بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


لە کەلار ئەکرەمی مەعرەزچی بوو بەکاندید!

Friday, 27/09/2024, 15:05


سەرۆکی شاڕەوانی کەلار کە ناسراوە بە ئەکرەمی مەعڕەزچی کە ئەم ناوەش لەوەوە هاتووە کە پێشتر ئەکرەم تاییەی ڕەش دەکردەوە لە مەعرەز و پاش ئەوەشی بوو بە سەڕۆکی شاڕەوانی یەکەم کار کە کردی پێنج مەعرەزی دروستکرد لەکەلار کە لەدوانیان خۆی بوو بە هاوپشک لەگەڵیان.
پاش ئەوەی ئەکرەمی شاڕەوانی لە ئێستا وەک دەڵالێکی رەقم یەک ئەژمار دەکرێت لە دوای هونەری وەبەرهێنان  کە ئیشی دۆزینەوەی عەرزی باش و ستراتیژییە بۆ کۆمپانیای نۆکان و بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی کە چەندین شوێنی کەلاریان لە ئەکرەم کریووە یان وەریان گڕتووە بە بەناوی زیادکردنی ئاشکراوە کەچی بانگەشەیان بۆ نەکردووە و کارەکەیان ژێر بەژێر بە قەیوان یان بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی داوە لە گەرمیان.
ئەکرەمی مەعرەزچی سەڕەڕایی ئەوەی لەسیاسەت و ئیدارە و بەرێوەبڕدن نازانێت بەلام کۆیلەیەکی باشی حیزب و قوباد تاڵەبانیە و دەڵالێکی باشی ئیدارەی گشتیە و لەماوەی ڕابڕدوودا بەو هەموو بودجە زەبلاحەی کەلار نەیتوانیووە نێوان شەقامەکانی کەلار بکات بە سەوزایی و نمونەیەکی جوان پێشکەش بکات لە شاری کەلار تەنها خەریکی کاری هاوپشکی بووە لەگەڵ کۆمپانیاکان لە ئێستا ئەکرەم مەعرەزجی بووە بەخاوەن بینایەک بەڕانبەر ئۆتێل ڕامادا لە سلێمانی کە بە حەوت ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەکرەمی مەعڕەزچی لەگەل بەرێوەبەری پۆلیس(محەمەد حاجی فائق) لەگەڵ (ئاکۆی ئەفسەر) کە بەرپرسی لیژنەی تەجاوزاتبوو  هاو پشک بوون لە رێگەدان بە هەرباخێک لەسنوری گەرمیان بیر لێ بدات بە (50) گەلا و سیاج و دروستکردنی خانوو تا سەقف تەواو دەبێت (1) دەفتەر دۆلار  لەماوەی سێ ساڵی کارکردنی ئەم گڕوپە توانیان زیاتر لە (2000) هەزار بیری ئیرتوازی لێبدەن کە و نزیکەی (4)  هەزار دەفتەر پارەی بەرتیل کۆبکەنەوە و هەریەکەیان پڕۆژەی بازڕگانی پێ کریووە.
ئەکرەمی سەرۆک شاڕەوانی کەلار لە ئێستا باندێکی هەیە لەکاری موزایەدە ئیش دەکەن و هاوپشک پێکەوە لەکاتی موزایەدەکان ئاگاداڕیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی دەست بکەنە جموجوڵ و تەنسیقات لەگەڵ ئەوانەیبەشداری مەزاد دەکەن لە کاتی بەکرێدانی بەنزینخانە و بینای تیجاری تەنسیق دەکەن کە برێکپارە وەڕدەگڕن نیوەی بۆ ئەکرەمی مەعرەزچی بێت و نیوەی تڕیش بۆ دەڵاڵە بچوکەکەیە.
ئەکرەمی مەعرەزچی وەستانی ئۆتۆمبێلی لەناو شاری کەلار کرد بە پارە و دوو ساڵی یەکەمی بەناوی تاقیکردنەوە گڕێبەستی کرد بۆ ئاموازیەکی خۆی و دواتر هەوڵیدا لەرێگای مەزادی و تەنسیقەوە دیسان پێیان بداتەوە ، سەڕاڕایی ئەو بودجە زەبەلاحەی شاڕەوانی کەلار خەڵکی چاو بەست کردووە بە دوو سێ دڕوستکردنی شەقام و هەندێک  ئیشی مناڵانە و مڕاهیقانە کە ستراتیژی نین و بەهەدەڕدای پارەی گشتیە ئەگەر یاسا و دەوڵەت هەبێت.
ئەکرەمی مەعرەزچی تائێستا نەیتوانیووە  شەقامی پێش فەرمانگەی شاڕەوانی بڕازێنێتەوە و چەند داڕێکی رووت و قوتی لێناوە  و مناڵە وردە هاندەدات ناوی لێ بنێن جادی سناپەکە. جا ئەکرەمی مەعڕەزچی  لەرێگای (دلێری مهندس) تورێکی دروستکردووە بۆ شەریکایەتی لەگەڵ پڕۆژەکان و بەلێندەر و وەبەرهێنەرەکان کە ئەکرەم مەعرەزچی دەبێتە دەڵاڵی دووەمی گەرمیان لە دوای هونەری وەبەرهێنان کە بۆ ئیدارەی گشتی خەریکی دەڵاڵین.
لە کەلار ئەگەر مناڵی فەقیر کەڵاوەیەک دڕوست بکات ئەکرەمی مەعڕەزچی لیژنە دەنێڕێتە سەری کەچی (عەبە زەنگیانە) لە ناوەڕاستی کەلار لەبەر چاوی ئەکرەمی مەعرەزچی پارکی کەلاری گۆڕیووە بۆ چێشتخانە و بەتەمایە مارکێتی تێدا دڕوست بکات کە هاوپشکی عەدنانی حەمەی مینایە و لەلایەکی ترەوە( ڕێبین  تەها) لەناو پارکی ژینا مارکێتی دڕوستکردووە کە یەک وەرەقەی حکومی و حیزبی نیە بۆ رێگە پێدان تەنها بە ئاڕەزووی خۆی داگیریکردووە و ئەکرەمی مەعرەزچی سەیریان دەکات.
ئێستا ئەکرەمی مەعڕەزچی کاندیدی یەکێتیە و دەبێت کۆیلەکان دەنگی بدەنێ بۆ ئەوەی ببێتە دزێکی گەورە و ئیتر لە گڕێبەستەگەوڕەکانی دزیکردن بەشداڕ دەبێت و خەڵکی گەرمیانیش با بێ ئیش و سەرگەڕدان بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە