بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ئاخۆ ئافرەتان ، ھەر لای دکتۆر عبدالواحید ، چێژی سێکسین یان لای ھەموو دینبازەکان؟

Saturday, 21/09/2024, 12:43


- ئاخۆ ئافرەتان ھێزێکی لە بن نەھاتوون و خاوەنی (خەڵاتی نۆبڵ)ن ؟ یان ھەر بۆ حەزە سێکسێکانن ؟؟
*  ئایا دکتۆر عبدالواحید چەند (خەڵاتی نۆبڵ)یان (خەڵاتی ناوگەڵ) ی ھەیە؟؟
*  ئاخۆ عەقڵی ئافرەتێکی وەک ( ماری كوری یان مادام کوری) چۆن بێت،  کە سەد ساڵ لەمەوبەر ژیاوە؟؟  بەبەراورد بە عەقڵی دکتۆر عبدالواحیدی ئێستا ؟؟

++ (ماری کوری) لە دایک بوی ٧ کانونی یەکەمی ساڵی ١٨٦٧ زاینیە ،  لە خێزانێکی هەژار بەڵام ڕۆشنبیردا گەورە بووە (واتە لەقاڵبی دینبازی و عەورە نەدرا بوو !!).  باوکی مامۆستای فیزیا و بیرکاری بووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ( ماری کوری) ھەر لە سەرەتاوە حەزی لە زانست بوو بێت (نەک باڵاپۆشی و خۆشاردنەوە)!!.  لەو کاتەدا پۆڵەندا بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، خوێندنیش  زۆر سنووردار بوو،  بەتایبەتیش بۆ ئافرەتان !!  لەگەڵ ئەوەشدا (ماری کوری) لە قوتابخانەدا سەرکەوتوو بوو!!

+ دکتۆر عبدالواحیدیش لە ساڵی ٢٠٢٤ دا دەیەوێت ئافرەتان لە قاڵبی دینبازی بدات و بێ نرخیان بکات و پێیان بڵێت ئێوە کەم عەقڵن ( واتە ناقس العقل) !! وە ئافرەتانیش لە کار دور بخاتەوە !!  و لەپاسدا نەھڵێت ئافرەتان، بە ئاسانی دابنیشن چونەک ھەستی سێکسی دینبازە نەخۆشەکان دەجوڵێنێت و زەوقیان لیانھەڵئەسێت !! ئایا دکتۆر و دینبازەکان خۆیان نەخۆشی نەفسیان و سێکسیان ھەیە ؟؟ ھەر وەک موسڵمانە  پێشەواکانیان ؟؟ و دەیانەوێت شەو و ڕۆژ ، ئەندامی نێرینەیان بەدەستەوە بێت و لە شەوێکدا یانزەجار بپەڕن و بێ ئەوەی  خۆشیان بشۆن ؟؟ ئایا ئەمەیە (پاک و خاوێنی لە ئیمانەوەیە ؟) ئاخۆ ئەو ئیمانەش چەند پاک بێت؟؟

++ لە ساڵی ١٨٩١ (ماری کوری) بەرەو پاریس ڕۆیشت، بۆ ئەوەی لە زانکۆی سۆربۆن بخوێنێت. ئەو فیزیا و بیرکاری خوێندووە و خوێندنەکەی بە (پلەی نایاب ) تەواو کردووە.!!

+ تۆ بڵێی دکتۆر عبدالواحید ( پلەی نایاب) ی لە ژیانیدا بینی بێت ؟؟ چونکە لە ووڵاتی سودانی دواکەوتوو ،کە ووڵاتێکی وێرانە و  لەبرسا مردووە ، وە ئاستی خوێندنیش زۆر نزمە بە بەراورد بە خوێندنی جیھانی !! لەوانەیە بەچەند پارویەک نان،  بڕوانامەکەی لە سۆدان بەدەستھێنا بێت ؟؟

++  لە ساڵی ١٨٩٤ (ماری کوری) فیزیازانێکی فەرەنسی (پیێر کوری) ناسی و لە ساڵی ١٨٩٥ هاوسەرگیریان کرد !!.    ئەوان دەستیان کرد بە کارکردن لەسەر توێژینەوە و پێکەوە کارکردن (نەک شاردنەوەی ھاوسەرەکەی و کردنی بە ژنی ماڵ و ئارەزووی سێکسی) !! ئەو پێکەوە کارکردنەشیان بووە هۆی یەکێک لە گەورەترین دۆزینەوەکانی فیزیا !!  ئەو دوو هاوسەرە پێکەوە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ماددە تیشکدەرەکان ،  توخمی نوێیان دۆزیەوە !! وەک پۆلۆنیۆم (کە بە ناوی پۆڵەندای نیشتمانی خۆیەوە ناوی نا !!) وە ڕادیۆم .

+ تۆ بڵێی بۆچونەکانی دکتۆر عبدوالواحیش،  بۆ خۆشەویستی کەلتوری بیابانی و سێکس !! ناوی بنێت (ھەوەسی بیابانی!!) ؟؟

++ یەکەم (خەڵاتی نۆبڵ)  ماری کوری ، بۆ دۆزینەوەی تیشکدەرەوەکان بوو !!
(ماری کوری) سەرسام بوو بەو تیشکانەی کە لەلایەن یۆرانیۆمەوە دەردەچێت!!  ئەمەش بووە هۆی دۆزینەوەی تیشکدانەوە !!  ئەو بۆ وەسفکردنی ئەم دیاردە نوێیە زاراوەی (چالاکی تیشکدەر) ی بەکارھێنا !!.  لە ساڵی ١٩٠٣ لەگەڵ (پیێری کۆری)هاوسەریدا و هێنری بێکێرێل (خەڵاتی نۆبڵ)ی فیزیایان وەرگرت !! ئەویش  بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لە بواری تیشکدەرەوەکاندا بوو.!!

+ تۆ بڵێی دکتۆر عبدالۆاحیدش (پاداشتی ناوگەڵ)ی وەرگرتبێت ؟؟چونک ئەو ھەمیشە خەو و خەیاڵی لای ناوگەڵیەتی !! ھەتا لە سەر کارەکەی نەخۆشخانەشدا و لە ناو پاسیشدا؟؟ تۆ بڵێی خەڵکی بوێرن دایک و خوشک و ھاوسەریان بۆ لای دکتۆر عبدالواحد بنێرن بە ناوی چارەسەری نەخۆشیەوە ؟؟ یان دەبێت دکتۆر عبدالواحید خۆی چارەسەری نەخۆشی دەرونی سێکسی بۆ بکرێت لەلایەن پسپۆڕانی دەرونیەوە؟؟ چونکە ئەو زۆربەی ژیان و شتەکان دەبەستێتەوە بە چێژی سێکسیەوە!! ئەو خەریکە ژیانی گەنجان،  ووێران دەکات بە باسی سێکس نەک بە باسی زانست و لێکۆڵینەوەی زانستی و تەکنۆلۆجیای تازەی ئەمڕۆ!!

++ دووەم (خەڵاتی نۆبڵ) ی ( ماری کوری)
لە ساڵی ١٩٠٦ (پیێری کوری) ھاوسەری بە شێوەی کارەساتێک لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا !!  سەرەڕای ئەو ھەموو خەم و پەژارەیە !! (ماری کوری)درێژەی بە لێکۆڵینەوەکانی دا و لە شوێنی ئەو وەک پرۆفیسۆر لە زانکۆی سۆربۆن کاری کرد !!! وە بووە یەکەمین پرۆفیسۆری ژن لە فەرەنسا !!
لە ساڵی ١٩١١ (دووەم خەڵاتی نۆبڵ)ی بەدەستهێنا، ئەمجارەیان(  خەڵاتی لە کیمیادا )وەرگرت، بەهۆی دۆزینەوەی توخمەکانی ڕادیۆم و پۆلۆنیۆم و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر تایبەتمەندی ماددە تیشکدەرەکان بوو !! تا ئەمڕۆش تاکە کەسە (لە پیاوان و ئافرەتان) کە( دوو خەڵاتی نۆبڵ)ی لە دوو بواری جیاوازی زانستدا بەدەستهێنابێت !!

+ تۆ بڵێی دینبازەکانی ووڵاتانی ئیسلامیش بە ھەر ھەمویان (بە پیاوان و ژنانەوە) ، توانیبێتیان تەنھا یەک ( پاداشتی نۆبڵ) لە بواری زانستدا بەدەست بھێنن؟؟ یان ھەموو دەیانەوێت ئافرەتانیان لە قاڵب بدەن و تەنھا بۆ حەزە سێکسێکانیان بەکاریان بھێنن وەک(نیکاح و مارەبەجاش و نیکاحی موتعەو نیکاحی منداڵانی نۆ ساڵان و ئەوانی تر )!!

+ ئای عقڵ و لۆژیک و زانست و ھەستی نیشتمانی و نەتەوەیی و کەلتوری جوان و بەرزی کوردی ، ئێوە لە کوێن ؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە