بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


کۆمه ڵه ی پاراستنی سروشت و سامان وملکی گشتی کوردەستان

Monday, 16/09/2024, 9:51


بانگە وازێکی بە بۆ فرۆشیارو کریارانی یە کە کانی نیشته جێ بوون بە تایبەت هاولاتیانی عە رەب.
لە ۲۰۰٤وە داگیر کردنی سامانی گشتی وە ملکی گشتی لە لایه ن چە کدارانی میلشیاوە بۆته کاری ڕۆژانه ی دە سە ڵات دارانی سەپاو بە سەر گە ل نیشتیمانا بە جۆرێک ،کە ئە مڕۆ لە شارە کان زەوی و مڵکی گشتی نە ماوە،وە هە تا زەویە کشتومالکیەکانی دەرەوەی شارەکانیش هه موویان داگیرا کران و ، کراونە تە یە کەی نیشتە جێ بوون.
فرکان فرکانی تالان کاران بۆ کۆکردنە وەی سامانی زیاترلە سە رهه ژماری ژیان وژینگە ی خە ڵک ،بووتە هۆی ویران کردنی سروشتی کوردوستان وبە فیڕۆدانی سامانی سروشتی وەلات بەهه مووجۆرەکانیە وە لە گەل تێک دانی دیمۆ گرافیای دانیشتوانی کوردوستان.
داگیر کردنی زەویەکانی کۆلیج و پە یمانگای کشتوکالی بە کرەجۆوشاخی گۆیژە تازە ترین نمونه ن لە سەروێران کردنی سروشت وهە تاشوێنی فێرگە وفێربوون بێ شە روم سل بوونه وە لە هیچ شتێک، بۆیە ئێمە تە نهاوتەنها لە سۆنگە ی دلسۆزی وپە رۆشمان بۆ داهاتووی گە ل و وەلات، بۆ فەراهەم کردنی ژیانیکی ئاشتیانە وتە ندروستانە، وەک بە ڵگە یە کی مێژویی ئە م بانگە وازە ئاراستەی فرۆشیاران وکریارانی یە کە کانی نیشته جێ بوون ئە کە ین ،کە هیواداراین هه موان بڵاوی بکەنەوە تا بگاتە دەست هه موان، تا سبە ی کە س نە ڵێ نەمان زانیوە بۆ دەرباز بوون لە لە دەستی یاساو لێ پرسینە وە
داوا لە کریارانی یە کە کانی نیشته جێ بوون ئە کەین ،کە ئێیتر یە کە ی نیشته جێ بوون لە کۆمپانیا تالان کە رەکان نە کڕن، چونکە هە موو یەکە کانی نیشته جێ بوون لە سە زەوی گشتی یا تاڵانی دروست کراون، تاڵانیەکان هی خە ڵکن، سبە ی بە نەمانی دەسەڵاتی میلشیاخاوەن زەویەکان بە یاساداوای خاوەن داریه تی یه کە کانی نیشتە جی بوون ئە کە ن،ئە و کات ئێوە زیان مەندی سە رەکی ئە بن.بۆ یه کاری راست ئە مە یە ،ئە وانەی کە تا ئێستا کریوتانە داوای گیرانە وەی پارەکانتان بکەن لە م کۆمپانیایانە ی کە لێتان کڕیون ،وە لە مە ودواش دوربکە وە نەوە لە هە رکرین ومامڵە یەک به هە ریه کە یە کی نیشته جێ بوون تا نە مانی دە سەڵاتی میلشیا، چونکە لە دواییدا مال و مناڵی ئێوە ئە بێ باجی تاڵان کاران بدات. بە ڵێ هە رچی زووتر پارەکانتان وەربگرنە وە خۆتان ڕزگار بکەن لە زیان. وە هە تا ئە و یە کە نیشتە جێیانەش،کە لە سە رمڵکی گشتی دروست کراون و بوونە ته هۆکاری پیس بوونی ژینگە بە هۆی کە م بوونە وەی رووبە ری سەوزایی ئە بێ بڕوخێنرێن و بخیرێنه خزمە تی گشتی وەک پارک، هێڵە کانی گواستنە وە ...هتد
۲.فرۆشیاران وتالان کەرانی ملکی گشتی، بە فیڕۆ دەرانی سامانی سروشتی وەڵات وە وێران که رانی سروشت و دیمە نی سروشتی وەڵات ئە بێ بزانن ،کە ئە م کارەی ئێوە ئە ی کەن ئە چێته خانە ی تاوان و ئیکۆساید، وە کوشتنی داهاتووی ژینگه ،تە ندروستی وە ئابووری کوردوستان، درەنگ یا زوو ئە بێت روو بە رووی لێ پرسینە وە ببن لە سەر خە راپ بە کارهێنانی دەسەڵات بۆ خۆ دەوڵە مەند کردنتان لە سەر حیسابی ژیان و داهاتووی خە ڵک، وە ئە بێ سزای توند بدرێن وە ک چە تە وخا ئین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە