زلی بێ هونەر
Friday, 30/08/2024, 18:06
دوای گۆڕانکارییه‌کانی، 9 /4 / 2003 , هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له به‌غداد ، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حیزبه‌کانی کوردستان،له په‌رله‌مانی عێراق و حکومه‌تی عێراق .
ئه‌وه‌نده ی دژایه‌تی ناڕه‌وایی یه‌کتریان کرد و هه‌ڵپه‌یان بۆ کورسی و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وتی حزبی کرد، خاڵە سەرەکی و بنچینەییەکانی چارەنووسی میللەتەکەیان ون کرد.
میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیان، بە دەیان و سەدان درۆ و تۆمه‌ت، بوختانیان بۆ یه‌کتریی هەڵبەست، ئه‌وه‌نده خاوه‌نی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون .
به سیناریۆو نمایشی، ململانێ ناڕەوا، ماهیەتی نەرجسیەتی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کورد، زیاتر له به‌غداد که‌وته روو.
په‌رله‌مانتارانی کورد، نه‌یانتوانی به یه‌ک ده‌نگ و بە یه‌ک هه‌ڵوێست، له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌غدادی پایته‌خته‌وه :
زنجیره کۆمه‌ڵکوژی کورد و ئه‌نفال و کیمیا باران و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی گه‌له‌که‌یان بگه‌ینه ، عێراق ، ویژدانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته جیا جیاکانی عێراق بهه‌ژێنن و شەرمەزاریان بکەن .
نه‌یانتوانی گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کان، بکه‌ن به دۆکۆمینتێکی نیوده‌وڵه‌تی، له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، بیگه‌یەن بە جیهان .
نه‌یانتوانی نوێنه‌ری ده‌نگ و ره‌نگی داوا سه‌ره‌تایی و مافه ده‌ستوورییه‌کانی کورد بن، نه‌یان توانی له‌و چه‌ند خوله‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراق کێشه‌و قه‌یرانه ئاڵۆزکراوه‌کانی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له به‌غداد،نه‌یانتوانی سنووری باشووری کوردستان، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای عێراق دیاری بکه‌ن .
کوا ئه‌و پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانه‌ی بۆجێ به‌جێکردنی ماده‌ی 140 دیاری کرابوو؟، به‌جۆرێک کاڵ کراوه‌یه‌وه، لە ئەشیفی پەراوێزدا،تەپو تۆز ی لێ هەڵدەستێ .
نه‌یانتوانی، کاریگەری بەهای بریاری دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق ، کە (کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان و بارزانیه‌کان و ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه)یان به جینۆساید داناوه . بەوردی و قوڵی بخنە بەردەم هەڵوێستی پەرلەمانی عیراق، کوا دای ئەو بریارانە، بۆ هیچ گۆڕانکارییەک، رووی نەداوە .
بۆ تا ئێستا حکومه‌تی نوێی عێراق،مه‌رسومی جمهوری ده‌ر نه‌کرد وە، بۆ حکومه‌تی عێراق دوای لێبوردنی له کورد نه‌کرد، بۆ قه‌ره‌بووی یاسایی و مادی و مه‌عنه‌وی جینۆسایدی کوێت کرایەوە، قەرەبووی جینۆسایدی کورد نه کرێتەوە،
پەرلەمنتارانی کورد به هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانتارانی لیسته جیا جیاکان، نه‌یان توانی فشار بخه‌نه،سه‌رده‌وڵه‌تی عێراق، عێراق، ببێ به ئه‌ندامی دادگای نیوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر کورد، ئه‌نفال و جینۆساید نه‌کرێته‌وه .
بۆئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له پەرلەمانی (به‌غدادو هه‌ولێر )بواریان ره‌خساند،سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان . بڕیاری یاسایی دادگایی باڵای تاوانبارانی ئه‌نفال بۆ دادگای تاوانباران،بخرێتە په‌راوێزه ؟
بۆ ئەوە ٣٣ ساڵە .تاوانبارانی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد دەپارێزن ، بوار نه‌ده‌ن رووبه‌رووی دادگا بکرێنه‌وه،رێزی داوای رەوای کەس و کاری ئەنفالەکان ناگرن.
بۆ دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق، وا به بێ موبالاتی دابخرێ، چەندان کەیس و تاوانبار ی کۆمەڵکوژیی ماوە .
بۆ سنوورێک بۆ ئه‌و هه‌موو زنجیره جینۆسایدانه‌ی کورد، دانە نراوە، ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیای دراوسێ، رۆژانه له‌سه‌ر سنووره‌کان و لە باشوور‌و رۆژئاوا‌و باکوور‌و ورۆژەهەڵاتی کوردستان بە دروون و دەیان سیناریۆ جینۆسایدی کورد ده‌که‌ن .
ده‌بوایه به پێ ی ده‌ستوورو یاسا وسیسته‌می سه‌ره‌وتی نیشتمانی عێراق، بوار نه‌درایە، بە هیچ سه‌رکرده‌و حیزبێک، بیره نه‌وته‌کان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌کار بهێنن، چی تر یاری به گرێبه‌ستی نه‌وت نه کرێ، داهاتی خاڵه گومرگییه‌کانی سنووره‌ییه‌کان به‌هه‌ده‌ر نه درێ .
حکومه‌تی هه‌رێم ئەوە ٣٣ ساڵە، ئاوا مه‌زاجیانه و بێ موبالاتانه، دوور له دەستوورو یاسا ورێسا، یاری به‌قوت و بژێوی هاوڵاتیان دەکەن ، ژیانی خه‌ڵکیان بە جۆرێک دژوار‌و قورس کردوە، لە ئینتیهازییەکانی دەوروبەری خۆیان زیاتر،هیج کەس ئەوان بە نوێنەری خۆیان نازانن.
گه‌نجه‌کان، لە نیشتمانەکەیان دا، نە لە کەرتی حکومەت و لە کەرتی تایبەتی دانامەزرێن، بازاڕ ی کاسپی سارد‌و سڕەوە مردوە، بەناچاری رێگای هات و نه‌هاتی ده‌ریای ئیجه دەگرنه به‌ر، به‌ره‌و چاره‌نووسێکی ون .
گه‌ر کورد له ئاستی عێراق، نه‌ک 60 کورسی، گه‌ر 100 کورسی، له په‌رله‌مانی به‌غداد هه‌بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی گرێ ی سایکۆلۆجی جەلالی ومەلایی لە ئارادایەوە لە گەڵ پێکهاتەکانی تر، یه‌کتریی قوبوڵ ناکه‌ن ، یه‌کتریی ده‌سڕنه‌وه، رۆڵی کورد له به‌غداد لاوازه‌و هیچ گۆڕانکارییه‌کیان پێ ناکرێ .
ئیستا هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم وپه‌له‌مانی کورد له حکومه‌تی به‌غداد ئه‌وه‌یه ، به‌غداد بودجه یان بۆ بنێرێت .
گه‌ر حکومه‌تی به‌غداد بودجە نه‌نێرێت، حکومەتی کوردی ناتوانێت موچە دابین بکات ، حکومەتی هەرێم، تەنیا ناوێکی زلی، بێ دەسەڵات و بێ هونەرە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست