قفڵی زمان وکلتور
Thursday, 12/09/2024, 15:16
سروشت و ژیانی مرۆڤ ، بە جیاوازییەکانی یەوە ، هەناسەی بە ردەومی ژیانی کۆمەڵگە ن، جیاوازییەکان ، پرە لە ململانێ ، بۆ خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و سروشت ، بۆ گۆڕانکاریی و نوێ بوونەوە و داهێنان .
جەنگی یەکەم ودووەم ی جیهانی ، بوو بە وانە و ئەزموونێکی نوێی مێژوویی ، بۆ هەموومرۆڤ و نەتەوەکانی جیهان .
بە بڕیاری عەقڵی مەزاجی هێزی سوپاو و زەبروزەونگ و داپپڵۆسین ناتوانرێت، هیج نەتەوەو جوگرافیاو وشکۆی مرۆڤایەتی لە دنیادا بسڕنەوە.
لە ساڵی ١٩٨٥ پێشمەرگەو کادر بووم لە یاخسەمەر ، ئەمنی سلێمانی خانەوادەکەمانیان دەسگیر کرد ، باوکم (٤٠) رۆژ لە زیندانی ئەمنی سلێمانی ی و سنجارو دوو برام ،دووساڵ لە سلێمانی و دیالە زیندان کران ، ماڵی باکم و کتێبخانەکەم تاڵان کران .
لە یاخسەمەر بووم ، (مەلا بەختیارو شێخ عەلی و مامۆستا پشکۆ)یان گرت وزیندان کران ، هەڵویستی خۆم نواند :
-بۆیە بووم بە پێشمەرگە ، تا دەنگی ئازادی لەم شاخ و گوندانە . کپ نەکرێ ،کەس لە سەر راوبۆچوونی جیا جیا دەسگیرو زیندانی نەکرێ .
لە یاخسەمەر نەمامەوە ، بووم بە ئەندامی یەکیتی نووسەرانی کوردستان لە شاخ .
لە دوای راپەڕین ، لەماوەی ئەو (٣٤)ساڵە ی دەسەڵات ،هیچ سەردانێکی مەلا بەختیارم نەکردووە ، بەرژەوەندیم بە هێج کەسێک نی یە. تەنیا ئەو بەهاو شكۆیانەم خۆش دەوێت ،خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و نیشتمانەکەم دەکەن .
دوای راپەڕین ، دوای نەمانی سەدام و بەعس ، لە ئێوارەی ٥ی ٢٠٢٤ئەیلوولی دا ،هیزێکی چەکدار ، دەڕژێنە ناو دەزگای چاودێر و قفڵ لە زمان و کلتووردەدەن ،ئەو دیاردەیە ، هەمان ئازاری ناخی ١٩٨٥ی یاخسەمەر یان دامەوە.
چاودێر دەزگایەکی مەعریفی ورووناکبیریی و توێژینەوەی زانستی وکلتوویی و ئەدەبی و هونەریی و فیکریی و رەخنەیی ورۆژنامەوانی یە ،خاوەنی ٢٦ فیستیڤاڵی گەلاوێژ و دەیان کتیىی جوارو جۆرو گۆڤاری گەلاوێژ و دەیان کۆڕو سممینارو ڤیستیڤاڵی ئەدەبی وهونەریی و فکری جیا جیای ئازادە.
ئایا دەسەڵات دارانی کورد ، لە ئێواری ٥ی ئەیلوولی ١٩٢٤، بە زەبری هێز، پەلاماری دەزگایەکی مەعریفی وکلتوویی دەدەن ، چ ئازایەتی؟ وچ هونەرێکی دیموکراسی یە؟.
لە شاخ محەمەد موکری رۆمانی( سەگ وەڕ)ی چاپ و بڵاو کردەوە ،چەند کەسێک بە زمانی نەشیاو دوور لە بەهای کوردەواری ،قسەی نەشیاویان پێ دەوت ، نیازیان بوو ،پەلاماری بدەن و بە توندوتیژیی هەڵسوکەتی لە گەڵ دا بکەن ، مام جەل بەیەک رستە، بەوانەی وت :
-محەمەد موکری ،نووسەرو رۆمان نووسە، بە وشە ، شەڕێکی روناکبیریی ،لە گەڵ سەردەمەکەی دا کردوە ، ئێوە کەستان توانای ئەو شەڕەتان نی یە .
ئەو ) دەمی هەموو( ئەوانە) ی داخست ، کە دەچوون بە گژ موکری و سەگوەڕەکەی دا.
ئێوارەی (٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤) ، دوای( ٩٤) ساڵ ،بەسەر٦ی ئەیلوولی ١٩٣٠ی راپەڕینی شاری سلێمانی دا .
ئەمجارەیان کورد . قفل لە زمان و کلتوورو دەزگایەکی مەعریفە وهوشیاریی و رە خنە یی وکلتویی رو ئەدەبی و هونەی و ئازادی و زمان شاردەدن،
ئێستا هەموومام گوێمان ، لە سەگوەڕەکەی موکریی - ە .
قۆڵتێردەڵێت :
- رام لە گەڵ راتان جیاوازە ،بەڵام لەسەر را دەربڕینتان ،ئامادەم گیانی خۆم بەخت بکەم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست