ئایا بە (زیرەکی دەستکرد) دەتوانین ڤیدیۆ بۆ شارستانییەکان دروست بکەین؟ (بەشی دووەم)

Friday, 30/08/2024, 18:27


* لەبەشی یەکەمدا باسی ئەوەم کرد کە تەنھا بە ( دۆعا و نوێژ و فڵان ووتی و فیسار ووتی ) ناتوانین ڤیدیۆیەک بۆ مێژووی ئیسلام ، واتە ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروست بکەین؟؟
* بەڵام ئایا دەتوانین بە زیرەکی دەستکرد ڤیدیۆیەک بۆ شارستانیەتی میسری ( واتە ٥٣٢٤ ساڵ لەمەوبەر)، بابلی (واتە ٣٧٩٤ ساڵ لەمەو بەر) یان یۆنانی ( واتە ٣٦٢٤ ساڵ لەمەوبەر) دروست بکەین ؟؟  
(بەشی دووەم  زیرەکی دەستکرد و بەڵگەی شارستانیەت)
+  بەڵێ ، دەتوانین بە زیرەکی دەستکرد (AI) ڤیدیۆی شارستانیەتی میسری، بابلی و یۆنانی دروست بکەین !!  کەواتە چۆن AI دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی ڤیدیۆی شارستانییەتە کۆنەکان:
١ - مۆدێلکردن و دروستکدنی سێ ڕەهەندی 3D :
  + زانسیەکانی AI( ئەلگۆریتمەکانی AI )  دەتوانن وێنەکان و شوێنەوارەکان بکەنە مۆدێلێکی وردی سێ ڕەهەندی!!.
  +  وە AI دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی پێکهاتەی گەورە و ئاڵۆز وەک پەرستگا و شارەکان !! ئەویش بە پشتبەستن بە زانیاریی و بەڵگە مێژووییەکان !!
٢ - ئەنیمەیشن و جوڵە (  Motion Capture ) :
+  ئەی ئای (AI ) دەتوانێت جوڵەکانی مرۆڤ شی بکاتەوە و بیخاتە سەر شێوەی جوڵاوی دیجیتاڵی ھەتا کەسایەتییە مێژووییەکان بجوڵێنێت و ژیانیان بکاتەوە بە بەردا.
    + فێربوونی قووڵ : دەتوانرێت مۆدێلەکان لەسەر کاری هونەری مێژوویی و وەسفەکان ڕابهێنرێن و فێر بکرێن بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشنی واقیعی کە مرۆڤەکان چۆن دەرکەوتن و چۆن ژیاون و چۆن ڕەفتاریان کردووە !!
٣ - دەنگ و قسە و گێڕانەوە :
    + دەق بۆ دروستکردنی قسە (TTS) : AI دەتوانێت تێکست و دەقە مێژووییەکان یان سیناریۆکان بگۆڕێت بۆ دەنگ و قسەکردن، چونکە نۆسڕاوە بەردینەکان ھەتا ئێستاش ھەر ماون و یەک کەس ناتوانێت تەنھا ووشەیەکی لێ بگۆڕێت !!
ئەو کاتە دەنگەکان گیانێکی زیند و دەکاتەوە بەر کارەکتەرە مێژووییەکانی شەرستانیەکان.
    +  پڕۆسێسی زمانی سروشتی (NLP) : AI دەتوانێت دەقە مێژووییەکان و بەڵگەکان شی بکاتەوە و کورتی بکاتەوە بۆ دروستکردنی چیرۆکی زانیاری و سەرنجڕاکێش !!!
٤ - تەکنەلۆژیای (Deepfake ) واتە ڤیدیۆی کەسێک کە تێیدا دەموچاو یان جەستەی بە شێوەیەکی دیجیتاڵی گۆڕاوە :
    + ئەنیمەیشنی دەموچاو : AI دەتوانێت پەیکەر و وێنە و وێنەی مێژووییەکان بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی ڤیدیۆی ژیانی کەسایەتییە مێژووییەکان. چونکە پەیکەرەکان ھەتا ئێستاش وەر ماون !!
   + دەنگی گۆڕاوی بە دیجتاڵکردن ، ڕێگە بە AI دەدات کە وتار یان دیالۆگی مێژوویی بە دەنگی واقیعی بنیات بنێتەوە.!!
٥ - ڕێکخستن و یەکخستنی داتاکان :
    + شیکاری داتا گەورەکان : AI دەتوانێت بڕێکی زۆر لە زانیارییە شوێنەواریی و مێژووییەکان شی بکاتەوە بۆ دۆزینەوەی نەخشەکان و دووبارە بنیاتنانەوەی ڤیدیۆی مێژوویی بە شێوەیەکی ورد و زانستی!!
    + فێرکردنی دەستکردی ئامێر : بە بەکارهێنانی فێرکردنی ئامێر، دەتوانین پێشبینی بکەین کە هەندێک لە بیناکان یان شتەکان کاتی خۆی،  چۆن بوون ؟ ئەویش بە پشتبەستن بە بەڵگە و پارچە بەجێماوەکان کە کەس ناتوانێت بیروبۆچونی جیاوازی ھەبێت دەربارەی ئەو بەڵگانە !!.؟
++ ئای زانست و بەڵگەی مێژویی ، ئێوە چەند جوانن !! کاتێک ئێوە دەست دەکەنە ملی یەک و یەکتر بەھێزتر و ڕوناکتر دەکەنەوە ، بەوەش گۆشەی ڕاستگۆیی پیشانی مرۆڤەکان دەدەن !! ئێوە ڕابردوو وەک ئاوێنە و وەک ئێستا،  دەھێننە بەرچاومان و داھاتوشمان بۆ بنیات دەنێن و پرشنگدارتر دەکەن !! زانست ، ئێوە ئاسانکاری بۆ ژینگە و ژیانی مرۆڤ و مرۆڤایەتیش دەکەن !! ئێوە ھەمیشە لە گۆڕاندان،  لە باشەوە بۆ باشتر و باشترین ھەنگاو دەنێن!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە