کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسەتی حکومەتی بزنس و پارە !

Wednesday, 18/09/2024, 17:10


بە ناو حکومەتی کوردستان و کابینەی ماوە بەسەر چوی مەسرور بارزانی ، نمایشی خراپترین حوکمڕانی و کابینەی حکومەتی کوردستان دەکەن ، مەسرور بارزانی لەبەر ئەوەی بە درێژایی ژیانی سیاسی تەنها لە پۆست و سلکی سەربازی و ئەمنیدا بووە ، تەنها خەریکی کوشتن و فراندنی هاوڵاتیان و دەنگە نارازییەکان بووە ، لەپاڵیشیدا درێخیان نەکردووە لە بزن س و پارە پەیدا کردن و بەتاڵان بردن و قاچاخچیتی کردن .
سەرکردەو سەرانی حوکمڕانی کورد هەر لەگەڵ هاتنەوەیان لە شاخ لە ئەزمونی دزینی قەل و قاز و بزنی هاوڵاتیانی دێهاتەکانەوە ، دەستیان کرد بە دزین و تاڵان بردنی شۆفڵ و تەل دزین و هەتا دوایی ، هەرشتیک پارەو داهاتی تێدابوبێت کردوویانە و دەیکەن بەبێ گوێدانە هاوڵاتیان ، تێکدانی سروشت و وێرانکردنی تەندروستی هاوڵاتیان ، سەرانی کورد لەگەڵ ئەزمونی حوکمڕانی نوێشدا نمایشێکی زۆر قێزەون و ناشرین پێشکەش دەکەن ، وەک لە دروست کردنی هەزاران کۆمپانیایی وەهمی بۆ بەرپرس و بنەماڵەکان بۆ هاوردەکردن و هەناردە کردنی هەرشتیک و هەر کاڵایەک پارە بکات ، بەبێ گوێدانە تێکدانی سروشت و شێواندنی تەندروستی هاوڵاتیان . 
بە نمونە سیاسیەکانی کورد خاوەنی هەزاران کۆمپانیایی وەهمین لەبواری هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان ، بەلام چ بەرهمێک کام بەرهەمەی کوالیتیەکی خراپ و هەرزان بێت هاوردەی دەکەن لە پێناو پڕ کردنی گیرفانی خۆیان بێ گوێدانە تەندروستی هاولاتیان ، مەگەر تائێستا لە خۆتان نەپرسیوە ئەر ڕێژە بەرزەی توشبوانی شێر پەنجە لە کوردستان بۆ ؟! 
بوارێکی تری بازرگانی کەسەرکردەو سەرانی حکومەتی هەرێم و عێراقیش هەمیشە بە چاوی تموحەوە لێی دەروانن هاوردە کردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانە ، کە بێ گوێدانە هێچ بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی فۆرمێکی زۆر ناشرینی بازرگانی کردنیان بە دەرمانەوە هێناوەتە کایەوە ، ئەوێش بریتیە لە هاوردەکردنی خراپترین کوالێتی دەرمان ، لەڕێگەی کۆمپانیە حزبی و بنەماڵەییەکانی خۆیانەوە بۆ نەخۆشخانە و کۆگا تایبەتەکانی خۆیان و پاشان فرۆشتنەوەی بە هاولاتیان بەنرخێکی ئێجگار بەرز ، لەم پێناوەشدا بۆ سەرکەوتن و قازانجی زۆری بازرگانیەکەیان ، کەرتی گشتی تەندروستیان تەواو پەکخستووە خستویانەتە ژێر پرسیارەوە بە بەرنامە لای هاوڵاتیان ناشرینیان کردووە ، هەمو خزمەتگوزارییەکی تەندروستیان بە تایبەت کردووە !
وێنەیەکی تری ناشرینی بازرگانی سەرکردەو سەرانی کورد بازرگانی کردنە بە نەوتەوە ، لەبواری نەوت و وزەش سەرکردەو سیاسیەکانی کورد درێخیان نەکردووە سەدان کۆمپانیایی وەهمیان داناوە بۆ بازرگانیکردن بە نەوتەوە ، بەلام چ جۆرە بازرگانییەک ، بازرگانییەک  بێ هیچ بنەمایەکی مرۆڤایەتی و بێ هیچ ئیتیکێکی  بازرگانی کردن تەنها گرنگ ئەوەیە زۆرترین قازانج بکرێت ، رونترین نمونە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری پاڵاوگەی نەوتی بێ مۆلەتی کارکردن نەوت دەردێنن و دەیپاڵوێن ، کە زەرەرو زیانێکی زۆری جیۆلۆجیان دروست کردووەو خاکەکیان وێران کردووە ، پاشان لە ڕووی ژینگەییەوە ژینگەیەکی ئێجگار پیسیان دروست کردووە کەهۆکاری سەرەکی بەرزی ژمارەی توشبوانی ژێرپەنجەیە , لەم نێوەندەدا وە نەبێت پاڵاوگەر ڕێپێدراوەکان زۆر شەریفانەتر بن ، ئەوانش هە ر کۆمپانیای بنەماڵەو چەند شەخسێکی تایبەت و دیریکراون و خەریکی دزیکردن و سپیکردنەوەی نەوت و داهاتی گشتین ، بێ گوێدانە هیچ لایەنێکی سەلامەتی و ژینگەی . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە