبە لە بێ تواناییدا تووشی ئەو رۆژگارە هاتوون.بە تایبەت لە ماوەئ سێ دەیە زیاترە کە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقداخاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسی نەبوون ولە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان دابڕاون.

تێبینی بۆ خوێنەری رێزدار:

هیوادارم لە بابەتەکەم خراپ تێ نەگەن.چون من بیروڕآی خۆم سەبارەت بە هوردووک کۆماری مهابادو ئازەربایجان نووسیوە.هیوادارم ئەو مەفەم پێ بدرێ.ئێستێش لەسەر ئەو باوەڕەم هیچ زلهێزێک نەیویستوە کۆمار بۆ کورد پێک بێنێ.بەداخەوە ئیرادەی سیاسی کارگێڕانی کوردیش لە سەردەمی کۆماردازۆر لاواز بووە.بەواتایەکی دیکە قازی محەممە / 
رەوانی شادبێ/ زۆر ساویلکانە وایزانیوە کە سۆڤیەت دۆستی کوردە وکۆمار بۆ کورد دادەمەزرێنی.لە سەرپرسی کۆماریش کتێب نووسراون،بەڵام زۆر جار خۆیان لە راستیەکان شاردۆتەوە.دەگەڵ وتارەکە وێنەیەکی ستالین ومحەممەدرەزاشآی ئێرانیش دەبینن،ئەو وێنەیە زۆر واتادارە وقسەمان دەگەڵ دەکا.بۆ خۆت لە شەنی بدە.
وێنەی وتارەکە:
لە لای راستەوە کەسی دووهەم محەممەد رەزا شآی ئێران، کەسی سێ‌هەمیش ستالینە. ئەو وێنەیە زۆر پڕ واتایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە