بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ئەوانە تۆمەت نەبوون

Sunday, 29/09/2024, 17:33


شێخ عەلی تارانی (زاوای خامنەیی) بە خومەینی دەڵێ، عەلی خامنەیی شایانی ئەو ئەرکە نییە ونابێ بکرێتە پێشنوێژیی رۆژانی هەینی لە تاران، چون بە منداڵی هاتووچووی حەمامی مەنسووری کردوە لە شاری مەشهەد و قووندەر بووە.


مرۆڤەکان رۆژانە زۆر بەهاسانی تۆمەت ئەدەنە پاڵ یەکتر. زۆر بەهاسانی وبە بێ بەڵگە یەکتر تۆمەتبار ئەکەن، بە بێ بەڵگە وبە بێ هۆ. لەسەر ئەورێکارەش ئەخلاق رۆڵی خۆی لە دەست ئەدا وهیچ بایخی لێ ناگێرێ. تۆمەتبارکردنی یەکترهاسانە، بەڵام رەچاونەکردنی دوارۆژکارێکی ئەستەمە. کەسانی ئاسایی ناو کۆمەڵگا لە ئاست ئەو تۆمەتانەی کە بۆیەکتری هەڵئەبەستن خۆیان بە بەرپرسیار نازانن، چون ناچنە ژێرباری هیچ دادگایەک وهیچ یاسایەک. ئەو بابەتەی کە لەسەرتۆمەت پێویستە سەرنجی بدرێتێ ئەوەیە کە بە دەگمەن هەڵ ئەکەوێ کەسێکی خاوەن ناووناسرا، کەسانی خاوەن ناوتر لە خۆی بخاتە ژێر باری ئەو بابەتەی کە بە رواڵەت وێنەی تۆمەتە، بەڵام خودای ڕاستیەکانن وحاشای لێ ناکرێ.

شێخ عەلی تارانی کێیە؟

شێخ عەلی تارانی یان عەلی مراد خانی ئەرنەگە، زاوای عەلی خامنەیی رێبەریی ئێستای کۆماری ئیسلامییە کە هاوسەری بەدری سادات خامنەییە کە دەبێتە خوشکی عەلی خامنەیی. شێخ عەلی تارانی یەکێک بووە لە رەخنەگران ژن براکەی (عەلی خامنەیی)وپێی وابووە کە ناکرێ بەرپرسایەتی گەورەی بدرێتێ چون بە منداڵی هاتوچووی حەمامێکی کردوە بە ناوی حەمامی مەنسوور.

حەمامی مەنسوور چۆن حەمامێک بووە؟:

لە شاری مەشهەد لە ئێران کە بە شارێکی ئایینی پێناسە کراوە لە کاتی خۆیدا حەمامێک هەبووە بە ناوی حەمامی مەنسووری. ئەو حەمامە شوێنێکی دیاریکراو بووە کە کەسانی دینداروناسراو کە کاریان منداڵ بازی بووە یان نێر بازی بووە لەو حەمامەدا. شێخ عەلی تارانیش بە وردیی سەرنجی داوەتە ئەو شوێنە کە کاتی خۆی بە منداڵی عەلی خامنەیی چۆتە ئەوحەمامە وکاری سێکسیی یان نێر بازیی لە سەر کراوە. بەواتایەکی دیکە شێخ عەلی تارانی بە بەڵگە سەلماندوویەتی رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی واتا عەلی خامنەیی بە منداڵی ومێرمنداڵی قووندەر بووە. بۆیە چۆتە ئەو حەمامە تا کاری نێربازیی لە سەر ئەنجام بدرێ.

سکاڵا لە لای خومەینی:

هەرکەس خومەینی ئەناسێ پێویست بە ناساندنی ئەو کەسە نییە. دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتداریەتیی پادشایی لە ئێران خامنەیی بە فەرمانی خومەینی دەکرێتە پێش نوێژیی رۆژانی هەینی لە شاری تاران. ئەو پۆستەش، بەرپرسایەتیەکی مەزن وەخۆ ئەگرێ. بۆیە یەکڕاست شێخ عەلی تارانی (زاوای خامنەیی) بە خومەینی دەڵێ، عەلی خامنەیی شایانی ئەو ئەرکە نییە ونابێ بکرێتە پێشنوێژیی رۆژانی هەینی لە تاران، چون بە منداڵی هاتووچووی حەمامی مەنسووری کردوە لە شاری مەشهەد و قووندەر بووە. چون ئەو ئەو حەمامە شوێنی نێڕبازەکانی شاری مەشهەدە. بەڵام خومەینی گوێ ناداتە قسەکانی عەلی تارانی وخامنەییش دەکرێتە پێشنوێژیی رۆژانی هەیەنی لە شاری تاران. هەروەها عەلی تارانی بە خومەنی دەلێ، عەلی خامنەیی لە بواری زانستیی شەرع وفێقهی ئیسلامی شارەزایی کەمە وبۆ ئەو پۆستە شیاونییە.

ئەوانە تۆمەت نەبون:

گووتم، من وتۆ زۆر هاسان دەتوانین تۆمەت بۆ یەکتر هەڵبەستین. بەڵام سکاڵای زاوای خامنەیی بۆ کەسایەتیەکی وەک خومەینی جورئەت وبەڵگەی پێوێستیی گەرەکە. هەرکەس ناتوانێ ئەو کارە بکا. ئەبێ عەلی تارانی (زاوای خامنەیی)لە گیانی خۆی وەڕەس بووبێ کە بە ڕاشکاوی بە خومەینی بڵێ، خامنەیی قووندەر بووە ونابێ بەرپرسایەتی بدرێتێ. نە خومەینی ونە خامنەیی ونا عەلی تارانی (زاوای خامنەیی) کەسانی ئاسایی نین. جگە لەوانەش بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە لە ویکی پێدیاش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ کە عەلی تارانی درۆی ناکردوە رەنگیشە کە خومەینیش بۆ خۆی ئەو بابەتەی زانیوە، بۆ بێدەنگیی هەڵبژاردوە بۆ خۆیان دەزانن.

پێناسەیەکی بچوک لە شاری مەشهەد لە ئێران:

شاری مەشهەد لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتی ئێرانەو دوای شاری تاران پڕ حەشیمەتترین شارە لە ئێران بە ئەژماردێ. ئەو شارە ئایینییە شارێکی شێعە نشینە وزیارەتگای وەشوێنکەوتوانی ئیمامی عەلییە کە ساڵانە خەڵکێکی باوەڕمەند بە ئایینی شێعە لە عیڕاقیش دێنە سەردانی ئەوشارە بۆ بابەتگەلی جۆراوجۆر.

سەرچاوە:

ویکی پێدیای شێخ عەلی تارانی کە دەبێتە زاوای عەلی خامنەیی رێبەریی ئێستای کۆماری ئیسلامی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە