بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


گیرفانخوازەکانی گردەکەی گۆڕان!

Sunday, 29/09/2024, 16:46


ڕەنگە یەکێک بپرسێت ئایا لەم کاتی هەڵبژاڕدنەدا پێویست دەکات لەسەر گۆڕان وتار بنوسین؟
وەلامی ئەو پڕسیارەی سەڕەوە (بەلێ) یە و لە ڕاستیدا ئێستا کاتی تۆلە و سەڵماندنە بۆ هەموو لایەک کە چۆن گۆڕان توانی خەڵک چەواشە بکات و ببێتە داڕدەستی حکومەتەکە شڕو شەقەکەی پارتی و یەکێتی ، ئێمەی خەڵکیش دەتوانین تۆلەی لێ بکەینەوە و باڵانسی کورسیەکانی بکەینە سفر لە پەرلەمانی کوردستان و ئەمەش دەبێتە وانەیەک بۆ هەر بەڕژەوەندخوازێک کە لە داهاتوو کە ناتوانێت تا سەر میڵلەت فڕیوو بدات و چەواشەی خەڵک بکات، بۆیە ئێستا کاتی تۆڵەکردنەوەیە لەو پازدە ساڵەی کە گۆڕان بازرگانی بە هەست و سۆزی خەڵکەوە دەکرد ، لە ئێستا بوون بە دوو ئاڕاستەی جیاواز یەکێکیان لە گەڵ یەکێتی کار دەکات ، ئەوی تڕیان بۆ پارتی کار دەکات ، ئەوانەی لە گڕدەکەن و ئەوانەی لە دەڕەوەی گڕدەکە بەتەمای مەراسیمن هیچ ئاڕاستەیەکیان پەیوەندیان  بە  دڕوشم و چەمکی گۆڕانکاریەوە نیە تەنها بازڕگانی سیاسین و شەڕی بەرژەوەندی و کۆمپانیایە.

بزوتنەوەی گۆڕان کە لە ساڵی 2009 هاتە مەیدانی سیاسی کوردستانەوە نمونەیەکی ناشرینی سیاسی پێشکەش کرد کە بەشێکی زۆری ئەو مێژووە ناشڕینە کەوتە سەرشانی ئەو کەسانەی لە حیزب پڵەو پۆستیان هەیە کە رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان و ئەوانەی لەخوار ئەودان تا بەرپرسی مەکۆکانی گۆڕان ئەوانەی تر لە کە پشت پەردەوە یاری بە بریاری سیاسی دەکەن کە ئەمانە زۆر قسەی لەسەر کراوە بەلام من لێرەدا دەمەوێت قسە لەسەر ئەو کەسانە بکەم بوون بە بە وەزیر  پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگان و بەرێوەبەری گشتی لە ئێستادا رووی ڕاستیان بۆ خەڵک ئاشکرا بوووە و گۆڕان لە پوکانەوەدایە  بەلام پاشماوەکانی گۆڕان کە زانیان گۆڕان پوکایەوە دووبارە دەیانەوێت دڕێژە بە بازڕگانیە سیاسیەکەیان بدەن بەناوی جیاواز و لە مینبەری جیاوازە، وەک  خۆم پێم وایە ئەوەی چایەک یان ئاوێک یان قاوەیەکی لە گڕدەکەی گۆڕان خواردبێتەوە جێگای متمانە نیە و   فێری چەواشەکردنی خەڵک بووە  و دەتوانێ لە داهاتودا ببێتە ساختەچیەکی گەورە و  لە هەر کاتێکدا دەڕکەوتنەوە ئەوا بۆ بەڕژەوەندی و گیرفان پڕ کردنە و هیچ کات لە خەمی خەڵکدا نین و دەیانەوێت سواری شەپۆلی ناڕەزایی خەڵک بن بەرێگای جیاواز.بۆیە ئەگەر متمانەشمان پێیان کرد دەبێت زۆر بە وڕیایەوە و مامەڵەیان لەگەڵ بکەین ،  بۆیە پێم باش بوو بۆ ناساندنی گۆڕانخوازەکان پۆلین بەندیەک بۆ ئەو کەسانە بکەم کە لە ژێر چەتری گۆڕاندا هاتنە مەیدانی سیاسیەوە کە ئەمانەن:

یەکەم ( هەڵپەرستەکان ) ؛ ئەوانەی بە واستەی (قیادەی سەرکردایەتی ) گۆڕان خڕانە نێو لیستی  پەرلەمانی گۆڕانەوە یان کران بە وەزیر یان بەرێوەبەری گشتی ، توانیان ببنە پەلەمانتار و موچە و نەسرییەیان وەرگرتوو خواردیان و بێ دەنگ دەستیان لەسەر کلاوی خۆیان دانا بوو یان جار جار بە دەیگۆڕین دەیگۆڕین  مێشکی خەڵکیان هەڕاسان دەکرد. ئەمانە هەر پاش ئەوەی خانەنشینێکی باشیان وەڕگرت  ئیتر دەنگیان نەماو و دەستیان خستە سەر کڵاوی خەریکی بەڕژەوەندی و کەسابەتی خۆیانن و کەس نازانێ لەچی وڵاتێکی ئەوروپی یان ئەمەریکا ئیقامەیان وەڕگرتووە و ئێستا گاڵتەش بە خەڵک دەکەن.
دووەم (گیرفانخوازەکان) : ئەمانە ئەو کەسانەن کە گۆڕان بۆ چوار ساڵ یان هەشت ساڵ کردوونی بە پەلەمانتار یان ئەندامی ئەنجومەن و لەئێستادا زانیوویانە گۆڕان پوکایەوە و خەڵک دەنگی پێ نادات بە رێگای تازە خەریکی چەواشەکردنی خەڵکن لەژێر لیستی تر و ناوی تردا، ئەمانە بنی ددانیان چەور بووە لە موچە و نەسریە و هەر دەسکەوتێک حکومەتی عێراقی بینێرێت دەیکەنە دەسکەوتی خۆیان ، جا ئەمانە دوای هەڵبژاردن بۆ ماوەی دوو ساڵ بێدەنگ دەبن و  هەڵبژاردن نزیک بوویە دەست دەکەنە بە چەواشەکاری و ساختەچێتی بە ناوی بەرگری کردن لە مافی خەڵک هەموو سالێک ناویان لە لیستی هەڵبژادنەکاندایە و سەر بکەون یان سەر نەکەن ئەوان هەر قوڵاو بۆ موچە و نەسڕیە هەڵدەدەن و هیچ کات ئامانجیان بەرژەوەندی خەڵک نیە تەنها بەرژەوەندی  خۆیان دەوێت و و موچەو نەسریە شێتی کردوون کەئەمانەش بەناوی ئۆپۆزسیۆن و مافی خەڵک درێژە بە بەرژەوەندی خۆیان دەدەن  دەتوانین پێیان بلێن؛  ئەمانە(گیرفانخوازەکان)ی گۆڕانن و دەبێت باش بیان ناسین.
سێیەم( گۆڕانخوازە ڕەسەنەکان) ؛ ئەمانە ئەو کەسانەن کە بوون بە پەرلەمانتار  لە لیستی گۆڕاندا و ئێستاش لە دەڕەوەی گۆڕان لە میدیاکانەوە ڕەخنە لە دەسەلاتی تاڵانچی دەگڕن، سەڕەڕایی ئەوەی خەڵک خۆشیانی دەوێت خۆیان هەڵنابژێڕن لە لیستەکانی هەڵبژاردندا وتەنها وەک چاودێرێکی جدی و دڵسۆز درێژە بەکاری سیاسی خۆیان دەدەن، ئەمانە بەدڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ڕەخنە دەگڕن و بە بوێڕانە لاپەرەی ڕەشی دەسەلات هەڵدەدەنەوە و سەڕەڕایی هەڵوەشانەوەی گۆڕان و پوکانەوەی ئەمان لەسەر بنەما سەرەکیەکانی گۆڕانخوازی بەردەوامن و بەتەنهاش بێت هەوڵی گۆڕانکاری و چاکسازی دەدەن، ئەمانە   شایستەی ئەوەن رێزیان لێ بگیرێت لە لایەن میڵلەتەوە کە بەوەفا بوون بۆ دڕوشمەکانی کە هەڵیانگڕتبوو بە ئامانجی نوێبوونەوە و گۆڕانکاری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە