بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


پەیام و بۆچوونی زانای فیزیایی(** ئەلبێرت ئەنیشتاین)، سەبارەت بە (ئایین و خودا) چییە؟

Wednesday, 18/09/2024, 17:25


*  لە نامەکەیدا کە ناوی(نامەی خودا )یە ،ئەنشتایین چی دەرباری (ئایین و خودا) نوسی بوو؟
* ئەو نامەیە، کەی نوسرابوو وە بۆ کێی نوسی بوو؟
*  ئەو نامەیە،  لە زیادکردندا ئاشکرا (مەزادی علنی) فرۆشرا ! چەندجار فرۆشرا و بە چەند فرۆشرا ؟؟
++ ئەنیشتاین ئەو نامەیەی خوارەوە کە لە ساڵی ١٩٥٤ نووسی بوو ،لە وەڵامی کتێبێکی فەیلەسوف ( ئێریک گۆتکیند) ،  بە ناوی (ژیان هەڵبژێرە ، بانگەوازی ئینجیلی بۆ ڕاپەڕین).  ئەنیشتاین لەگەڵ ڕوانگەی ئاینی (گۆتکیند )هاوڕا نەبوو ! وەنامەکەشی بەکارهێنا بۆ دەربڕینی تێڕوانینی خۆی بۆ (ئایین، بۆ ڕوونکردنەوەی خودا و گەلی جولەکە ) ئەم نامەیە بە (نامەی خودا ) ناسراوە و وەبەزمانی ئەڵمانی پێی دەڵێن(گۆتس بریف ) ، ئەمەش تێڕوانین بۆ بیرو بۆچونی ئەنیشتاین پیشان دەدات سەبارەت بە (ئایین و خودا) !.
+ لە نامەکەدا ئەنیشتاین گومانی خۆی دەردەبڕێت لە بۆچونە ئایینەکانی خودا  !  ئەو بیرۆکەی خودایەک بە (خورافاتێکی منداڵانە) ناودەبات ! وە دەڵێت کتێبە پیرۆزەکان کۆمەڵێکە لە (ئەفسانەی ڕێزدارە،  بەڵام سەرەتایی یە). ئەنشتاین جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە بۆچونی ئەو (ئایین بریتیە لە دەربڕینی لاوازییەکانی مرۆڤ ! وە ئەو باوەڕی بە خودایەکی شەخسی نییە ! کە ئەو خودایە،  دەستوەردان بکات لە ڕووداوەکانی گەردوون)
+  نامەکەی ئەنشتاین کەناوی(نامەی خودا)یە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٨ خرایە زیادکردنی ئاشکرا (مەزادی علنی) و لەوێ بە (چوار سەد و چوار هەزار )دۆلار فرۆشرا! وە  لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا هەمان نامە (نامەی خودا) لەلایەن کۆمپانیای کریستی لە نیویۆرکەوە خرایە زیادکردی ئاشکراوە (مەزادی علنی)و لەوێ بە (دوو ملیۆن و ھەشت سەدوو نەوەد ھەزار ) دۆلار فرۆشرا !
+ ئەنیشتاین بەو پیاوە ناسرابوو کە بە قووڵی بیری دەکردەوە لە گەردوون و بوونی مرۆڤ ! وە ئەو نامەیەش ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی کەسی ئەنشتاین خۆیەتی لەسەر بابەتێک کە (ئایین و خودا)یە،  کە ئەو بابەتەش بەبەردەوامی خەڵکی تێبینیان ھەیە و ووتوێژی لە سەر دەکەن!
* ئەمەش دەقی نامەکەی ئەنشتاینە بەناوی (نامەی خودا):
---------++-----------
ئەلبێرت ئەنیشتاین 
پرینستۆن، ٣ی کانونی دووەمی ١٩٥٤
بەڕێز گوتکیند،
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا،  دەمەوێت ئەوەتان بۆ باس بکەم، کە لەبارەی (ئایینەوە) دێت بە مێشکتاندا.   بۆ من ووشەی (خودا) هیچ نییە ! جگە لە دەربڕین و بەرهەمی لاوازییەکانی مرۆڤ!  کتێبی پیرۆزیش کۆمەڵێک ئەفسانەی ڕێزدارە ، بەڵام هێشتا زۆر سەرەتاییە!.  هیچ لێکدانەوەیەکی ورد ناتوانێت ئەوە(بۆ من) بگۆڕێت!
بێگومان لێکدانەوە و قسە لەسەر ئایین زۆر هەمەچەشنە!  بەڵام بە کردەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕەسەنایەتی و ڕاستیەوە نییە !  لای من ئایینی ڕاستەقینەی جوولەکە وەک هەموو ئایینەکانی تریش، وەک خورافاتی منداڵانە دەبینم ! 
وە گەلی جولەکەش کە من سەر بەو گەلەم و حەز دەکەم سەر بەو گەلەش بم ! وە بە قووڵیش پەیوەستم بە عەقڵیەتی جولەکەوە ! جولەکەش بۆ من هیچ کوالیتییەکی جیاواز تری نییە لەگەڵ هەموو گەلێکی تری ئەم جیھانەدا!  ئەوەندەی من بزانم و شارەزابم، جولەکەش لە گروپە مرۆییەکانی دیکە باشتر نین! تەنانەت ئەگەر بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتیشەوە لە خراپترین ھێرشەکاندا بپارێزرێن!   ئەگینا من  هیچ شتێکی "هەڵبژێردراو" لەبارەیەوە نابینم.!
بە گشتی من ئازار بەوە دەخۆم ،کە تۆ داوای پێگەیەکی بەرز و حوکمێکی بەرز لە خۆت و گەلەکەت دەکەیت، کە لەگەڵ پێداویستیەکانی خۆتدا بگونجێت ! لەبەر ئەوەی تۆ ئەوە بە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆت دەبینیت! لێدوانەکەت بە هیچ هەڵوێستێکی ئەخلاقی پووچەڵ ناکرێتەوە، جگە لە زاڵبوون و دەستگرتنی تەواوەتی بەسەر بارودۆخەکەدا !
کەواتە من هاوسۆزییەکی کەمم هەیە بۆ هەوڵدان بۆ بینینی (ئایین) وەک هەڵگری حەقیقەت!  ئینجا ئەگەر ئەوش لە فۆرمێکی میتافیزیکیدا بێت یان ئەخلاقی.!  لە لایەکی ترەوە من سەرسامم بەو گۆڕانکارییە جۆراوجۆرانەی کە سەبارەت بە ئایین ڕوودەدەن ! من  پێم وایە کە زۆربەی کات ، لاوازی و سنوورداربوونی مرۆڤ لە ئاییندا بە شێوەیەکی ورد و زۆر بە نھێنی و دژ بەیەکتر بەڕێوە دەچێت و پیادە دەکرێت.!
ئەوەی من بێزار دەکات  لە ئایین و پەرستن ، گریمانەکانی شکۆمەندکردنی مرۆڤەکانە و بەرزکردنەوەی مانای ژیانیانە بۆ ئاستێک ، کە لە دەرەوەی دەستی ئێمەدایە !.  ئەم بیرۆکەیەش بۆ ئایین و پەرستن جێ بەجێ نابێت ، بەبێ پەرەپێدانی هەست بۆ وەرگرتنی دەستەڵات یان ئامانجێکی تایبەت،  کە ئەویش لەلایەن ئایینەوە شەرعییەت پێدراوە!
لەگەڵ سڵاو و ڕێزمدا،
ئەلبێرت ئەنیشتاین
--------++-----------
** ئەمەش کورتەیەک لە ژیانی ئەلبێرت ئەنیشتاین، زانایەکی فیزیایی بەناوبانگە، چەندین تیۆری داناوە و پەرەی پێداوە، بەناوبانگترینیان (تیۆری ڕێژەیی) یە.
+ جگە لەوەش ئەنیشتاین بەشداری لە چەندین پێشکەوتنی زانستی دیکەدا کردووە، لەوانە:
+ تیۆری کاریگەری فۆتۆئێلکتریکی (1905): ئەم کارە زۆر گرنگ بوو بۆ پەرەپێدانی میکانیکی کوانتەم.  لەودا ئەنیشتاین دەریخست کە ڕووناکی تایبەتمەندی هەردوو شەپۆل و تەنۆلکەی هەیە، ئەمەش بووە هۆی دۆزینەوەی فۆتۆنەکان.
+  جووڵەی براونی (1905): ئەنیشتاین جوڵەی تەنۆلکەکانی لە شلەیەکدا ڕوونکردەوە، ئەمەش پشتڕاستکردنەوەیەک و تاقیکردنوەیەک بوو بۆ بوونی ئەتۆم و مۆلیکولەکان.
+ سەبارەت بە خەڵاتی زانستی، ئەلبێرت ئەنیشتاین چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، گرنگترینیان بریتین لە:
+ خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی 1921دا ئەم خەڵاتەی وەرنەگرتووە، بەهۆی تیۆری ڕێژەیی! وەک زۆرجار بیری لێدەکرێتەوە!  بەڵکو بەهۆی ڕوونکردنەوەی کاریگەری فۆتۆئێلکتریکی.!
+ ئەنیشتاین ، لە ماوەی ژیانیدا چەندین خەڵاتی زانستی و ڕێزلێنانی تری وەرگرتووە.
+ لەدایکبووی ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ لە شاری ئولم لە ئەڵمانیا.
وە کۆچی دوایی کردووە لە ١٨ی نیسانی ١٩٥٥ لە شاری پرینستۆن لە ویلایەتی نیوجرسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە