بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ڕووسیا و کورد

Wednesday, 18/09/2024, 18:28


 ڕووسیا یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە ئایینی کریستیانی ئەر‌ثۆدکسی تیا بەربڵاوە و ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە سیاسەتی دەڵەوت . بەو پێیە کاتێ کورد شەڕی خاچپەرستەکانی کرد بە سەرکردایەتی سەلاحەدینی ئەیبووبی،ئێدی کورد لەو ڕۆژەوە باجی ئەو هەڵەیە ئەدا و هەر تووشی چەندین داگیرکاری،دابەشبوون،جینوساید و قاتوو قڕی بۆتەوە. ئەم مێژوە تاڵە کە کورد وانەی لێوە فێرنەبوە و نەهاتوە داوای لێبووردن بکا،،نەوەکانی کورد باجەکەی ئەدەن و بەر نەفرەت ،کەوتووین.
لەسەردەمی سۆڤیەت و شیوعیەتدا کاتێ میلەتان شۆڕشیان دژ داگیرکەران و ئیمپریالست بەرپا ئەکرد، سۆڤیەت پشت و پەنا و دەنگی ئەوان بوون، یارمەتی و هاوکاری سەربازی بۆ دابین ئەکردن، لێ لەو کاتەشدا کە کورد چەندین شۆڕش و ڕاپەڕینی چەکدارانەی دژ بە داگیرکەران کرد، ڕووس و سۆڤیەت هیچ نەیووستوە ڕوو لە کورد بکا و بەتەواوی یارمەتی بدا، بەڵکە بەهەمان شێوازی دەوڵەتە ئیمپریالیست و سەرمایەدان دژ بە خواست و هیوای کورد وەستاوەتەوە و دژایەتی کردوون.
ئەڵبەت نمونە گەلێ زۆرە لە مێژوودا کاتێ ڕووس گەلی کورد ڕاگوێز ئەکا لە زێدی خۆی وەك ئەوەی کردی لەکاتی (جۆزێف ستالین) و کۆماری کوردی سوور لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم. پشت کردن لە قازی پێشەوا و کۆماری مهابادی ساڵی 1946. دژایەتی کورد لەساڵانی 1971 بۆ 1974 و ئەو شۆڕشەی بە ئاشبەتاڵەکەی مەلا مستەفا خاین ناسراوە.دژایەتی ڕووس لە شۆڕشەکانی کورد لەباکوور لەکاتی ئەتا توورك و گشت ڕژێمەکانی تورکیا کە دژی کورد و کوردستان بوون.دژایەتی سمکۆی شکاك و شێخ مەحمود و پشت تێکردنیان..ئەم دژایەتیە مێژووییەی ڕووس و سۆڤیەتی جاران و دەوڵەتی ئێستای سەرۆك پۆتن بەردەوامی هەیە لە سووریا و ڕۆژئاڤا، بەشێوەیەك لەهەوڵی ئەوەدایە ئەردۆگان و ئەسەد ئاشت بکاتەوە لەسەر حسابی کورد و ئەو نیمچە ئازادییەی هەڵکەوتوە،لەبار ببا.
لەجەنگی هاوپەیمانان دژ بە عێراق لەساڵی 1991 ،ڕوس بە هیچ شێوەك ڕازی نەبوو کورد بپارێزرێ کاتێ ئەمریکا،بەریتانیا و فەرەنسا هێڵی دژە فڕینییان ، سەپاندا. ئەو کات کە تازە سۆڤیەتی پارچە پارچە بووبوو ئەوە هەڵوێستیان بوو، جا ئێستا کە بەهێزە و کەوتۆتەوە سەر پێی خۆی، هەرگیز نایەڵێ کورد بگات بە ئامانجەکانی خۆی. بۆیە پێوستە کورد ئەو ڕاستیانە بزانێ و هیچ کات ڕووس و گەلی ڕووسی بە هاوڕێ و هاوپەیمان و دۆست ، بەهەند وەرنەگرێ. ئەم مێژوەو پێوستە وانەی لێوە فێربین.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە