نهێنی بلیمەتێکی هونەری ئەندازياری تەلارسازی کە هەرگيزاو هەرگيز لەبيرناکرێ

Wednesday, 28/08/2024, 9:07


مرۆڤە داهێنەرەکان : کە بە زيرەکی و ماندوبون و تێکۆشانی خۆيان ،جێگای بەرزيان بۆ مێژوولەجيهان تۆمار کرد. ئەنتۆنی گاودی کێيە؟

گاودی زانای بەناوبانگی ئيسپانی ،لە ساڵی ۱۸٥۲ لەدايكبوە لەشاری رويس لە کتالۆنيا. لە ساڵی ۱۹۲٦ کۆچی دوايی کردوە لە بەرشەلۆنە .پێنج خوشك و برابوون گاودی بچوکترين مناڵ بوو . باوکی گاودی کاری نحاسی ئەکرد . گاودی هەرلەمناڵيەوە نەخۆشی رۆماتيزمی هەبووە ، ئەم نەخۆشيە وای  لێ کردوە کە لە مناڵەکانی تر دووربێت ، نەیتوانی وەکو مناڵەکانی تر ژيانێکی سروشتی خۆی بباتە سەر ، ئەنتۆنی گاودی مرۆڤێکی ئايندار بوو ، زيرەکی  و  هەست ناسکی وای لێکردبوو کە زۆر گرنگی بدات بەسروشتی خودا ، ئەوسروشتەی کە خودای گەورە دروستی کردوە بۆيە لەناوسروشتی خودا توابوەوە. گەورە ئەندازياری تەلارسازی ئيسپانی ئەنتۆنی گاودی زۆر گرنگی ئەدا بە هونەری ديزاينی مسری ، ئێرانی ،  يابانی .گاودی لەتەمەنی ۱۸ ساڵی چوە بەرشەلۆنە بۆ خوێندنی ئەندازياری تەلارسازی ، بۆئەوەی بتوانێ بەردەوام بێت لە خوێندن لەگەڵ گەورەتەلارساز (جوان مانۆرێت ) ئيشی ئەکرد ، گاودی جگە لە خوێندنی ئەندازياری زمانی فرەنسی ، مێژوو،ئابووری، فلسەفەی زانستی جوانی (علم الجمال) خوێند . گاودی  داهێنەرەکی سەرسورهێنەر بوو بۆيە لەکارەکانی شتی نوێ ی بەکار ئەهێنا ،يەکەم کەس بوو کە پلاستيکی بەکارهێنا لەديزاينە سەرسورهێنەکانی وەهەروەها چەندەها شتی تر، وەکوو سيراميك ،شووشەی ڕەنگاوڕەنگ ،توانەوەی ئاسن ،دارتاشی ئەمانە هەمووی ئيشی دەستی بوون . ئەمانەی جێگيرکرد لە هونەری تەلارسازيدا . گاودی حەزی نەئەکرد بيرو بۆچونی خۆی تەنها بخاتە سەر کاغەز . کاتێ ئەیويست جێگايەک ئەپارتمانێك دروستبکات ئەو بە شێوەی سێگۆشە دروستی ئەکرد بۆ ئەوەی لە سێ لابيبينێ    (3D)  يەکەم کەس بوو کە ئەم ڕێگايیەی دۆزيەوە . کارەکانی گاودی لەکاتێکدابوو کە هونەری تەلارسازی لەوپەڕی پێشکەوتن دابوو لە هەموو ئەورووپا . بۆيە کارەکانی گاودی و هاورێکانی جێگايەکی هەرەبەرزيان بۆ خۆيان تۆمارکرد لە دروست کردنی (کتالۆنيا) هونەری ئەندازياری تەلارسازی گاودی يەکێکە لەهەرە زانای گەورە لەهەموو کات وزەمانێکدا . گاودی لەبەرئەوەی مرۆڤێکی ئايندار بوو ناوێکی تري هەبوولەبەربۆ خودای گەورە.  ( Gods Architect) . خۆشەويستی گاودی بۆ خودای گەورە وای لێکرد کە ( کەنيسەی سەگرادە فاميليا ) دروست بکات بەجوانترين شێوە ،کەيەکێکە لە گرنگترين شوێن لە جيهان . بۆ ماوەی دەساڵ تەنها خۆی بۆ ئامادەکرد ،پلانی بۆ دانا.   ۳٠ ساڵ ئيشی لە کەنيسەی کاثۆليکی ساگرادە فاميليا بەجوانترين نقش وزەخرەفەکاری تێدا کرد . بەڵام تەواوی نەکرد گاودی مرۆڤێکی ئايندار بوو پردێکی خۆشەويستی دروست کردبوو لەبەينی سروشت و کارەکانی هەردەم بيری ئەکردەوە لە خودای گەورە کە چۆن ئەم سروشتە جوانەی ئاوا دروست کردوە لە شێوەو ڕەنگەکان .
کنيسەی ساگرادە فاميليا

لە ساڵی ۱۸۸۲ی زايينی دەستی بەدروست کردنی کەنيسەی ساگرادە فاميليا کرد . بەڵام تەواوی نەکرد حکومەتی ئيسپانی دەستی کردوە بە تەواو کردنی لەسەر ئەو رێ و شوێنەی گاودی چۆنی داڕشتووە ئاوا تەواوی ئەکەن  . هەوڵ و کۆشش ئەکەن کە  لە ساڵی ۲٠۲٦ زايينی تەواو بکرێت کە ئەکەوێتە سەدەمين ساڵيادی کۆچی گاودی  کە بەروارێکی  مێژوويي زۆر گرنگە! لەم کاتەدا  بکرێتەوە بەرووی جيهاندا  . کنيسەی ساگرادە فاميليا بەيەکەم کنيسە دائەنرێت لە جيهان لە رووی ديزاين و شايستەکەی . کە هەر سوچێکێ کەنيسەکە چيرۆکێکی مێژوویيی  درەوشاوەی کەنيسەکە ئەگێڕێتەوە ،نووسراوەکان واتە قولەلەکان باسی ژيانی مەسيح ئەکەن کە چۆن هاتوەو چۆن ڕۆيشتووە .
کەنيسەی ساگرادە فاميليا گەورەترين و جوانترين کەنيسە لە جيهاندا
پلانی ئاسۆييی کەنيسەکە کە جوانةکەی لەرادە بەدەرە . چەندەها دە
رگای چوونەژوورەوەی تێدايە کە وێنەی جياوازی موعجيزە پێشان ئەدات .سەبارەت بە رووبەرەکانی  سێ گەورەترين رووبەری نێودەوڵەتی هەيە . رووبەری يەکەم کەرووی لەڕۆژهەڵاتە بەجوانترين شێوە خۆی پێشانمان ئەدات . رووبەری دووەم رووبەری سۆز دێت کەرووی لە ڕۆژ ئاوايە . رووبەری سێيەم گەورەترين رووبەرە بەرەو باشوورە دەروازەی شکۆمەنديە . لە رووبەری يەکەم سەرنجی ئەوە دەدات چۆنيەتی دەرکەوتنی مەسيح بۆناو  جيهان . سەبارەت بە رووبەری سۆز شکست و کەسايتيە ئەشکەنجەدراوەکان ، ئای کۆنەکانی ئەشکەنجەدانی مەسيح دەردەبڕن . تاوەرەکان بەجۆرێك لەشکۆمەندی و گەورەيی دەوری هەموو ئەم رووبەرانە ئەدەن ، کە دەربڕينێکی ڕێزلێنان و پيرۆز بەنووسراو وێنەکان دەبەخشێت .

ئەنتۆنی گاودی ۱۷ تەلاری دروست کرد . حەوتی لەنێوان ساڵانی ( ۱۸٥۲_۱۹۲٦) لەبەرشەلۆنە دروستکرد ،  کە يۆنسکۆ لەساڵەکانی نێوان( ۱۹۸٤_۲٠٠٥) کە پێناسە کراوە بەسەرمايەکی گرنگی جيهانی هەژمارئەکرێت . بەرهەمەکانی گاودی وای کرد کە هونەری تەلارسازی پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆی ببينێ لەنێوان سەدەی ۱۹ و سەرەتای سەدەی ۲٠ ،
ئەوە ماڵی گاوديە لەگەڵ باوکی و منالی خوشکی لێرە ژياوە
ئەنتۆنی گاودی خێزاندار نەبوو هەموو کاتەکانی بۆ ئيش کردن و خوێندن و داهێنان تەرخان کردبوو .
ئەنتۆنی گاودی هەموو ڕۆژێك ئەچووبۆ کەنيسەی ساگرادە فاميليا ، ڕۆژێکيان لەڕێگا ترام خۆی لێدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەهۆش خۆی چوو ، لە بەرواری ۱٠/٦/۱۹۲٦  لە تەمەنی ۷۳ ساڵی کۆچی دوايی کردی
کاتێ گاودی لە نەخۆشخانە بوو کەس نەی ئەناسی ئەم مرۆڤە بەرزە ، ئەم داهێنەرە مێژوويەکی جوان پڕ لەسەرکەتن بۆخۆی تۆمارکرد ، ئێستاش ئە تەلارانەی کەدروستی کردوە جێگای خەڵکە تێدا پشوو ئەدەن بێ بەرامبەر لە هەموو جيهان سەردانی ئەکەن ، سەرچاوەيەکی زانستی هەربەرزە بۆ گەنجەکان کە جۆرەها زانستگەنجەکان لێوەی فێر ئەبن ، هەزاران سڵاو لەگيانی پاکی ئەنتۆنيۆ گاودی گشت مرۆڤە پاك و داهێنەرەکان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە