کێ بەرپرسە لە کارە تیرۆریستیەکانی تورکیا؟
Monday, 26/08/2024, 6:52
لەهەر کونجێکی ئەم گەردوونە کاری تیرۆر ڕووبدا ئەوا بەبێ دوو دڵی،دەسەڵاتی ئەو شوێنە لێی بەرپرسیارێتی گەورەی بەر ئەکەوێ.
پەکەکە وەك هێزێکی نەتەوەیی کوردستانی جگە لەوەی هێزێکی مەزنە و بوونی پێویستیەکی هەنووکەیی و ستراتیژیە بۆ کورد و داهاتوەکەی، ئەوا لەهەمان کاتیشیدا بەرپرسە لەوەی ئەندامەکانی باش بپارێزێ و لەکاتی تیرۆرکردنیان بێتە سەرخەت و خۆی بکا بەخاوەنیان و ددان بەوەدا بنێ کەوا وەك پەکەکە ئێمە تۆڵەیان ئەکەینەوە بەهەر شێوەیەك و لەهەر شوێنێك بێت.
لەباشووری نیشتمان پەکەکە و ئەو هێزانەی سەر بەوانن تا ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لێ تیرۆر کراوە و بەردەوام لێیان تیرۆر ئەکرێ، هەر جارەو بیانویەك ئەدۆزنەوە و جگە لەچەند هەڵوێستێکی میدیایی و خۆبەتاڵکردنەوەیان لەبەردەم میکرۆفۆن و هەندێ چالاکی سۆشیال میدیا وەك پێوست خۆیان نەکردۆتە خاوەن کەیسەکان و هەوڵیان داوە ، کۆتایی بە تیرۆرکردن بهێنن. ڕەنگە هەندێ پێیان وابێ ئەمە کارێکی ئاڵۆز و قورسە ناکرێ، لێ ناشکرێ هەر ماوەیەك و هەڤاڵێك وەیان گەریلایەك وەیان ڕۆژنامەنووسێك لەڕێگای درۆنەوە،تیرۆر بکرێ و تۆڵەی نەسەنرێتەوە!! پەکەکە بینیمان لەکاتی پێوستدا هاتن بۆ هاریکاری کوردان لەکاتی پێوستدا و بەرگریان لێ کردن،،بینیمانن لەیەك سەنگەردا دژی داعش و حەشدی شەعبی و ئتیلاعات جەنگان و جێ پەنچەیان بەتەواوی دیارە،.ئێدی نازانین بۆچی هەمان هەڵوێستی سەربازی و هەواڵگریان نیە دژ بەهێزی تورك لە باشووری کوردستان؟
ئەو ٢ ڕۆژنامەنووسەی لەسەید سادق تیرۆرکران جگە لە تورکیا وەك کارکتەری سەرەکی تیرۆر کردنەکە، ئەوا بنەماڵەی تاڵەبانیش بەرپرسیارن لەو تاوانە قێزەوەنە، بۆیە ئەوە ئەرك و مافی تەواو ئەدات بە پەکەکە کە پێش لە ڕووداوی وا بگرێ و نەیەڵی ، ڕووبدا.بە واتایەکی ڕوونتر؛ لە شارێکی وەك سلێمانی چەندین ڕێکخراوو و فێرگە و زانکۆ هەن کە راستەخۆ لەلایەن تورك و ئەندامانی میتەوە بەڕێوە ئەبرێن . بۆ نمونە مانگی سووری تورکی لە سلێمانی کاری سیخوڕی و فراوانکردنی هزری تورکاندن و لەبەرژەوەندنی تورکیا کار ئەکەن کە زۆر بە ئاسانی پەکەکە ئەتوانێ تۆڵەی خۆی بکاتەوە وەیان لەشارەکانی تری کوردستان هەمان کار و بەهەمان شێواز بکەویتە تیرۆرکردنی تورکەکان و ئەوانەی لەگەڵ ئەواندان وەك پاسەوان،چێشتلێنەر،خاوێنەکەر ،،گەر کاری وا بکەن ئەوا نەك هەر تورکیا وا بەئاسانی بیر لەکاری تیرۆر ئەکاتەوە، بەڵکە کەس زاتی ئەوە ناکا کار بۆ تورکەکان و دەزگای میت بکاتەوە.
پەکەکە تا ئێستا سیاسەتێکی گەلێ شەرمنانەیان لەگەڵ هەردوو بنەماڵە هەیە و هیچ گوێ بەوە نادەن ئەندامەکانیان لەشارەکانی باشوور ، تیرۆر بکرێن. پەکەکە بەم جۆرە سیاسەتەی ئێستای گەلێ زەرەرمەند ئەبێ و دواجار باجی گەورەتر ئەدا. هیوامان وایە پەکەکە گەر بەڕاستی لەخەمی ئەندامان و گەریلاکانیانن پێوستە لەسەریان دەست لەم دوو بنەماڵەیە بوەشێنن و نەیەڵن تورك و تورکیا بەئاسانی لە باشووری چالاکیان بەردەوامی پێ بدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست