بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


نزیک بوونەوە لە دەنگدان

Friday, 27/09/2024, 19:42


نزیک بوونەوە لە دەنگدان واتە:
- مەولوودنامە بەتامی بانگەشەی هەڵبژاردن.
ـ هاتنەخوارەوەی بەرپرسەکان لە بینا بەرزەکانیان.
ـ کارەباو ئاوو خزمەتگوزاری بەردەوام.
ـ بەڵێنی خزمەتگوزاری زل زلی وەک هێڵی شەمەندەفەری لەکاتێکا کابان هێشتا بێ مووچەیە!
ـ ئازادکردنی زیندانیکراو بە تۆمەتی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ داعش!:
مەسعود بارزانی بە ئیمزای خۆی لێخۆشبوونی گشتی بۆ تاکێك دەرکرد کە لەسەر داعش بوونی زیندانی کرابوو!
لێخۆشبوون لە داعش نەک بەتەنها بانگەشەیەکی زەقی دەنگدان بەڵکوو هاوبەشی کردنیشیەتی!
ـ سەنگەر گۆڕکێی سەر کوتلەو شێخ و سەرۆک عەشیرەتو ناودارەکان لەم حزب بۆ ئەو حزب بە بڕێك پارە:
بەرە دەنگدان بە وێنەی گواستنەوەی هاوینەی تۆپی پێ بازاڕێکی گەرم دەدات بە کەسە دیارەکانی وەک سەرۆک عەشیرەت و شێخی تەریقەت و مەلا و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندەکان تا نرخێکی باش بکەن بەو شەرتەی ڕەسمێک لەگەڵ سەرۆکی حزبە تازەکەدا بگرن و بە ڕای گشتی ڕابگەیەنن کە حزبەکەی پێشوتر چیتر باش نین لە خزمەتکردنی خەڵکا بەڵام حزبە تازەکەیان باشترن لە هینکردنی خەڵکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە