بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


ئێوە کۆیلەن یان پێشمەرگە؟

Monday, 07/10/2024, 19:01


لەکاتی خۆیدا لە سەردەمی کۆیلەدارییدا،کەسێکی خێر خوازکۆیلەیەک لە کۆیلەبون رزگار ئەکاو پێی ئێژێ لە مەوبەدواتۆئازدی وئیتر کۆیلەنین.گرفتی سەرەکی ئەو خێرخوازە ئەوە ئەبێ،ئەڵێ،زۆرم حەولدا ئەو کۆیلەیە رازی بکەم کە ئەو ئازادە وکۆیلە نییە،کە چی ئەو کۆیلەیە هەمیسان بە دووی کۆیلەدارێک دەگەڕآ کە دووبارە ببێتەوە کۆیلەی،کۆیلە دارێکی تر.
 نزیکەی هەشتا ساڵ ئەبێ لە سەردەمی کۆماری مهاباددادەستەواژەی پێشمەرگە لە شآری مهاباد لە لایەن کەسێک بە ناوی ئەحمەددەسماڵ کەچاپەزی قازی محەممەد ئەبێ دێتە سەرزاران ولە جیاتی سەرباز بەکار ئەهێنرێ.لەو کاتەوە پێشمەرگە ئەبێتە ئەفسانە وسومبلی بەرخۆدان وقارەمانییەتی.دوای رووخانی کۆماریش ئەو ناوە خۆدەخزێنێتە ناو باشووری کوردستان وبە دروست بونی حیزبگەلی جۆراوجۆرپێشمەرگەش دەکرێتە ئامرازێک دەدەست حیزب وسەرکردەی حیزبیی.
بێ گومان کاتێک باسی پێشمەرگەو پێشمەرگایەتی ئەکرێ نابێ تەڕووشک پێکەوە ئاگریان تێبەردرێ.هەن لە ناو ریزی پێشمەرگەشدا کەسانی فیداکارو خۆنەویست کە گیان خۆی لە سەر بیروباوەڕیان داناوە وفیداکارانە هەڵسوکەوتیان کردوە تا ئەو سەردەمەی کە زیندووبون.
شەڕی ناوخۆییان پێکردن،دەنگتان نەکرد،شەڕی سەدامیان پێکردن تا بەرپرسەکانی پێ دەوڵەمەند بێ هەر بێ دەنگ بون.کەسی ئازاورەخنەگرخراوەتە ناو زیندانەکانی دەسەڵاداری دووبنەماڵە،هێچتان نەگووت،هەرچی لۆمپەن وکوردکورژوتڕۆریستە بۆتە فەرماندەی باڵای ئێوە،وەک مەڕ سەرتان بەرداوەتە خوارێ ومل کەجیان دەبن.مامۆستایان دایە بەر شەق ئێوە وەک کۆتەڵ فززەتان لێوە نەهات،زۆربەتان کرێچین وبە چەند مانگ جارێک بڕە پارەیەکتان پێ ئەدەن تا لە برسان نەمرن،ژن ومنداڵتان جلوبەرگی پێویستیان نییە،کەچی خۆتان بۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە کوشت ئەدەن.
لە نزیک سەدەی رابوردووداقەت لە خۆتان پرسیوە بۆ تاقە کوڕێک یان کچێک لە منداڵاکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە بەرەکانی شەڕدا نەکوژراون؟ئەوەی تائێستێ کوژراوە کوڕە هەژاری وەک ئێوە بووە.زۆر جاریش ئێوەیان هانداوە رەخنەگرانی دەسەڵات تڕۆربکەن.
ماوەیەکی دیکە هەڵبژاردنە،ئەگەر خۆتان بە پێشمەرگەی گەل ونیشتمان دەزانن،دەنگ مەدەن بەو دەسەڵاتە وبایکۆتیان بکەن.ئەگەر پێتان دەلێم کۆیلە زوێر مەبن.چون رەفتارکردارتان وێچووی کەسانی کۆیلەیە تا ئازادیخواز.هیچکات درنگ نابێ کە خۆتان لە چەنگ مەلایی وجەلالی رزگار بکەن.نیشتمان حەوجێی بە پێشمەرگەی راستەقینەیە نەک چيکداری حیزبی وبنەماڵە.ئەگەرغیرەتت هەیە کوردستانت خۆش ئەوێ چەکی کۆیلایەتی لە خۆت داماڵە وروولە نەتەوەکەت بکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە