بۆچی ئیسلامیەکان ئەم سێ پەپوولەیەیان کوشت؟

Wednesday, 28/08/2024, 8:45


نزیکەی مانگێ لە ئینگلتەرە ٣ کچۆڵەی ٥ساڵانە،٦ سالانە، ٩ ساڵانە درانەبەرچەقۆ و گیانیان لەدەسەتدا، چەند کچۆلەیەکی دیکەش بەرچەقۆدران، یەکێکیان برینەکەی سەختە.
لەئەڵمانیا لە ماوەیەکی کەمدا چەندین کەس بەرچەقۆ دران لەوانە پۆلیسێک بەدەستی گەنجێکی ئەفغانی.
هەروەها گەنجێکی ٢٦ ساڵانەی سوری ٦ڕۆژ پێش ئەمڕۆژ ٣ کەسی لە ئاهەنگەدا کوشت،٤ دیکەشی بەخەستی بریندار کرد.
خێزانێکی سووری ١١٠ تاوانیان ئەنجامداوە، بەئاشکراش ئەڵێن ئێمە دان نانێین بەیاسای ئەڵمانیادا.
سەرەتا ٣ کیژە منداڵەکەی بەریتانیا ئازاری بێسنوورە، ئاخر ٥ساڵ ٦ساڵ ٩ساڵ چ هۆکارێکە کە مرۆڤ دەستی بچێتە خوێنیان، ئەوکارەساتە دڵتەزێنە هەر هەموو بەریتانیاو ئەوروپای هەژاند، بۆیە بەناچاری بۆ دامرکاندنەوەی خەڵک وتیان کریستیانە و موسڵمان نیە، لێرەشدا دەپرسین بۆ بەردەوام منداڵەکانی دیکەی دایە بەرچەقۆ، هاوشێوەی یادی ئاهەنگی یادکردنەوەی ٦٥٠ ساڵە زۆلینگەی ئەڵمانیا ٣ کوشت و٤ دیکەشی بریندار کرد. ئەوەی سەرنج ڕاکێشە چەقۆ وەشێنەکانی ئەڵمانیا هەرهەموویان چەقۆکانیان ئاراستەی ملی قوربانیەکانیان کردووە، واتا یەکەم، یەک جۆر پەروەردەی کوشتنیان بینووە، دووەم بەمەبەستی دڵنیابوون لە کوشتن. ئەوەی پۆلیس باسی ئەم کوڕە دەکات، پەنجەمۆری هەبووە لە بولگاریا، بۆیە دەبوو بینێرنەوە بۆ بولگاریا، بەڵام دەسەڵاتدارانی کارئاسانیان بۆ کردووە، و شانسیان داوەتێ، ئەوەش پاداشی بووە. هەمووشامان ئاگادارین کەبەچ قوڕبەسەریەک دەگەنە ئەوروپا!
گەنجە ٢٢ ساڵە ئەفغانیەکەی پۆلیسە ئەڵمانیەکەی کوشت، لەهەر هەموویان زیاتر جێگای سەرنجە، ڕاپۆرتی پۆلیسی ئەڵمانیا ئەڵێ گەنجەکە لە مێرمداڵیدا هاتە ئەڵمانیا، هیچ کێشەیەکەی نەبووە، تەنانات لەدراوسێکانی دەپرسن کە هەڵسووکەوتی چۆن بووە، دراوسێکانی ئەڵێن کە کەسێکی هێمن و لەسەرخۆ و ڕووخۆشبووە و هەمیشە سڵاوی لێکردوون، بەڵام پێش نزیکەی٨ مانگێک ئیتر سڵاو لەدراوسێکانی نەکردووە، بە پێچەوانەشەوە مڕومۆچ و کیناوی بووە، بۆیە پۆلیس لە ڕێگای "ئایپی، ئەدرەسی ئینتەرنێتەوە" دەبینن کە ڤیدێۆی زۆری هەیە، سەراپای ڤیدێۆکانی پڕوپاگەندەیە بۆ تالیبان، ئەمانە هەر هەموو ئەوەمان پێ ئەڵێ کەلەو کاتەوەکە دەمی مەلا زێرابەکانی گەیشتووە، ئیتر مەلاکان بەتەل فافۆن ژیریان شێواندووە.
بابڵێین کە مەلا دەمزێرابەکان توانیان گەنجان لە خشتەبەرن، بەناوی گوایا ئەوروپی کافرن، ئەی پاکستانی و ئەفغانی، یان تەقیەنەکانی ناو مزگەوتەکانی ووڵاتانی ئیسلامی، تەقینەوەکەی مزگەوتەکانی ئەفغانستان و پاکستان ژمارەی قوربایەکانیان خۆی دەدات لە ١٥٠ کەس، کە زۆربەیان لەکاتی نوێژکردندا کوژران، بۆئەمەیان چی؟
ئەمە ڕێک ئەو پەندە ئەرمەینیییە کەئەڵێ ئەگەر تورک کەسی دەست نەکەوێت کە بیکوژیت، ئەوا باوکی خۆی دەکوژێت. مەلاکان ڕاسپردراون، کەهەمیشە سەرگەرمی ئاژوەگێڕ ونانەوەی پشێوی بن، هەتا سەرنجی خەڵک بەلای خۆیاندا ڕابکێشن، ئەمەش جارێک دوان نیە، ئەگەر لەگۆگلە بگەڕێین، ئەوا ژمارەی تاوانەکانیان کۆتایی نایە.
پێشتر باسم لێوە کردووە،کە سەردانی لوبنانم کردووە، زێدەڕۆی نەبێت، لەگەڕانەوەمدا پاریس، کە ترامزێتم پاریس بوو، پاریسم وەک گوندێکی وێرانە هاتە پێشچاو.
هەفتەی پێشوو تالیبان ٢٠ هەزار ئامێری موزیکی شکاند، ئیتر خۆ لەتالیبان ئیسلامی ڕەسەنتر بوونی نیە.
لە ڕاستیدا داعشیش ئیسلامێکی ڕەسەنە، هەر کارێکی کە داعش ئەنجامی داوە، ڕیک بەپێی پەیڕەو بەرنامەی اهل سنە بووە، کارێکیان نەکردووە، کەلەکاتی محمەد کوڕی عەبدوڵادا نەکرابێت.
سەراپاشیان لەیەک دەچن، لەدزی ونامەردی و قۆڵ بڕین ساختەچێتیدا، پێشتر باسمان کرد کە حکومەتی سوید ١٣ ملێۆن کرۆنی دایە مەلایەک کەبەپەلە بیگەیەنێتە دەستی برسیەکانی سۆماڵ، کەچی مەلا سۆمالیەکە،بە پارەکەوە خۆی گەیاندە قەحەبەخانەکانی تایلەند، ئەی کوا ویژدانی کەسە ئیسلامیەکان بۆ سەراپایان لە سەرسەری، سەرسەریترن، ئەگەر باوەڕیان بەخودا هەیە، چۆن دەبێت ئەو جۆرە کارە قێزەونانە ئەنجام بدەن!
مەلایەکی شارەكەمان شاری مالمۆ بە بەهای ٣٤ ملێۆن کرۆنی سویدی ئاڵگۆڕی بە نەرکۆتیکای کردوە، کەچی لەلای خەڵک هەمیشە لێوی دەجولاند گوایا زیکری خودا دەکات.
ئیحسانی مەلا عەلی، بۆیەک شەو هەزار پاوەندی داوە بەمێزی خواردنەوە لە ئۆتێلە گرانبەهاکانی لەندەن، کچی ١٨ ساڵانەی برۆتەوە ماڵەوە، ناسنامەی سعودیەی بۆکراوە، لەناسنامەکەی نوسراوە کە هاوڵاتی سعودییە، لە خودی هەواڵی دادگایەکەی ئیحساندا نوسراوە ملێۆنێر، بەچی بوو بە ملێۆنێر، خۆکەس نەبینی ڕۆأێک کار بکەن؟ باوکیان لەکاتی بەعسدا هێندە وەزیرێک دەست ڕۆشتوبووە، کچەکەی هیچ کارە بووە، بەوەزیر خانە نشین کراوە،هەمیشەش وەک کابرای مەقلوبە، هەمیشە شیڕە شیڕی فەلەستینیانە هەتا گەنجانی بێئاگا لەخشتەبەرن بننە قوربانی، خۆشیان لەئۆتێلەگرانبەکاندا سەما بکەن. ئیتر ئەم بەڵگانە بورهانی دەکەن، کە سەراپای ئیسلامی سیاسی، کەسانی شەلاتی و سەرسەرین بۆگەنترن لەبنەمالای مچە بارزانی وبەلەی ئەحە ڕەش.
ئەنجامی کارە قێزەونەوکانیشیان ئاشکرایە،کە ئەڵمانیا پێدانی ناسنامە ڕادەگرێت، لەبەر نامەشیاندایە کە سوری و ئەفغانی بنێرنەوە، بۆ ووڵاتەکانی خۆیان، کە پێشتر ئەستەم بوو کە پەناخواز بنێرنەوە بۆ ووڵاتانی خۆیان، هەروەها ئێستا سوید و هۆڵەنداش هاتنە ڕیزەوە کەلاسایی ئەڵمانیا بکەنەوە، وەرگرتنی پەناهەندە ڕابگرن، هەروەها قوڕبەکەن بەسەر سەدان هەزار کەسدا کە چاوەڕوانی وەرگرتنی ناسنامەی ئەڵمانیا، یان سوید و هۆڵەندان.
بۆیە بەپێویستی دەزانم کە هەر هەموومان ببینە سەربازێکی خەڵک و خاکمان، هاوزمانەکانمان تێگەیەنین کەمەلا دەمزێرابەکان ترسناکن، ترسناکتر لەهەر هەموو دوژمنەکانمان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە