بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ئایا تورکەکان باڤڵ تاڵەبانی تیرۆردەکەن؟

Friday, 27/09/2024, 20:20


ئەودووبنەماڵەیە لە باشووری کوردستان هەر چی بەسەرمان ئەهێنن مافی خۆیانە.لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگا وەها پەسیووخەساوە کە رۆژانە گوێمان لە هیندێک بابەت دەبێ سەری لێ دەرناکەی.ئەو خەڵکە هەژارە چی بەسەرهاتووە؟دوارۆژ چی بەسەردێ؟
گرفتی ئەم دەسەڵاتە لەوەدا نییە کە ماوەی سی وسێ ساڵە ئەوەی کە سەددام نەیتوانی بیکائەوانە کردیان.لە سەردەمی بەعسدا ئەفال وهەڵبەچە بە چەکی گەرم نەتەوەکەمانی لەو بەشە لە وڵات تووشی بێ بەختی کرد.لەوسەردەمەشدا دەسەڵاتداری کورد بە شێوەیەکی دیکە خەڵکی تووشی ئەنفال وبێ بەختی کردوە.ئەنفال تەنیاکوشتن وکیمیاباران نییە.بارودۆخی ژیانی لە باشووری کوردستان جۆرێک لە ئەنفال ونەهامەتیە.
ئەلێن سلێمانی شاری رەوشەنبیریە،گومانم لەوەدانییە کەسانی زاناو خوێندەواریی زۆرە،بەڵام بۆ پێناسەکردنی شارێک بە رەوشيبیریی پێویستە بەڵگەی ئاشکرا بخرێتە ڕوو.شارێک کە بنەماڵەی تاڵەبانی ودووکەسایەتی بێ نرخ دەستیان بەسەردا گرتبێ وهەرکەسێکیش فززەی بێ سەرکوتی ئەکەن کوا نازناوی رەوشەنبیریی پێ ڕەوایە؟
مرۆڤ کاتێک هەلسوکەوت ورەفتاروشێوەی قسەکردنی لۆمپەنێکی وەک باڤڵ تاڵەبانی لە سەر مێدیاکان ئەبینێ شەرمێکی مەزن دایئەگرێ کە ئەو کەسە رێبەرایەتی بەشێک لە باشووری کوردستان بکا.
ئەوڕۆ لە سەر فەیسبوک بابەتێکی سەیرم هاتە بەرچاو،گۆیا ژێنڕاڵێکی تورک بڕیاری دەکردوە کە ئەبێ باڤڵ تاڵەبانی ترۆر بکرێ،چون گوێرایەڵی دەوڵەتی تورک نییە وهاوکاریی پاڕتی کرێکارانی کوردستان ئەکا.کام ئەقڵی سەلیم رێگا ئەدا کە باوەڕ بەو قسەیەی ئەو ژێنڕاڵە بکرێ؟بابەتەی لەو جۆرە هەستیارە بە نەهێنی بە ڕێوە دەچێ .نەک بە ئاشکرا لە سەر مێدیای تورکەکان باسی لێوە بکەن.
جگە لەوانەش باڤڵ تاڵەبانی دەیان تڕۆڕی ئەنجام داوە.لەناو خۆی باشووروبە رادەستکردنەوەی کوردەکانی رۆژهەڵاتیش کۆتایی نەکردوە.ئەوەی کە بۆ من زۆر سەیرە تاقمێک مێدیاکارورۆژنامەوانی چالاکیش پشتیوانیان لە باڤڵ تاڵەبانی دەربڕیوە وهەڵوێستی ئەو ژێنڕاڵە تورکەیان سەرکۆنە کردوە.بە گشتی خەریکن باڤڵ تاڵەبانیمان لێ بکەنە قارەمان.
نەتەوەیەک کە کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی بکەنە قارەمانی خۆیان زۆر درنگ تاموچێژیی سەرکەوتن دەچێژن.تڕۆڕکردنی کەسێکی وەک باڤڵ بۆ تورکەکان زۆر هاسانە وبە بێ دەنگیی ئەو کارە دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە