بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


هێڕشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

Monday, 07/10/2024, 18:48


دوژمنایەتی ئێران و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٩ ی زاینی لە کاتی دامەزراندنی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستی پێکردووە. زۆر جار دەسەڵاتدارانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرەشەی سڕنەوەی نەخشە و وڵاتی ئیسرائیلیان کردووە. هەروەها ئەمریکایان بە شەیتانی گەورە و ئیسرائیلیان بە شەیتان بچوک ناوبردووە. هەروەها دوژمنانیەتی حیزبوڵلا و ئێسرائیل لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی پێکردووە و زۆر جار هێرشیان بۆ سەر یەکتر کردووە. حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو لایەکەوە پشتیوانی حیزبوڵڵا و حەماس دەکات.

لە رێکەوتی ١٧/٩/٢٠٢٤ پەیجەر تەقاندەوەی بە کۆمەڵ لەناو گیرفانی ئەندامانی حیزبوڵڵا شەڕی بەینی حیزبوڵڵا و ئیسرائیلی خەستر کرد.

ئیسمائیل هەنیە بەرێوەبەری رێکخراوی حەماس لە ٣١/٧/٢٠٢٤ لە ئێران لە شاری تاران کوژرا. حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشی هەوایی ئیسرائیل لە ڕێکەوتی٢٧/٩/٢٠٢٤ لە باشوری لوبنان کوژرا. ئەو بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەرێوەبەری حیزبوڵڵا بوو. هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بۆ تۆڵە ستاندنەوەی کوشتنی ئیسمایل هەنیە بەڕیوەبەری رێکخراوی حەماس وحەسەن نەسروڵڵا بەڕێوەبەر حیزبوڵڵا و ‌‌هێرش بۆ کەرتی خەززە و حەماس و لوبنانە. هەروەها بۆ تۆڵە ستاندنەوەی عەباس نیلفروشان کە یەکێک بوو لە فەرمەندە دێرینەکان و راوێژکاری سوپای پاسداران لە لە لوبنان کە لە رێکەوتی ٢٧/٩/٢٠٢٤ لە لوبنان کوژرا. ئێوارەی رۆژی ددو سێ شەممە رێکەوتی ١/١٠/٢٠٢٤ ی زاینی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند کە حکومەتی ئیسلامی ئێران بە موشەک هێرشی بۆ سەر وڵاتی ئیسرائیل کردووە. ئێران بە نزیکەی ٢٠٠ موشەک ئیسرائیلی بۆمباران کرد. ئەو موشەکانەی کە بەرەو ئیسرائیل نێردران، هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل لە هەوا تەقاندنیەوە و پوچەڵی کردنەوە. هەروەها ئەمریکا و ئۆردن لە پوچەڵکردنەوەی موشەکەکانی ئیران بەشدار بوون. بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل لەو هێرشەدا هیچ کەس نەکوژراوە. هێرشی ئێران سەرکردەکانی حکومەتی و سەربازیەکانی ئیسرائیلی زۆر تورە کردووە. هەروەها دەڵێن ئەو هێرشە بی وڵام نامێنیتەوە. ئەو شەڕە لە وانیە کە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست بگریتەوە. وڵاتانی تریش توشی ئەو شەڕە بن.

لشکری ئیسرائیل لە رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١/١٠/٢٠٢٤ی ئێوارێ چوونە ناو باشوری لوبنان کە زۆربەی چەکدارانی حیزبوڵڵا لە وێ جێگیرن. ئیسرائیل دەیهەوێ حیزبوڵلا لە بەن بەرێ. بە شەڕی نێوان ئیران و ئیسترائیل شەرەکە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگرێتەوە. بە وڵام دانەوەی یەکتر بە موشەک و هێرشی هەوایی بە درۆن و فرۆکە ئاگری شەرەکە زیاتر بڵێسە دەگرێت و پرینجک بەر وڵاتانی دەورو بەر دەکەوێ. ئیسرائیل هاوکات شەڕ لە گەڵ ئەو لایانانە دەکات وەک، حەماس، حیزبوڵڵای لوبنان، ئێران، حوسنیەکان، سوریا و بەرەی مەقاوەمی شیعەی ئێراق. ئەگەر ئەوە شەڕەی بەینی ئیسرائیل و ئیران تەشنە بکات و وڵاتانی دەرو بەر بگریێتە کاریگەر دەبێت بۆ تێکچوونی ئابوری. نرخی نەوت زیاد دەبێت، نرخی کەل و پەلی پێویستی رۆژانە بەرز دەبێتەوە. خەڵکێکی زۆر بە ناچاری لە بەر شەر دەبێ زێدی خۆیان بە جێ بێڵن و ئاوارەی هەندەران بن. چاوی رێ دەکرێ کە ئیسرائیل وڵامێکی توند بداتەوە ئێران. لە وانەیە لەو شوێنانە بدات کە بۆمبی ئەتۆمی لێدروست دەکرێت یان لە شوێنی ستراتیژیەکان وەک سەربازی و شارەگی ئابوری ئێران بدات.
وا باشە کە کورد لەو شەڕە دا زۆر هێمن بێت و خۆی تێکەڵ نەکات. دەبێ حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان زۆر ئاگادار بن کە لەو شەڕە خۆیان بپارێزن. هەروەها بەرەیەکی یەکگرتوو لە ناو حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێک بهێنرێت، بۆ هەر ئەگەرێک خۆیان ئامادە کەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە