کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەمی حوکمڕانی پارتی

Saturday, 21/09/2024, 11:36


ئەوەی ئەو دەسەڵاتەی پارتی بە قەومی کوردی کردیە فیرعەونی ستەمکار بە قەومی جولەکەی نەکردیە . شەڕی براکوژی کرد . رژێمی بەعسی داگییرکەری هینایە سەر کوردستان. مووچەو قووتی خەرکی بڕی. بازاڕی شێواندو خەرکی لەکاروکاسبی کرد !. سەتان هەزار دەرچووی زانکۆو پەیمانگەکانی لەوەزیفەی حکومەت بێبەشکردو سەتان هەزار خوێری و سەرسەری بە بندیوار دامەزراند . گەڕەکی شارەکانی رووخاندو خەرکەکەی دەربەدەر کرد. زەوی شارەکانی بەسەر مۆدیل و گۆرانیبێژەکان دابەشکردو مۆزەفی قوڕبەسەریان لەخاکی نیشتمانەکەیان مەحرووم کرد !.
ئـێستا لەو میحنەتەی تێی کەوتووە کەسی لەپشت نەمایە . بەغدا خەریکە سواری ملیان دەبی کەس دیفاعی لێناکا . ئەوەندە قێزەون و ناشرین بوون کەس زگی پێیان ناسووتێ . ئەوەی ئێستا دێتە پێشیان حەمووی ئینتقامی ئەو میللەتەیە خوای گەورە لێیان دەکاتەوە . سی ودوو سارە بەقەدەر ئەو چەند مانگە زەلیلو ریسوا نەبوونە . ئەوان کە خۆیان بە خوای سەرعەرز دەزانی خاک ونیشتمانی خۆیان هەڕاجکرد ، ملیاران دۆلاری قووتی مندارەکانمانیان دزی ، حیسابی رۆژەکی ئەوهایان نەکرد کە تەنها میللەت هاناو پاڵپشت و رزگارکەریانە .لەوەتەی ئەو دەسەڵاتە دامەزرایە لەزوڵموستەم و غەدرو قەهرو دزی و تاڵانی زیاتر هیچیان لۆ میللەتەکەیان نەکردیە .
ئەو دەسەراتە کەینێ تێدەگا بەخێوکردنی کۆیلەو ماستاوچییە درۆزنەکان لەسەر حیسابی قووتی خەڵک دادی رۆژە رەشەی نادات ؟ . کەینێ تێدەگا گێگرتن لە خەرکی دڵسۆزو رۆشنبیرە ئازادەکان و عائیلە نەجیبزادەکان زۆر شەریفترە لە ماستاوی کۆیلەو کادیرو سەرکردە هیچ لەبارنەبووەکان ؟ . کەی تێدەگەن دەسەڵات بەڕێوەبردن بە زەبروزەنگ ستەم و زوڵمو زۆرداری بەردەوام نابی ، بەڵکو بە خۆشەویستی میللەت وخزمەتکردنی سەرفرازتر دەبن ؟.کەی هەستی پیاوەتیان دەجولێ قییچەک باری قوڕسی ژیانی ئەو خەڵکە سووکتر بکەن ئەو هەموو باجو سەرانەیان لەسەر لاببەن کە لە نەتیجەشدا دەبی بە ملشۆڕی تەسلیمی دەستی بەغدای بکەنەوە ؟. کەی شعووریان دەبی چارەسەری قەیرانی ئاوو کارەبا و خزمەتگوزاری بکەن ؟. کەی تێدەگەن برسیکردنی خەرک و کوشتن و زیندانیکردنی نوسەرو رۆژنامەنووس رووی دەسەراتەکەیان ڕەشتتر دەکات . کەی تێدەگەن درۆ عەیبە ، دزی وتاڵانی تاوانە ، نانبڕین زوڵمو ستەمە ؟!
میللەت هەرچی هەیبوو بەو دەسەراتەی پارتی بەخشی و هیچیتری پێ نەمایە بیانداتێ ، ئەوجا ئێستا کاتی ئەوە هاتیە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا گێسک لەو دەسەڵاتەی پارتی بدرێ و فڕێ بدرێتە ناو زبڵدانی مێژووەوە و( البادي أظلم ) باقی وەلسەلام ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە