بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


تۆبڵێی بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵبستێتەوە ؟!

Friday, 27/09/2024, 8:55


- تۆ بڵێی گۆڕان ، تابوتی خۆی و ووشەی ئۆپۆزسیۆن ، بزمارڕێژ کردبێت؟
- تۆ بڵێی بزوتنەوەی گۆڕان پاداشتی نۆبڵ بۆ جنێوی تازە وەربگرێت؟
- تۆبڵێی بزوتنەوەی گۆڕانیش (کۆپی ڕایت)ی بەخێزانکردنی حیزبی،  وەرگرتبێت؟

-- بابزانین شکستەکانی گۆڕان چی بوون؟

١ -  بزوتنەوەی گۆڕان، ھیوای خەڵکی کپ کرد و بڕوای خەڵکی بەسیاسەت لەق کرد!
٢ - پێش دروست بونی گۆڕان ، پارە دەبارێ (وەک دەڵێن کاتی پارە بارینەکە) ، بە پەیمانی درۆی بزوتنەوەی گۆڕان کە موچە بۆ کابانی ماڵ دابین دەکەن! کەچی موچەی ھاوسەرانی کابانی ماڵیشیان بڕی!  یان موچەیان کرد بە نیوەموچە !
٣ -  بزوتنەوەی گۆڕان ، چاوی خەڵکی کردەوە کەڕەخنە لەدەستەڵات بگرن !! بەڵام نوێنەرانی گۆڕان ، ڕەخنەیان کردە شەڕە بوتڵی ئاو  لە ناو پەرلەماندا و شکۆی پەرلەمانیشیان شکاند ! وە لەجیاتی مرۆڤی سیاسی و خاوەن بڕوانامە، بنێرن بۆ پەرلەمان ، کەچی لوقمەقازی فرۆشیان ناردە پەرلەمان!
٤ - کاتێک سەرۆکی پەرلەمانی ھەر ووڵاتێک ،دەچێت بۆ ووڵاتێکی بیانی ، ئەوا بەرگری لەماف و بەرژەوەندی و ئابوری ووڵاتەکەی دەکات ، کەچی دکتۆر یوسف (سەرۆکی پەرلەمان پێشوو) و عەلی حمە ساڵح (ئەندام پەرلەمانی پێشوو گۆڕان) وە سۆران عمر (ئەندام پەرلەمانی یەکگرتوو) ، کە چوون بۆ ئەوروپا ، ڕەخنەی زۆریان لە دەستەڵات دەگرت ! سیاسیەکانی ئەوروپاش پێیان سەیرە کە ئەوان خۆیان لەدەستەڵاتدان و ڕەخنە لە حوکومەت دەگرن ! بەوەش بەھای پەرلەمان و  سیاسەت و دیبلۆماسی کوردیان ھێنایە خوارەوە !
٥ - من لەو بڕوایەدام  ، ئەگەر پاداشتی نۆبڵ بۆ جنێوی تازە ھەبوایە !، ئەوا زۆربەی ئەندامانی گۆڕان ئەو پاداشتی داھێنانی جنێوە تازەیەیان ، وەردەگرت چونکە زۆر زۆر لێھاتوون بۆ دۆزینەوە جنێوی تازە و سوکردنی سیاسیەکانی تر یان دەستەڵات لە تەلەفزیۆنەکانیان یا ڕاگەیاندنەکانیانەوە !
٦ - کە گۆڕان ڕەخنە لە دەستەڵات دەگرت و باسی سەروەت و سامانی خێزانەکانی دەستەڵاتیان دەکرد و بەخێڵەکیانی دەستەڵاتیان ناودەبرد  و باسی داگیرکردنی گرد و زەویان دەکرد ! کەچی گۆڕان خۆی کۆپی ئەو ڕەفتارانەی ئەوانی دوبارە کردەوە و گۆڕان خۆشی بوو بە بەشێک لەو سیاسەتە چەوتەی ئەوان بەچەوت و خێڵەکی و خێزانی ، ناویان دەبرد !
٧ - گۆڕان ھەوڵی دا،  دەرگا بکاتەوە بۆ کۆمەڵە گەنجێک ، بۆ ناو پلە بەرزەکانی سیاسەت، بەڵام بە بێ پەروەردەکردنیان بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و ھەستی نەتەوایەتی (وەک تێگەیشتن لە مانای سیاسەت !  وە چۆنیەتی پیادەکردنی سیاسەت لە کاتە باش و خراپەکاندا ! وە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە نیشتمانی و بەرژەوەندی بەرزی  نەتەوەیی ! جیاکردنەوەی لە ھەڵوێستی کەسی و حیزبی بەرتەسک) ، ئەوەش وایکرد کە گەنجەکان خۆیان و ھەڵوێستیان ، بدۆڕێنن و ھەھدێک جار بۆ جیابونەوە ، وە ھەندێک لە ئەندامانیان چونە باوەشی حیزبەکانی ترەوە! بەوەش بۆچونی خۆیان و دروشمە بریقەدارەکانی ، گۆڕانیشیان دۆڕاند !
٨ - تۆبڵێی ئەم مێژووەی گۆڕانیش وەک ئەو ھەموو مێژووە پڕ ئازارەی کوردستان ! پارتەکانی تر و ئۆپۆزیسیۆنی تازە و کۆن ، نەتوانن وانەی سیاسی لێ وەربگرن ؟ وە تۆ بڵێی ئێستا کاتی ئەوە ھاتبێت ، کە سیاسەتی پەروەردە و سیاسەتی و نەتەوەیی و پەروەردەی حیزبی بگۆڕدرێت؟؟  ھەتا پلانێکی گشتگر بۆ پەروەردە دابڕێژرێت کە ھاونیشتمانان ،لە بەھاو نرخی کاری حیزب و ئۆپۆزسیۆن و بەرژەوەندی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی تێبگەن ؟ وە خەڵکیش نرخ و پاداشت  بۆ ھەڵوێستی نیشتمانی دابنێن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە