رووداوی 31ی ئاب دەرفەتێکی باش بوو

Monday, 02/09/2024, 19:58


ژن وپیاوێک دوای نۆ مانگ و٩رۆژ چاوەڕوانی کوڕێکیان بووناویان نا ڕۆستەم.کوڕەکە هێدی هێدی هەردەهاتوومەزن دەبوو، باوکی کوڕەکە وایلێهات دەترسا بانگی بکا، وایدەزانی نەکا کوڕەکەی بە ڕاستی وەک رۆستەمی لێ هاتبێ وکەس دەرەقەتی نەیە.ئەوە داستانی مەسعود بارزانییە، بۆ خۆمان کردمانە ڕۆستەم، ئێستێش ئەو کۆمەڵگایەی کە خۆی دەخەوخستووە ووەخەبەرهێنانی گرانە، زۆرینەیان ناوێرن رەخنە لە بارزانی وتڕووتایفەکی بگرن وادەزانن ڕۆستەمە!
رووداوی دڵتەزێنی ٣١ی ئاب کە بە دەستی کورد بە سەر کورد هێنراوە لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانی روودابایە، بکەرەکانی دەدرانە دادگاوسزا دەدران، کە چی بە پێچەوانە خوڵقهێنەریی ئەو کارەساتە رێگای پێدراررێفڕآندۆمیش بە ڕێوە بەرێ، هەولێریان بە زەبری چەکی بەعس لە دەست دەسەڵاتدارێکی دیکەی کورد دەرهێنا، بەڵام بە راگەیاندنی ئەو رێفڕاندۆمە قۆڕە نیوەی زیاتری خاکی باشووری کوردستانیان لە دەست دا.
سەرەڕای ئەوانەش دوای ئەو کارەساتە کە قەراریاندا جەلال تاڵەبانی بکەنە سەرۆککۆماری عێڕاقی عەڕەبی، تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە وەک کابرای سەرخۆشی بەسەرهاتبوو کە لە خۆشیان لە پێستی خۆیدا جێگای نەدەبۆوە.هەر بۆیە تۆزە کاتێکی وەگیر کەوتبایە بە دەنگی بڵنددەینەڕآندودەگووت، کاک مەسعود بۆ هەتا هەتایە /دەبێ/ ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان.جەماوەری خەواڵووش خۆش خۆش چەپڵەیان بۆ ئەو قسەیە لێدەداوبژی مامە، بژی مامە، گوێچکەی فەلەکی کەڕ کردبوو.

رووداوی ٣١ی ئاب دەرفەتێکی باش بوو:

لە ساڵی ٢٠١١ بە هۆی نەبونی ئازادی ودێمۆکڕاسی لە لایان خۆ سەپێنێک ودیکتاتۆڕێکی وەک زەینولعابدەین بن عەلی گەل وڵاتی توونس سەریان هەڵداودەسەڵات گۆڕا.هۆی سەرەکیش چەخماخەیەک بوو کە لە لایان گەنجێکی خوێندەواروبەڵام هەژار لێدرا.ئەو گەنجە ناوی موحەممەد بووعەزیزی بوو کە بە هۆی نەداریەوە کاری فرۆشتنی سەوزە بوو، کاتیک ئامرازی سەوزەفرۆشییەکەی / گاری/ لە لایان پۆلیسەوە لێوەرگیرا، خۆی ئاور تێبەردا.
رۆژی ١٤ژانوییەی ساڵی ٢٠١١ شۆڕشێکی سەراسەریی وڵاتی توونسی گرتەوە وبن عەلی دیکتاتۆڕ لە وڵات ڕآیکردوهەرچی سەروەتووسامان وماڵوموڵکێکی کە هەی بوو لێی ئەستیندرایەوە وگەڕێندرایەوە بۆ ناوخۆی وڵات.
ئەگەر گەلی کورد لە باشووری کوردستان وێنەی گەلی توونس وشیار بایەن ئیزنیان نەدەدا کە بنەمەڵای بارزانی / بۆ مانەوەی خۆیان/ کارەساتی ٣١ی ئاب بخوڵقێنن.٣١ی ئاب دوورووی هەیە، روویەک ئەو کارەساتە بوو کە بنەماڵەیەک بەسەریان هێناین، روویەکەی دیکەش هەلێکی دیرۆکی بوو کە دەبوایە خەڵک تۆڵەی خۆی لەو بنەماڵەیە بکاتەوە وئیزنیان پێنەداکە ٣٣ساڵی رەبەق گەمەی سیاسی بە سەر خەڵکدا بسەپێنن.ئێستێش درنگ نەبووە، پەتەی ئەو بنەماڵەیە کەوتۆتە سەرئاو، تەنیاسەرهەڵدانێکی گەرەکە کە دیواری ترس لە جەللادەکانی بنەماڵەی بارزانی بڕووخێندرێ ولە دەسەڵاتیان بخەن.بۆ خۆمان مەسعود وبنەماڵەکەیانمان کردۆتە رۆستەم، بۆ خۆشمان دەتوانین بیانڕووخێنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە