هەڵەکانی قورئان گەواهیە، کە گووتاری خودا نیە
Monday, 16/09/2024, 19:19
ئەبوبەکر ڕازی یەکێکە لە هەرە فەیلەسوفە باڵا و پزیشک و ئاواز دانەر و شاعیری کەم هاوتا لە بارەی ئایەی سافاتی ٦ تا ١٠ ئەڵێ نووسەری قورئان ئەستێرەکانی وەک تاوێرە بەردێکی بچووک بینیووە، هەروەک چۆن کەبە چاو دەبیندرێن کە بچکۆلە دەبیندرێن، واتا بەردێک کە بتوانین بیهاوین، تێگەیشتووە، بۆیە ئایەکە ئەڵێ ئاسمانمان ڕۆشن کردەوە بەئەستێرە، هەروەها ئەستێرەکانیشمان دروست کرد، تاکوو وەک بەرد بیان گرینە شەیتان، ئەبوو بەکر ڕازی لە درێژەی ڕەخنەکانیدا پێمان ئەڵێ نووسەری قورئان ئاگادار نەبووە، کە ئەستێرە هەیە سەدان و هەزاران ملێۆن جار لەئەم زەویەی لەسەری دەژین گەورەترە. هەروەها ئەستێرەکان ڕۆشنییان نیە، بەڵکوو ڕۆشانیی لە خۆرەوە وەردەگرن.
کاتێک سەرگوزشتەی زەدەشت دەخوێنینەوە لە لەدایک بوونەیەوە، هەتا قۆناغی بە پێغمبەر بوونی، ڕیک وا تێدەگەین کە چیرۆکی لەدایک بوونی پێغمبەری موسڵمانەکان محمەدی کوڕی عەبدوڵا دەخوێنینەوە، بەشێوەیەک لەیەکتری دەچن، پێشینان واتەنی سێوێکی لەتکراون، خۆ ئەگەر سەرنجێکی لێکچوونی مێژووی سەرەتا و کۆتای ئیسلامیش بخوێنینەوە، دیسان دەبینن کە دیسان لەتە سێوەکان لەتکراوەکان دەبینن، دەبینن لە ئەڵمانیا لە پڕ موسڵمانێک بە چەقۆ پەلاماری کۆمەڵێک خەڵکی بێئاگا دەدەن و دەیاندەنە بەرچەقۆ، لەکاتێکێدا بکوژ هەرگیز قوربانیەکەی نەبینیووە، بەڵکوو تەنها بە فتوای مەلایەک گوایە هەر هەموو ئەوروپیەکان کافرن، ئەو کارە ئەنجام دەدات، دەبینن کە سەراپای مێژووی ئیسلامیش هەر هەمان وێنەیە، لە سەرەتای ئیسلامەوە، تا ئەم چرکە ساتەش سەدان و هەزارانی وەک حەلاجیان سووتاندووە، فریشتەیەکی وەک ئیمامی نیسائیان لەت وپەت کردووە،، مەلا کرێکار لە ووتارێکیدا دەربارەی قەمچی لێدان ئەڵێ لە قەمچی لێداندا نابێت دەست بەرز بکەینەوە، واتا نابێت دڵڕەقانە پەلاماری سزادراوەکە بدرێت، دەبینن کە ڕێساکانی ئیسلامیش لەهەندێک جێگادا هەمان باس دەبیننەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە هەر ئیمامە و بەپێی بۆچوونی خۆی فەتوای داوە، ئەوا دەبینن زۆرێکیان پێچەوانەی مەلا کرێکای دەستی قەمچیەکەیان دەگەیننە پشتی سەریان، واتا مەلا کرێکار گووناهی نیە، بەڵکوو پەیڕەوی پێشینانی ڕابەرانی ئیسلام دەکات، چوونکە مەلا کرێکار و مەلاکانی دیکە ئاگادارن کە قورئان ١٧٢ کەڕەت ئەڵێ بیگرە وبیکوژە، لەکاتێکیشدا زانست پێمان ئەڵێ کە مرۆڤ دەتوانێت هەرە دڕنندەترین گیاندار ڕابهێنێت کە دەستبەرداری دڕنندەی ببێت، بۆ نموونە کەمتیار کە بێبەزیترین گیاندارە، بۆ نموونە زۆرینەی گیاندارە دڕنندە گۆشت خۆرەکان پرنسیپێکیان هەیە، کە نێچیرەکەیان دەخنکێنن پاشان دەست دەکەن بە خواردنی، بەڵام کەمتیار بیر لەوە ناکاتەوە، بۆیە دەبینن کە زۆر جار نێچیری کەمیتیار هێشتا بە پێوەیە، کەچی کەمتیارەکە تێر گۆشتی نێچیرەکەی خواردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەزموونەکان پێمان ئەڵێ کە دەتوانینن کەمتیاریش ڕابهێنین کە دەستبەرداری دڕنندەی ببێت. کەواتە فێرکاریمان هەیە، کە ئیسلام پەی پێنەبردووە، ئیسلام بە ئاستە نەگەیشتووە کەلە جیاتی کوشتن، دەتوانین فڕیاکاری بەکار بهێنن بۆ بنبڕکردنی تاوان، ڤیتۆر هۆگۆ ئەڵێ قوتابخانەیەک دامەزرێنە زیندانێک دابخە، چەندین دەقی قورئان هەیە کە بە ئاشکرا هەڵەن، بۆ نموونە ئایەی ملک ژمارە ٦ ئەڵێ ئاسمانمان ڕۆشن کردوە بە ئەستێرە چراکان، هەروەها بۆئەوەش کەبیان گرینە شەیتان وەک بەردە دەست، لە ڕاستیدا ئەستێرەکان ڕۆشنییان نیە و ڕۆشنایی لە خۆرەوە وەردەگرن، هەروەها هێندە بچوکیش نین، هەتا وەک بەرد بیانگرینە شەیتان، تەنانەت سورەی یس ٣٨ ئەڵێ خۆر دەڕوات بۆ ئەو جێگایەی کە خوا بۆی دیاری کردووە، بەڵام زانست ئەڵێ خۆر لە شوێنی خۆیەتی و تەنها بە دەوری خۆیدا دەخوولێتەوە، هەروەها سورەی غاشیە ٢٢ بە ص نوسراوە هەڵەی گراماتیکیە دەبێت س بێت، هەروەها هەڵەی مێژووی زەق کەئەڵێ "هامان" وەزیری فیرعەن، قصص ٢٨، ڕێک نێوان هامان و فیرعەون ١٠٠٠ ساڵە، واتا کاکمان هەرلە خۆیەوە ژمارەی لێداوە. بۆیە ئەوە ڕاست نیە کەئەم چەند دێرەی باسمان کرد ووتەی خودای میهرەبان بێت،بەڵکوو ووتە وبیر بۆچوونی محەمەد کوڕی عەبدوڵایە، خودای دلۆڤان هەڵەی زەقی بەو شێوە ناکات، چونکە خۆی ئافەرێنەری گەردوون وژیانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست