بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


لە سنوری دوکان ئوتومبیلێک بە درۆن بۆردومان کرا

Monday, 16/09/2024, 18:44


بەداخەوە بە هۆی نەبونی سەرکردە و بێخاوەنی هەرێمی کوردستان ، وەک غەزەی لێهاتوە هەر ڕۆژەو درۆنێک بە ئۆتۆمبێلکدا دەنوسێت و دەتەقێتەوە و سەبەب هۆکارەکەشی نادیارە، زۆر جار خۆیان سینیارۆیەکی بۆ دروست دەکەن ، ئەمڕۆش بەهۆی هێرشی درۆن سێ کەس بونە قوربانی کە دانەیەکیان منداڵە ، هەموو ئەم ڕوداوەنی ڕوش ئەدەن هیچ لێپرسینەوەیەک نیە وەک ئەوەی ناوچەیەکی مافیا گەریو تاوانکاری بێت یان وڵاتی بێ خاوەن بێت ،هاوکات هەموی چەند ڕۆژێک لەمەو بەر درۆنێکی تورکی بە سەر ئۆتۆمبێلێکی تردا تەقیەوە و دوو ڕژنامە نوس گیانیان لەدەستدا ، هەروەها لە ئێستدا مەشغوڵ بونی دوو حیزبە شکست خواردوەکەی هەرێم بە ململانێ لەگەڵ یەکتر و دژایەتی یەکتر دەکەن، بۆ هەڵبژرادنەکان ئەمەش هەر سینیارۆی خۆیانوە دوای پەنجا بە پەنجا دەبەشی دەکەنەوە و ڕێکدەکەنەوە لەگەڵ خاوەن درۆنەکان ،ئەوانیش دەست دەکەنەوە بە خاپور کردنی هەرێمی کوردستان بەڕاستی ئەم دۆخەی ئەم دوو حیزبە دروستیان کردوە ، وا لە خەڵک دەکات ڕپژ بە ڕۆژ کوردستان بە شوێنێکی پارێزراو نەزانن و تەنانەت ترسێک دروست بێت لایان لە  موڵکو ماڵی خۆشیان بترسن ، بەوەی بزانن ڕۆژێک دوژمن دێت و داگیری دەکات بە سپۆنسەر ئەم دوو حیزبە نا کوردستانیەی هەرێم ..!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە