کوردایەتی پیرۆز

Sunday, 25/08/2024, 21:42


ئەودەستەواژە قێزەوەنە بووە لەشێست ساڵی ڕابردوو، هەموو دەمێ پڕۆژەیەکی بەردەوامی بازرگانی و وەبەرهێنان و خۆدەوڵەمەندکردنی بەرپرسەکان بووە لەسەر عەقڵی نەزانی کورد.
دیوە قێزەوەنەکەی سیاسەت لەفەننی مومکین، جیا لەوەی کەچەمکی سیاسەت بەدیوە زاستیەکەی(سید العلوم)پڕۆژەیەکی هەمیشەیی تایبەتی بووە لەبۆ هەموو ئەو کەسو لایەنانەی سواری سەری بوونە، لەبۆ مەبەستی پلەوپۆست و دواتر لەبۆپارە وەدەستهێنان ئەوپیشەیان هەڵبژاردیەو کەرەستە خاوەکەشی هەموو دەمێ لەناوەخۆ بەئاسانی بەردەست بووە. کەمیللەتە نەزانەکە بووە وەک مەڕی گێژ گوێی خۆی شۆڕگردەیەو بەدوای مێگەڵ کەوتیە.
ساختەچیەکانی درۆی کوردایەتی، ئەوەندە زۆرو هەمەجۆرن، بەئەنواع و ئەشکال توانیویانە هەرکەسەو بای خۆی لێ بماشیتەوەو هەتا هەوکەش هەر بەردەوامە، نەوەی ئەوانەی ڕابردوو، بەهەمان تاس و حەمام نەوەی زووی چەوسێنراوەکان دەچەوسێننەوەو هەتاڕۆژی ئەوڕۆش هەر بەردەوامە.
هەریەک لەهاشم حەسەن عەقراوی و عەبدولستار تاهیر شەریف، زوو لەبزوتنەوەی بەناو ڕزگاری خوازی کوردی بەڕیتمی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی فەلەستینی خەڵکی داماوی فەڵەستین.
ئەوکاروکاسبیە بێئەرک و سەرمایەیە کەهەمووی پێکردنە لۆرد. ئەویش تەنیا بەدرۆکردن لەسەر وەتەری هەستیاری هەستی نەتەوایەتی.
عەقراوی دیارە هەر لەزووەوە لەناو ڕێزەکانی پارتی بووە لەتەک مەلامستەفای بارزانی پێش دەستپێکردنی شەڕی کوردو عارەب لەئەیلولی ساڵی١٩٦١.
پێش ئەوەی مەلامستەفا گڵۆڵەی بکەوێتە لێژی و جاڕی ئاشبەتاڵی سەرانسەری بدا. ئەو زووتر لەبنەوە پەیوەندی بەبەعس کردو پۆستی زووی سیاسی لەناوپارتی و پۆستی موحافیزی ئەودەمی دهۆکی دەمی مفاوەزاتی بەیانی یازدەی ئازاری ساڵی١٩٧٠ی ئیستیغلال کردو، باقی ژیانی کەوتە نازو نیعمەت و پارووی کەوتە ڕوونی.
کەدواتر، بووە وەزیری بەلەدیاتی هەموو عێراق هەتا ساڵی١٩٧٧ئیتر بووە سەرۆکی مەجلیس تەنفیزی کوردستانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی لەئیدارەی خۆجێیەتی کوردستان.
لەدەمی وی، تەرحیل و تەهجیرو تەعریب و تەبعیس و تەعویزو زنجیرە ئیعدامەکانی قەسابحانەکەی موسڵ گەیشتە چڵەپۆپە.
هەربەوەندەش نەوەستا، لەساڵی١٩٧٧ لەدژی پارتی و بارزانی حیزبی دیموقڕاتی کوردستانی لایەنگری بەعس دامەزراندو کوردی دەستخەرۆی بەفیتی بەعس جەواشەکرد.
ئەوەیدیان، عەبدولستار تاهیر شەریف، جگە لەوەی نووسەرو بیرمەندو خوێندەواری دەمی خۆی بوو، کەزانی زەنگی مردانیان لێدەیە، هەر لەناو پیکابە دێرە سینیەکەی بوو لەسەرپردی خاسەی کەرکوکێ کەگۆتی، ئەوجا هەر عومری پیرە مەڕێکم مایە باهەر بمکوژن. ئەگەر زووتر لەڕێگاو پشتگیری جەباری برای کەشەقاوە زەلام کوژی حیزبی بەعس بوو لەچەشنی نازم کزارو سەباح میرزا مەحمود. ئەویش لەودەمەی بەعس ئیشی پێەنەما ئەودەمەی لەقاتی سەرەوەی فندق ئەتڵەس بوو، پێش ئەوەی بیکوژن هەر ئەوەندە پێڕاگەیشت تەلیفۆنی لەبۆژنەکەی بکاو بڵێ ئەوە دوو عیزرائیلی قابیزی ڕووحی وادەگەنە سەر سەری.
دیارە عەبدولستار شەریفیش، هەر بەفیتی بەعس ساڵانی پێش هاتنی سەدام زیرەکی و خوێندەواری خۆی بەکارهینا لەدامەزراندای حیزبی سەوری کوردستان لەبەرامبەر موحافەزەی هەولێرێ لەتەنیشت بینایەی ئالیاتی ئیتیسالات.
ئیتر ئەوە بوو شێخ عەبدولقادر نەقشبەندی و جەمال ڕەشیدی مێردی گوڵاڵەی کەدواتر سکاندەڵی فیدیۆ شەرمهێنەکانی لەڕێگای کوڕەکەی لەساڵی١٩٨٢ گەیشتە دەست یەکێتی لەشاخ و لەڕادیۆی شۆڕشی عێراق کەدواتر بووە گەلی کوردستان بڵاو کرایەوە.
ئەویش یەک لەوکەسانە بوو کەشەراکەتی غەفور خۆشناوی دەکرد لەبەکارهێنانی پۆستەکەی لەپێدانی شیش و چەمەنتۆو بازرگانی پێوەکردن. کەزووتر غەفور خۆشناو و براو مامەکانی لەگوندی سولاوکی خۆشناوەتی لەدوژمنکاری خۆبەخۆیان پەنایان هێنابووە بەر بەعس و دائیرەی ئەمن. کەدواتر ئەوانیش لەتیجارەتی پاکەتی هەموو عێراق و ئەلیکترۆنیات بوونە ملیاردێر.
ئیتر،دواتر سیروان جافی سەرۆکی مەجلیس تەنفیزی حوکمی زاتی و پاشان شێخ جەعفەر بەرزەنجی( شێخ چۆپی)و یەحیا ڕەشید جاف و ئیبراهیم زەنگەنە(قیڕتاو)و تاوانبارەکانی دی بەدوا داهات. های لایڤ دەژیان بەهەوای نەفەس بڕیاری ڕەمی کردنی سەرجادەی قوتابیە گەنجەکانیان دەدا، بێ ئەوەی تاوانەکیان ئەنجام دابێ. هەریەک لەو تاوانبارانە تەلیفۆنی خەتی گەرمی ڕاستەوخۆیان لەگەر صەدام حوسێن دا هەبوو دەمو دەست لەهەر ڕووداوێک خەبەریان پێدەدا کە لێرە ڕووی دەدا دژ بەبەعس.
ئەوانە دواتر، لەمردنیان لاشە بۆگەنیەکانیان دەنیشتن و تازیەو کۆڕی زیکری دەروێشانەیان لۆ دەگرتن.
ئیتر شارەکانی دیش هەرواو خراپتریش بوون لەهەولێرێ.
لێرە دەبینین، هەموو ئەوڕووداوانە لەشێست ساڵی ڕابردوو کەبەردەوامەو بەردەوامیش دەبێت. تەنیا هۆکاری سەرەکی بێئاگایی و نەخوێندەواری و نەزانی میللەتە، ئاسان هەڵدەخەڵەتێندرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە