بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


کێ دەڵاڵی ئەم هەموو عەرز تاڵانکردنەی گەرمیانە!

Monday, 16/09/2024, 18:59


پاش ئەوەی بانگەشە بۆ ئەوە کڕا کە شاری کەلار عەرز و خانووی نیشتەجێبوونی گڕانترین شارە لە کوردستان بەهۆی ئەوەی چەندینساڵە یەکێتی و ئیدارەکەی نە عەرزیان دابەشکردبوو نە رێگەیان دەدا پڕۆژەی نیشتەجێبوون دڕوست بکرێت بۆیە نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە شاری گەلار زۆر گڕانبوو. بەو هۆیەوە لەساڵی (2010) پڕۆژەیەک ئەنجامدڕا کە پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی بوو لە لایەن کۆمپانیایەکەوە کە (عدنانی حەمەی مینە) هاوپشکی بوو لە پڕۆژەکەدا و هیچ خزمەتگوزاریەکی جێبەجێ نەکرد و پڕۆژەیەکی جێهێشت و قوتابخانە و باخچەی ساوایان و مزگەوتی تێدا دڕوستنەکرد. دواتر ماڵی کۆسرەت ڕەسوللە رێگای وەبەرهێنەرێکەوە بەناوی (کامەران جەمیل) پڕۆژەیەکیان وەڕگت لەشاری کەلار بەناوی (کەلاری نوێ ) کە خاوەن پڕۆژەکە پارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی بڕد و کەس نەیتوانی هیچ رێکارێکی یاسایی بەڕانبەر بگڕێتە بەر و دواتر پڕۆژەکە دا بە مەلا رەحیم هاوپشکی (عدنان حەمەی مینا) و بەشێکی لەپڕۆژەکە تەواو کرد و خزمەتگوزارییەکانی بە کوالیتەیەکی نزم کە ئێستا (6) ساڵ بەسەر ڕادەستکدنی بە هاوڵاتیان تێنەپەریووە و پڕۆژەکە قیر و بیهارتۆن و کڕبستۆنی شکستی هێناوە و لە ئێستا بەبێ حسابکردن بۆ وەبەرهێنانی گەرمیان دەستی داوەتە فراوانکردنی پڕۆژەکە.
دواتر پڕۆپەیەک بەناوی (قەڵای شێروانە ) ڕاگەیندڕا کە پارتی خاوەنداڕێتی ڕاستەقینەی پڕۆژەکەیە و (عەباس و ئومێێد و عەزام) دانڕاوە لە رووکەشی پڕۆژەکە کە ئەوان پشکی کەمیان تێدایە و خاوەنی ڕاستەقینەی پڕۆژەکە بەرپرسی لقی گەرمیەنی پارتیە بەناوی (ئەکرم سور) و رەنگە بۆ داڕایی پارتی پڕۆژەکە جێبەجێ بکات.
پاش ئەوەی یەکێت بەخۆی زانی کە پارتی خەریکە دەست بەسەر کەلاردا دەگڕێت کەوتە شەریکایەتی لەگەڵ کۆمپانیاکان دواتر بە بڕی (8 ) ملیۆن دۆلار پڕۆژەی شاری مامۆستیان دڕا بە کۆمپانی (همس الخلیج) و دواتر گەنجێکی ماڵی بامۆی کە کوڕەزای بامۆکیە بەناوی (بڕیار) بوو بە شەریکی ئیدارەی گشتی و پڕۆژەی دروستکرد بەناوی پیشەوەڕان و لە ئێستا چەندین جار کێشەی بۆ دانیشتوانی پڕۆەکە دڕوستکڕدووە و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەشداڕبووانی پڕۆژەکەی داوە.
دواتر ئیدارەی گشتی بە هاوپشکی لە ئیدارەی گشتی یەکێتی (پرۆژەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران) ناسراوە بە (سەگڕمە ) کە کۆمپانیای سەگڕمە جێبەجێ دەکات دەست بەکار وو کە تێدا  فەرمانبەران هەڵخەتێنڕاون لە گڕێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکە و ئێستا فەرمانبەری بێ موچە باجی ئەو گرێەستە دەدات.
هەر لە زنجیرەی تاڵانکردنی عەرزی وەبەرهێنانی گەرمیان کۆمپانیا(HST) کە شەریکی ئیدارەی گشتیە و ناسڕاون بە ( هادی و  مەهدی) دەستیان داوە دڕوستکردنی ڤێلا لەسەر سیروان و شاڕۆچکەی رزگاری بە پشکی (35%) پرۆژەکە بەتەواوکراوی بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتیە کە بە نزیکەی (200) ملیۆن دوڵار پڕۆژەیان جێبەجێکردووە.
کاتێک لاهوری شێخ جەنگی لەناو یەکێتی بوو (شێخ حەسەن) کە کۆنتۆڵی مەرزی پەروێزخانی کردبوو   لەگەڵ لاهوری شێخ جەنگی بوو بە هاوپشک و چەندین پڕۆەی وەبەڕهێنانی ستڕاتیژی وەڕگرت و لە ئێستاشدا  هاپشکە لەگەڵ ئیدارەی گشتی یەکێتی و ئاراستەکەی گۆڕیووە و کە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازای وەرگڕتووە لە وەبەڕهێنانی گەرمیان بە گوژمەی (300) ملیۆن دۆلار.
ئەمە جگە لە پڕۆژەی شاری شکۆ و هیوا ستی کە تازە دەستیان بنکار کردن کردووە بە هاوپشکی ئیدارەی گشتی یەکێتی و کە ئیدارەی گشتی (35%) پڕۆەکە بە تەواو کراوی دەوێت. لەکاتێکدا ئەم بڕە پارەیەی ئیدارەی گشتی دەیەوێت کە دەکاتە (2) دەفتەر واتا (20) هەزار دۆلار بۆ هەر خانوویەک و لەگیرفانی خەڵکی کڵار دەڕدەچێت.
ئەمانە لە لایەکەوە لە لایەکی ترەوە قەیوان دەستی خۆی گەیاندووە بەکەلار و دۆڵەکانی پرکردووەتەوە کە ڕەنگە لە داهاتوودا ببێتە مەترسی لافاو بۆ سەر شاری کەلار و کردوونی بە خانوو و ڤێلا و بە هاوپشکی لەگەڵ ئیدارەی گشتی یەکێتیدا . کۆمپانای بروسک کە هاوپشکە لەگەڵ کۆمپانیای نۆکان لە ئێستدا (500) خانووی لە وەبەرهێنانی گەرمیان وەرگڕتووە و ئێستا دەست بەکار بووە لەکاڕکردن لە پڕۆژەکەدا.
پڕۆژەی (جاف ستی) لەپاڵ( نەوزەڕی  دواود بەگ) کە ماوەیەک کەسی یەکەمی ئیدارەی گشتی و داڕایی یەکێتی بوو لە ئێستادا چەندین شوێن پڕۆژەی خانوو لە کەلار وەڕگڕتووە بە پشکایەتی لەگەڵ ئیدارەی گشتی یەکێتی.
بۆیە لەم شەری پشکانە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ کۆمپانیاکانی خۆیان هێناوە بۆ بەشداڕیکردن لە تاڵانی عەرزی کەلار وکۆمپانیای (HDA) کە هی ماڵی (عەباس ئاغایە) کە هاوپشکی کۆسرەت ڕەسوڵن  و پشکی تایبەتیان لەو تاڵانیەی کەلار بەرکەوتووە کە دڕوستکردنی ڤێلایە لەسەر سیروان و لەسەر پشتی پڕۆژەی فەرمانبەرانەوە پڕۆژەیەکی تریان وەڕگرتووە.
بزوتنەوەی گۆڕانیش لە رێگای چەند کەسێکەوە هەوڵی داوە لەو دزیە پشکی خۆی وەر بگرێت  و بەرپرسی کۆمپانیای پشکنینی خۆڕاک کە سەر بە بزوتەوەی گۆڕانە و شوێنی ماڵی (مەحمود سەنگاوی) بۆ دیاریکراوە کە بیکەن بە ڤێلاو و بیفڕۆشنەوە و لەبەڕانبەرد (3) ڤێڵا دڕاوە بە(محمود سەنگاوی ) لەبەڕانبەر ئەو پڕۆژەیەش  لە بەرزایکانی بەردە سور دەست بەکار بوونە بۆ پڕۆژە ڤێلا دڕوست کردن.
لەم پڕۆژانەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت  بەرێوەبرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بووەتە دەڵاڵی پارە پەیدا کردن بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی و تاڵانکردنی عەرز لەلایەن بازڕگان و سەرمایەداڕەکانەوە و تەنانەت ناتوانن هیچ رێکارێکی یاسای بگڕنە بەر بەرانبەر کۆمپانیا لەکاتی بوونی کەم و کروی لە پڕۆژەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە