لە یادی 11ی سیپتەمبەردا
Monday, 16/09/2024, 19:34
لە یانزەی سێپتێمبەری هەموو ساڵێك دا هاوڵاتیانی ئەمریکی و حوکمەتی ئەمریکا یادی ئەم ڕۆژە خوێناویە دەکەنەوە کە لەم ڕۆژەدا چەندین هاوڵاتی بێتاوانی ئەمەریکی بوونە قوربانی ، بەڵام زیاتر لە دوو دەیەیە حکومەتی ئەمریکا هاوڵاتیانی خۆی و جیهانی چەواشەکردوە لە کاتێکدا بە پلانێکی داڕێژراوی دەزگای سیئای ئەی ئەمەریکی و بەیارمەتیی ئوسامە بنلاندنی پیاوی سیئای ئەی ئەم کارە قێزەونە تیرۆرستیە ئەنجام درا ، ئەم کردە تیرۆرستیەی سیئای ئەی بۆ ئەوە بوو تا شەرعیەت بدات بە حکومەتی ئەمەریکا ، بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئەڤغانستان و لە هەمان کاتیش دا عێراق یش تاوانبار بکەن بە بیانوی هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ ، تا بتوانن هێرش بکەنە سەر خاکی عێراق یش و لە ئەنجام دا ئەو دوو وڵاتەوە داگیر بکەن و بگەن بە ئامانجەکانیان ، هەر بۆیە سی ئای ئەی ئەمەریکی هەڵسا بە دروستکردنی فیلمی چەواشەکاریی ١١ سێپتێمبەر و وە دروستکردنی هەزاران درۆ و بیانوی سیاسی تا عێراق و ئەڤغانستان داگیر بکەن ، وە لە هەمان کات دا وێنەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام یش ناشرین بکەن لەپێش چاوی هەموو جیهان ، بۆ ئەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە گەشەکردن بوەستێنێت لە وڵاتەکەی خۆی و لە وڵاتانی خۆرئاوا وەهەروەها وێنەیەكی ناشرینیش دروست بکات تاوەکو موسڵمانانیش لە ئاینەکەی خۆیان دورکەونەوە و بێنە سەر ڕێبازی عەلمانیەت بەڵام خۆشبەختانە پلانەکانیان شکستی هێنا بەرام بەر کۆتا ئاینی ئاسمانی کە ئێستاکە بە داتاو زانیاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاینی پیرۆزی ئیسلام پێشەنگی گشت ئاینەکانە و زۆرترین کەس دەبێتە موسڵمان لە سەرانسەری جیهان . بەڵام لە ڕووی ئابوریەوە دەتوانین بڵێین ئەمەریکا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە لە عێراق دا کە ئەویش ئەوەیە نەوتی عێراق بەرامبەر بە دۆلار دەفرۆشرێت ئەوەش پشتگیریەکی گەورەیە تاوەكو بەهای دۆلار پێشەنگی دراوەکان بێت و وەهەروەها دۆلارێکی زۆرتریش بچێتە بازاڕەکانی جیهانەوە وە هەموو ئابوریناسێکی ژیریش ئەزانێت دایکی دۆلار نەوتە نەوەك زێڕ ، وەهەروەها لە ڕووی سەربازیشەوە دەتوانین بڵێین عێراق و ئەڤغانستان گۆڕەپانێکی گەورەی سەربازی بوون تاوەکو ئەمەریکا هێز و بازوی خۆی نیشانی جیهان بدات و وڵاتانی جیهان بەگشتی بترسێنێت و باڵا دەستی خۆی نیشانی جیهان بداتەوە و بەرژەوەندیەکانی خۆی بپارێزێت لە ناوچەکەدا وە فڕۆکە و چەکەکانی خۆشی تاقی بکاتەوە و ڕاهێنانێکی ڕاستەقینە بەسەربازەکانی بکات کە ماوەیەکی زۆر بوو سەربازانی ئەمەریکا شەڕیان نەبینی بوو بۆیە تاقیکردنەوەکی گرنگ بوو بۆ هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی و هێزی وشکانی . هیوادرام خوێنەرە بەڕێزەکان تا ڕادەیەکی باش تێگەیشتبن بۆچی دەزگای سیئای ئەی ئەمریکی ئامادە بوو لە ١١ سێپتێمبەر دا هاوڵاتیانی بێ تاوانی خۆی بکوژێت لە پێناو بەرنامە شەیتانیەکانی دا . لێرەدا دەمەوێت بە بەڵگە بۆتان ڕوونی بکەمەوە کە چۆن دەزگای سیئای ئەی ئەمەریکی ١١ سێپتێمبەری ئەنجام دا ، خوێنەرانی بەڕێز بە داخەوە ئێمە ئێستاکە لە جیهانێکی چەواشەکاری دەژین و گەمژێنراوین وە ١١ سێپتێمبەریش باشترین بەڵگەیە ئەگەر ئێمە چەواشە نەکرابین چ مرۆڤێکی ژیر باوڕ بەوە دەکات دوو فڕۆکەی نەفەر هەڵگر کە لە پێكهاتەیەکی ناسکی ئەلەملیۆم دروست کراوە چۆن توانای ئەوەی هەیە دوو تاوەری گەورەی بازرگانی بڕوخێنێت و نهۆمەکانی شیان یەك بە دوای یەك بخاتە سەر زەوی وە بێجگە لەم دوو تاوەرە تاوەری سێ یەم و چوارەم و چەندین بینای بچوکی تر کە لە چواردەوری بوون بێ ئەوەی هیچ فڕۆکەیەك خۆی پێیان دا بکێشێت بە چەند کاتژمێرێك دوای دوو تاوەرەکەی تر ئەوانیش ڕووخان ، بەڵگەکان ڕوونن هەر دوو تاوەر گەورەکە و بیناکانی تری چواردەوری بۆمب ڕێژ کرابوون هاوکات لەگەڵ پێکدادانی هەر دوو فڕۆکەکە بە دوو تاوەرە بەرزەکە یەکسەر نەڕوخان دوای کاتژمێرێك و چل و دوو خولەك هۆردو تاوەرەکە نهۆم دوای نهۆم تەقێندرانەوە وە تا وەری سێیەم و ئەوانی تر یش لەگەڵیدا ، هەر بۆیە چەندین زاناو لێکۆڵەرەوەی بلیمەت و ژیر هەستیان بە چەواشەکاریەکە کرد بۆیە سەربەخۆیانە هەڵسان بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوە دژی چەواشەکاریەکانی ١١ سێپتێمبەر و شۆڕشێکی گەورەی وشیار کردنەوەیان دەست پێکرد هەرچەندە ئەو بیرمەندانە پێویستیان بە هێزی ڕاگەیاندنی گەورە هەیە بۆ وشیارکردنەوەی مرۆڤەکان تا مرۆڤەکان زیاتر چەواشەکار نەکرێن ، بەڵام بە داخەوە ئەو هێزە گەورەیە تەنها لای خوێن ڕێژەکانە تەنها سەتا یەکی تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە و سایتەکانی جیهان لەژێر کاریگەری و کۆنتڕۆڵی عەلمانیەت و دیکتاتۆرەکان نین بۆیە وشیار کردنەوەی مرۆڤەکان زۆر سەخت بووە . بەڵام سوپاس بۆ خودای گەورە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی هەمیشە چینێکی زاناو بلیمەت دێنە گۆڕەپانەکەوە سەرەڕای ڕێگری و هەڕەشەکان بەڵام هەرگیز کۆڵنادەن و ڕاستیەکان بە خەڵك دەڵێن ، لەسەر چەواشە کاریەکانی ١١سێپتێمبەر یش گەورە زانای ژیر ستێڤان جۆنیس ئەڵێت ئێمەی شارەزایان هەموو کۆکین لەسەر ئەوەی ئەو بینایانەی یانزەی سێپتەمبەر بە بۆمبی تەرمید تێنتی ڕێژکراون و تەقێندراونەتەوە ، وە هەروەها ئەڵێت پشکنینمان بۆ پاشە ڕۆ و خاشاکی بیناکان کرد دڵنیابوینەوە لە پێشبینیە کانمان هەروەها ئەو زانا بلیمەتە دەڵێت بە سەیرکردنی دوکەڵەی تەقینەوەکە دڵنیا بوینەوە کە ئەو تۆز و دوکەڵە هی بۆمبی تەرمیدە کە بۆمبی تەرمید لەکاتی تەقاندەوەی پلەی گەرمیەکەی دەگاتە زیاتر لە هەزار پلەی سیلیزی بۆیە ئەم تاوەرانە نهۆم دوای نهۆم لەناو چوون و بەرگەی چەند دەقەیەکی بۆمبی تەرمیدیان نەگرت. لێرەدا ئاشکرایە کە هەرگیز بە فڕۆکەی نەفر هەڵگر ئەو تاوەرانە خاپوور نابن تەنانەت ئەگەر فڕۆکەی جەنگیش خۆی بەو بینایانە بکێشا بوایە فڕۆکەکە تێكدەشکا و چەند نهۆمێك زیانی بەر دەکەوت نەوەك تەوای نهۆمەکان، وە ئەگەر فڕۆکەی جەنگیش بەچەندین موشەکی بەهێزیش لەم تاوەرانەیان بدا بووایە هەرگیز ئەم تاوەرانە بەو شێوەیە لەنێو نە دەچوون وەك ئەوەی لە فیلمی یانزەی سێپتێمبەر بینیمان ، وە هەروەها پڕۆفیسۆری ئیتاڵی و شارەزا لە شیش و ئاسن پڕۆفیسۆر پاوڵ بێڤارد ئەڵێت تاوانەوەی ئەو هەزاران تەن ئاسنەی کە لەو تاوەرانەدا بەکار هاتوون پێویستی بە هێزێکی گەورەی گەرمی هەیە لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە تەنها بۆمبی تەرمید توانای توانەوەی ئەو شیشانەی هەیە بۆ ئەوەی تەواوی نهۆمەکان بکەونە سەر زەوی و ئاسنی ناو پایەکان بتوێنەوە . وەهەروەها دانیێل جۆوینکۆ پسپۆڕ لە تەقاندنەوەی بینا ئەڵێ گومانم نیە لەوەی تاوەرەکانی یانزەی سێپتێمبەر تەقێندراونەتەوە لە ڕێگای تێنتیەکی زۆر بەهێز ئەڵێت بەهیچ شێوەیەك فڕۆکە ناتوانێت ئەو دوو تاوەرە گەورە بڕوخێنێت . وە هەروەها چەند ئەندازیارێك لە ئەندازیارانی دوو تاوەرە بازرگانیەکە ئەڵێن ئەو دوو تاوەرەمان لە شێوەی تۆڕ دروست کردبوو بۆیە فڕۆکەکان تەنها توانای تێکدانی بەشێکی کەمی ئەو نهۆمانەیان هەبوو کە خۆیان پێ کێشابوو ئەڵێن زیانی فڕۆکەکان وەك قەڵەمێک وایە بکرێت بە تۆڕێك دا . وەهەروەها کارمەندی تاوەری بازرگانی مانهاتن کە لە تابقی ٩٦ ی باڵەخانەکە کاری ئەکرد ئەڵێت چەند حەفتەیەك پێش ڕووداوی یانزەی سێپتێمبەر تیمێکی گەورە هاتبوون بەبیانووی گۆڕینی کێبلی ئینتەرنێت ئەڵێت لەو تاوەری من لێی بووم کاریان ئەکرد شەو و ڕۆژ بە تایبەت لەو ژوورانەی پایەی تابقەکانی تاوەرەکەی تێدابوو ، ئەو کارمەندە ئەڵێت زۆر جار لەکاتی کارکردنی ئەو تیمە ژورەکەم ئەلەریەوە تەنانەت ئەو کارمەندە بەهۆی تەپو تۆزی ئەو تیمەی دروستیان کردبوو لە باڵەخانەکە نەخۆش ئەکەوێت و جارێکی تر ناچێتەوە بۆ ئۆفیسەکەی ، کاتێكیش ڕوداوی یانزەی سێپتەمبەریش ڕوویدا خۆی ئەگەیێنێتە نزیك شوێنەکەو بە ئاگر کوژێنەوەکان ئەڵێت گوێتان لەو تەقینەوانە نیە ، پیاوانی ئاگر کوژێنەوەش ئەڵێن لە وانەیە دەنگی غازی چێشتخانەکان بن ئەویش ئەڵێت پێم وتن هەموو چێشتخانەکان کارەباین سیستەمی غاز لەو تاوەرانە نین و هەموو چێشتخانەکان سیستەمی کارەباین ، بە داخەوە لە ١١ سێپتێمبەری خوێناوی زۆرترین کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەم ڕووداوەدا دا دەبنە قوربانی دەستی پیسی سیئای ئەی وەهەروەها ڕۆبەرت شتاین گەورە نوسەر و ڕەخنەگری ئەڵمانی لە هۆڵێکی شانۆی بە تەکنیکێکی بەرزی ڤیدیۆی تاوەرەکان و دەنگی تەقینەوەکان نیشانی ئامادەبوونی کۆنفرانسەکە ئەدات دوای دەنگی تەقینەوە یەک لە دوای یەکەکان ئەڵێت نمایشەکە ڕوونە مناقەشە قبوڵ ناکات ،وەهەروەها نوسەری نەمسای و لێکۆڵەرەوە و مێژوو نوس بەڕێز دانیێل گانزە کاتێك لەساڵی ٢٠٠٧ هەڵسا بە لێکۆڵینەوە لە مێژووی یانزەی سێپتەمبەر تا وەکو وەك مێژوو نوسێك ڕاستی ڕوداوەکە تۆماربکات لە مێژوودا بەڵام دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە کەی ئەویش دڵنیا بووەوە لە تەقاندنەوەی تاوەرکان و دڵنیا بوو لەوەی کاری ئەمریکا خۆیەتی بۆیە کاتێك ئەمەریکیەکان بەوەیان زانی هەڕەشەی دەرکردن و نان بڕینیان لێکرد لەناو نەمسای دیموکراسی بەڵام شێرانە مستەر دانیێڵ کۆڵی نەدا چونکە خێزانە خۆشەویستەکەی دانیێل ووتی دانیاڵ ئامادەم لەژێر پردەکانی ڤیەنا خێمە هەڵدەم و لەگەڵت بژیم بەس ئامادە نیمە ببیە نوسەرێکی درۆزن و قەڵەم فرۆش بۆیە بەڕێز دانیێل گانزە شێرانە ئەو هەڕەشەی سی ئایئەی شی کردە مێژووەکی ڕەش بە نێو چەوانی حوکمەتی ئەمەریکا و مێژووی یانزەی درۆینەی بۆ خەڵکی نەمسا ڕوون کردەوە وە منیش وەك نوسەرێکی کورد لێرەدا دەمەوێت سوپاسی بەڕێز مامۆستا فواد هەرتەلی بکەم کە تەواوی بەڵگە ڤیدیۆی ئەو بیرمەندانەی بۆمان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بۆمانی شی کردۆتەوە تاوەكو ئێمەی کوردیش لەو چەواشەکاریانەی ئەمەریکا بە ئاگا بێینەوە ، وە هەروەها بەڵگەیەکی تر کە خاتوو سوزان لینداوەریە کە کارمەندی پێشوی سیئای ئەیە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە سیاسەت ئەرکی سەرشانی ئەنجام دانی پەیوەندی نهێنی بەردەوام بووە لە نێوان فەرمانبەرانی عێراق و لیبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ،خاتون سوزان کاتێك ئاشکرای کرد سیئای ئەی پلان داڕێژەری یانزەی سێپتەمبەر بووە و خودی خۆی بەژدار بووە لە گواستنەوەی تەقەمەنیەکان بەڵام بێئاگا بووە ئەو بۆمبانە بۆ ڕوخاندنی تاوەرە بازرگانیەکانە بەڵام لە ڕۆژی یانزەی سێپتێمبەر دا درکی بەوە کردوە کە دەزگای سیئای ئەی ئەم تەقەمەنیانەی بۆچ کارێکی نامرۆڤانە بەکار هێناوە بە ئاشکراکردنی ئەو ڕاستیانە دادگای ئەمەریکا هەڵسا بەگرتنی ئەم خاتونە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دواتر بەیارمەتی خەڵکی ئەمەریکا قەزیەکە کرا بە قەزیەکی گشتی و دادگا ناچار کرا خاتوو سوزان ئازاد بکەن ، دوای ئازدبونی ئەم خاتونە لە زیندان حکومەتی سیئای ئەی هەڵسا بە پلاندانان بۆ کوشتنی خاتو سوزان بەڵام سوپاس بۆ خودای گەورە کە رۆح و ژیانی مرۆڤەکان تەنها بەدەست ئەوە خۆشبەختانە ئەمریکا دووبارە شکستی هێنا لە کوشتنی ئەو خاتوونە بەڕێزە کە ویستیان جاری دووەم بە ڕووداوی هاتوو چۆ بیکوژن هەر بۆیە ئەو کارە ترسنۆکەی ئەمریکا وای لەو شێرە ژنە کرد تۆڵەی خۆی بکاتەوە و کتێبێك بنوسێتەوە دژی پلان داڕێژەرانی ١١سێپتێمبەر بە ناوی (ئەوپەڕی لادان) . وەهەروەها بەڵگەیەکی تر لەسەر نهێنیەکانی یانزەی سێپتێمبەر ئەوەیە کە حکومەت ئەمەریکا هەڵسا بە گۆڕینی تەئمینات و ئەشوڕانسی تاوەرەکان پێش جێبەجێکردنی پلانی یانزەی سێپتێمبەر خستیە سەر ئەشوڕانسی کۆمپانیا یابانیەکان ئێستاکەش بە تێچووی حەوت ملیار دۆلار ئەرکی دوباره بنیات نانەوەی تاوەرەکان کەوتۆتە ئەستۆی نەوەکانی هێرۆشیما ، وە هەروەها لە فیلمی کوشتنی ئوسامە بنلادندا بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە کە وێنەی کوژرانی ئوسامە بنلادن فۆتۆ شۆپ بووە وێنە ڕاستەقینەکە کوژراوێکی ترە کە پێشتر وێنەی ئەو کەسە کوژراوە لە کاناڵێکی پاکستانی بڵاوبۆتەوە بەڵام سیئای ئەی ئەو وێنەی دەستکاری کردوە و کردیتی بە وێنەی ئوسامە بنلادن بە کوژراوی وە هەروەها لە دوای ئۆپڕاسیۆنە درۆینەکەی کوشتنی ئوسامە بنلادن لە خاکی پاکستان ئەمەریکیەکان وتیان لە کاتی گەڕانەوە مان بۆ ئەمەریکا لاشەی بنلادنمان فڕێ داوەتە نێو ڕووبار ئەمەش لە درۆیەکی گەورەی تریان زیاتر هیچی تر نیە چونکە ئەمەریکا باش ئەزانێت موسڵمان قەبر پەرست نیە ئەی بۆچی لاشەکەیان فڕێ داوە بەس پێم بڵێن بنلادن چ کارێکی باشی کردوە بۆ ئیسلام تا ئەمەریکا ئەو بیانوە پڕوپوچانە بهێنێتەوە ، لە کاتێك دا سلاحەدینی ئەیوبی کوردی سەرەڕای ئەو هەموو کارە پیرۆزەی ئەنجامی دا بۆ موسڵمانان و مرۆڤایەتی هیچ موسڵمانێك ئامادە نەبووە گۆڕەکەی بە پیرۆز دا بنێت چونکە لە ئیسلام دا تەنها بۆ وەبیر هاتنەوەی مردن دروستە سەردانی گۆڕ بکرێت نەوەك پیرۆزکردنی، لە کۆتایدا مرۆڤە ژیرەکان باش دەزانن داڵدەدان و تەجمیل کردنی ئوسامە بنلادن هەر لە خۆتان دێت و ڕۆژێکیش دێت لەسەر خراپەکاریەکانتان مرۆڤایەتی ڕوو بەڕووی جەنگی جیهانی سێیەم دەبێتەوە بەڕێزان لە کۆتایی نوسینەکەم دا دوای شیکردنەوەی تەواوی بەڵگەکان گەیشتم بەو ئەنجامەی کە فڕۆکەوانە هێرشبەرەکان هەڵ خەڵەتێندراون لە لایان ئوسامە بنلادنەوە بێ ئەوەی ئەو فڕۆکەوانە هێرشبەرانە هەست بکەن لە نێو چ پلانێکی شەیتانی سیئای ئەی و کارمەندی سیئای ئەی ئوسامە بنلادنن وەهیچ کات هەستیان نەکردوە کە لە لایان دوژمنەکانیانەوە پەروەردەی فکری و فڕۆکەوانی دەکرێن و دەکرێنە قوربانی فیلمی چەواشەکاری یانزەی سێپتەمبەرو دەیان کێشن بە تاوەرە بۆمب ڕێژکراوەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست