دز و چەتەکانی پڕۆژەی(کەلار ـ دەربەندیخان)
Friday, 30/08/2024, 18:34
نوسینی ؛ زۆڕبا شاخەوان
دزی و چەتەگەری سەڕانی دەسەڵات کوردی لە بواری نەوت و داهاتە نێو خۆییەکان ڕانەوەستاوە و بەڵکو دەست و پێوەندەکانیان بەڕ دەواتە گیانی خەڵک بەناوی وەبەڕهێنان و بەلێندەڕایەتیەوە سامانی گشتی خەڵک بڕوتێنەوە، پارتی پاش ئەوەی لە رێگای دڕوستکردنی شەقامی (120) مەتری و (150) چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیاکانی خۆی لەسەر حکومەت کرد بەماڵ (قەرز) ، ئەو فیکرەیە بۆ یەکێتی گواستڕایەوە و دەست و پێوەندەکانی دەسەلات چەندین ملیۆن دۆلاری ناحەقیان لەسەر حکومەتی هەرێم کردووە بەقەرز و بەتەندەری خەیاڵی بەبێ پێشبرکێ بە لەرێگای بانگهێشتی ڕاستەوخۆ.
یەکێک لەو پڕۆژانە کە خوێنی چەندین هاوڵاتی تێدا بووە قوڕبانی پڕۆژەی رێگای(کەلار ـ دەربەندیخان) و دواتر (دەڕبەندیخان ـ سلێمانی) یە.
رێگای (کەلار ـ دەربەندیخان) باندێکی چەتە دەستیان بەسەردا گڕت و لە رێگایەوە (137 ) ملیارد دیناریان بۆ (40) کیلۆمەتر قیر لەسەر حکومەت حسابکرد، پێشتر ئەو ڕێگایە دڕا بە کۆمپانیایەکی تورکی بە هاوکاریی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کەیەکێک لەئەندامانی باندی تاڵانکردنی گەرمیان (10 ملیۆن دۆلار) دزی و هەڵهاتن و هەندێک ئاڵیاتیان بەجێ هێشت نزیک تەنگی تونی بابا تا ئێستاش ئۆفیسی کۆمپانیا تورکەکە ماوە و لەو رێگایەوە بە هاوکاریی بەرێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان و باندە چەتەیەکە کە سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش یەکێک بوو لەو باندە دەستیان کرد بە دزین و فرۆشتنی ئاڵیاتی کۆمپانیا تورکەکە و شەوان چەتە و رێگریان دەناردە سەر پاسەوانەکانی ئاڵیاتەکان و بۆ ئەوەی بیدزن و تاڵانی بکەن.
ئەم باندە پاش ئەوەی بەهۆی هەڵەی سەرپەرشتیار و بەرێوەبڕدنەوە بوونە هۆکاری گیان لەدەستدانی چەندین هاولاتی و ئێستاش باڕگرانیان بۆ خەڵک دروستکردووە ، تانیان لە رێگای گۆڕانکارییەوە چەندین ملیارد دیناری زیاتر بلە گیرفانی حکومەت دەڕبێنن بەوەی کە هیچ پێویست نەبوو پڕدێک لەو شێوەیەی کەلە (ئاوە خێڕی ) دڕوستیان کردووە و دەتوانڕا بە بەو خۆل و تێەڵەی ناوچەکە شەقامەکە دڕوست بکرێت چونکە پرد هەشت ساڵ جارێک چاکسازی دەوێت وهیچ رێگایەک نامێنێتەوە خەڵک لێیەوە هاتوچۆ بکات ، ئەو باندە دزە بە پاساوێکی زۆر بێهێز کە گوایە کانی لەژێر خاکی ئەو ناوچەیە توانیان ببنە شەریکی بەلێندەر و پارەیەکی زۆر لەگیرفانی حکومەت دەڕبهێنن چونکە بڕگەی کۆنکریتی پڕۆژەکە پارەیەکی خەیاڵی پێیاندڕاوە و دواتریش نێوانی شەقامەکەیان کرد بە کۆنکڕیت پڕیکاست بەهۆی ئەوەی پارەی زیاتر لە گیرفانی حکومەت دەربهێنن بۆ بەڕژەەندی بەلێندەر و باندی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ئەگینا بەشی یەکەمی پڕۆژەکە بە گاڕد یەل جیاکڕاوەتەوە خێرە لە بەشی دووەمدا بە (کۆنکریت پڕیکاست) ئەنجام بدڕێت لەکاتێکدا ئەو رێگایە خێرایەکەی 100 کیلۆمەتر دیزاین کراوە و بە کامیڕا خێرای بۆ داندەنرێت و کەس ناوتوانێت زیاتر لێ بخورێت و ئەگەر لێش بخورێت و ڕووداویش ڕوو بدات ناگات شەقامەکەی تر بەلام بەکۆنکریت جیا کرایەوە بۆ ئەوەی گیرفانی بەلێندەر و باندەکەی سەرپەرشتیار و بەرێەبەری رێگاوبانی گەرمیان پڕ ببێتەوە.
ئەم باندی چەتەیە لە رێگەی سەرۆک حکومەتەوە( 5 ساڵ) تەمەنی خانەنشینی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەیان دڕێژ کردەوە بۆ ئەوەی کەسێکی تر لە جێگای دانەنیشێت و گەندەڵیەکانی پڕۆژەک هەڵبداتەوە و هەرچەندە سەرپەرشتیارەکە هیچ شاڕەزایەکی لەبواری رێگاوبان نیە تەنها هاوپشکی باندەکەیە.
لە کاتێکدا سەرپەرشتیاری پرۆەکە بەناوی پڕۆژەی ستراتیژیەوە لای سەرۆکی حکومەت بە نایاسیی تەمەنی خانەنشینی خۆی دڕێژ دەکاتەوە و بەرێوەبەڕی رێگاوبانی گەرمیان کە هاوپشکی ئەو سەرپەرشتیارەیە بەکاریدەهێنێت بۆ دزی و تاڵانکردن لەپڕۆژەی تریش دایدەنێت بۆ ئەوەی هاوپشکیەکانی بەڕدەوام بێت.
لە پڕۆژەی (دەربەندیخان ـ واڕماوە) بەهەمان شێوە بلام ئەمەیان ستاف و باندەکە جیاوازن لە رێگای بەرێوەبرایەتی رێگاوبانی سلێمانیەوە جێبەجێ دەکرێت ، کۆمپانیای بەلێندەر کە ئێرانیە توانیویەتی کە (15) ملیۆن دۆڵار زیاتر لە شایستەی خۆی وەربگرێت کە بەدڵنیایەوە سەرەپەرشتیار و بەرێوەبەری فەرمانگە پشکی لەو تاڵانیە هەبووە و ئێستا پڕۆژەکەی بەجێ هێشتووە.
ئەمانە چنگێکن لە خەڕمانێکی باندی چەتەگەریی رێگاوبانەکانی کوردستان کە پێویستەرای گشتی لێ ئاگادار بکرێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست