(عەڵی حەمە ساڵح) پارتییەکی عەیار بیست و چوارە
Sunday, 25/08/2024, 21:37
گومانی تێدانیە زۆرێک لە کەسایەتیە سیاسیەکان لە ژێر پەردەوە ئیش بۆ لایەنی دیکە دەکەن و پەردەی دڵسۆزی و نیشتیمان پەڕوەریان داوە بەسەر کار کردەوەکانیان لە ئێستادا، ئەمە ڕیشەی کۆنە پێشتریش یەکێتی و پارتی بەناوی دیموکراتی و عەداڵەتەوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاند بەناوی شۆرشەوە چەکیان بەخەڵک هەڵگڕت و میڵلەتیان توشی چەندین کارەساتی گەوڕە کرد و دوای ساڵی (1991) یەکەمین شت کە ئەتکیان کرد عەداڵەت و دیموکراتی بوو.لەسەردەمی چەکداڕی شاخیشەوە بەپێی یاداشت نوسینەکانی خۆیان چەندین کەس لە ریزی رێکخستنەکانی پێشمەرگە بوون لە شاخ و کاریان بۆ دەزگای ئیستخباراتی حکومەتی بەعس کردووە.
لە ئێستا چەند لیستێکی سیاسی تازە دڕوست بوون کە دەیانەوێت هەمان سینارێوی گۆڕان دەنگی خەڵک کۆ بکەنەوە دوای هەڵبژاردن بیخەنە مەزادی کرین و فرۆشتنەوە بە پۆستی حکومی یان پارەی کاش و یان ببنە هاو پشکی کۆمپانیاکانی یەکێتی و پارتی لە نەوتفرۆشتن و قاچاخچێتیدا.یەکێک لەو لیستە تازانە لیستی هەلوێستە کە (عەلی حەمە ساڵح) سەرۆکیەتی کە پێویستە پێش ئەوەی خەڵک فریوو بدات تیشک بخەینە سەر هەڵوێست و کار وکڕدەوەکانی لە ساڵانی پێشوودا.
عەلی حەمە ساڵح لە گەری یەکەمی بوون بە پەرلەمانتاریدا لە ساڵی 2013 ـ 2017 بەشدار بوو لە تەواوی پرسە هەستیارەکان و تێپەڕاندنی زۆربەی پرۆژە یاساییەکان( وەک خۆیان دەیان وت ؛ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە و ناکرێت بە زۆڕینە و کەمینە بێت و دەبێت رێکەوتنی هەرسێ لایەنی یەکێتی و پارتی و گۆڕانی لەسەر بێت لەو چوار چێوەیەدا چەندین کۆبوونەوەیان کرد و بۆ رێکەوتن لەسەر چەندین پڕۆژە یاسا ) کە لەئێستا بوونەتە کێشەی گەورە بۆ میڵلەتی کورد و لەو کاتەش چەند کەسێکی دڵسۆز درکیان بەترسناکی ئەو بڕیارانەی پەرلەمان کرد و ئێستا بوون بە مۆتەکە بۆ میڵلەتی کورد لەوانەش (پڕۆژە یاسای یاسای دژەتیڕۆڕ کە لەپەرڵەمان تێپەڕێنرا، بیرۆکەی ئابوری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت لەلایەن پارتی و یەکێتی کە لەپەرڵەمان بڕیاری لەسەر دڕا و بەکۆی دەنگ تێپەرێنڕا، دڕوستکردنی نەزاهەی کارتۆنی کوردستان، یاسای خۆپیشاندانەکان، کێشەی هەڵبژاردن و هەڵنەبژاردنی سەرۆکی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە) کۆمەلێک یاسای تر کە عەلی حەمە ساڵح بەشێکی چۆپی کێشی ئەو مەیدانە بوو لە بەڕژەوەندی پارتی و یەکێتی بەهاوکاری گۆڕان تێپەڕێنڕا. ئایا هەڵوێستی (عەلی حەمە ساڵح) ئەو کات لە کوێ بوو؟ پێویستە( عەڵی حەمە ساڵح) بۆمان ڕوون بکاتەوە کە دڕکی مەتڕسی ئەو بابەتانە نەکردووە و هەر خەریکی ژماردنی فلس بووە بۆ چەواشەکردنی خەڵک یان دڕکی پێکردووە و بەڵکو هیچ هەڵوێستێکی بەڕانبەر بە حیزبەکەی نەبووە بۆ موچە و نەسریە بەردەوامی داوەتە کاری پەڕلەمانتاری خۆی! هەر دوای هەڵبژاردنی (2018) کە( عەڵی حەمە ساڵح) سەرۆکی لیستی گۆڕانبوو بەشداری لە حکومەت کڕد مژدانەی ئەوەی پێداین کە شەش مانگ بندیوار ناهێلین و گەندەڵی کۆتایی دێت ئەگەر نەکرا پاشەکشە دەکەین! باشە عەلی حەمە ساڵح بۆ پاش شەش مانگ هەلوێستی وەر نەگڕت بەڕانبەر حیزبەکەی و دەستی خستە سەر کڵوی خۆی بۆ ئەوەی درێژ بە موچە و نەسریەکەی؟ مڕۆڤی عاقڵ لەم هاوکێشانە تێدەگات کە (عەڵی حەمە ساڵح ) کاتێک هەلوێستی لە گۆڕان وەرگرت کە زانی ئیتر بە دەهۆڵی دەیگۆڕین دەیگۆڕین خەڵک ناخەڵەتێت و ئیتر ناتوانێت لەژێر دوڕوشمی گۆڕانخوازیدا کورسی پەرلەمان مسۆگڕ بکات و ئەمجارە بەناوی هەڵوێستەوە خەریکی دووبارە کردنەوەی سینارێۆکانی پێشووتڕە و بەجورێکی تر و لەژێر دڕوشمی هەڵوێست!
عەلی حەمە ساڵح چەندین ساڵە ئاو لە ئاشی پارتی دەکات لە ژێر پەردەوە، هەر لەسەرەتایی هەڵبژاردنی بەسەرۆکی لیستی گۆڕان لە ساڵی 2018 کە پێشتر گەنجێکی زیرەک و چاو نەترس کاندید بوو بۆ سەرۆکی لیستی گۆڕان کە خاوەن ناو بانگێکی باش و مرۆڤێکی حەق بێژ بوو بەلام بە ئیعازی پارتی ئەو گەنجە لابڕا و عەڵی حەمە ساڵح خڕایە شوێنی لە هەڵبژاردنی پێشوو، ئیتر عەلی حەمە ساڵح بە چەواشەکردنی خەڵک بووە چۆپی کێشی ئەو ئاهەنگەی ساڵی 2018 کە گۆڕانیان بردە حکومەتەوە، عەڵی حەمە ساڵح هات مژدانەی ئەوەی پێداین و چەواشەی کردین لەماوەی شەش مانگدا چاکسازی دەکرێت و ئەگەر نەکرا ئێمەی گۆڕان هەڵوێست وەر دەگڕین(کەچی تا هەر چوارساڵەکەی پەڕلەمان تەواو بوو نە گۆڕان هەڵوێستی وەڕگڕت و کشایەوە لەحکومەت "عەلی حەمە سالح"هیچ هەڵوێستێکی بەڕانبەر حیزبەکەی نەبوو بەڵکو سەرۆکی فڕاکسیۆنیش بوو تا ئەو کاتەی پەرلەمان لەکار خڕا، حکومەتیش 500 هەزار بندیواری چاو گەشی هەبوو و هەیە) بۆ جاری دووەم دوای شسکتی پێنج ساڵ بێ موچەیی و نیوە موچەیی بەشداڕیی حکومەتەکەی پارتی کرد، پاش ئەوەی خەڵکیان هەڵخەڵەتاند بەناوی رێبازەکەی کاک نەوشیڕوان بەڕنادەین لە دەنگدانی 2018 دا !
ئەمە جگە لەوەی ئەو یاسای دژە تیڕۆرەی شێڕوان شێروانی و چەندین ڕۆژنامەنوس و خەڵکی بێ تاوانی پێ دەستگیر کراوە "عەلی حەمە ساڵح" دەستی هەبوو لە دارشتنیدا و دەنگی پێداوە و وەک خۆیان دەیان وت( یاسای دژە تیڕۆڕ ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە) بەکۆی دەنگ دەبێت تێپەرێت و هەر ئاواش تێپەری، ئێستاش ئەو یاساییە بووەتە مۆتەکە بۆ ئازادی خوازان و ڕۆژنامەنوسان بە ئاسانترین شێوە وەک چەکێکی دەستی هەردوو حیزب بەکاری دەهێنن بۆ دژایەتی ڕۆشنبیران.
یاسای خۆپیشاندان و وەڕگرتنی مۆلەت لە پارێزگارو وەزارەتی ناوخۆ کە لەئێستادا وەک چەکێک پارتی و یەکێتی بەکار دەهێنن دژی هەموو خەڵکێکی ناڕازی لەسەر دەستی پەرلەمانتارانی گۆڕان و "عەلی حەمە سالح" تێپەڕێنرا و بەکۆی دەنگ لە ژێر چەتری ڕەهەندی نیشتمانی.دواتر دروستکردنی دەستەی نەزاهەی کارتۆنی کوردستان لە رێگای پڕۆژە یاسایەکەوە کاری دەستەی نەزاهەی عێراقیان لە هەرێم پەکخست و بەناوی ڕەهەندی نیشتیمانیەوە دەستەیەکی نەزاهەی کاڕتۆنی بێ کار و کرداریان دروستکرد ئەمەشیان لەژێر چەتری ڕەهەندی نیشتمانیەکەی کاک "عەلی حەمە سالح"بوو.
ماوەیەک حیزبەکەی عەلی حەمە ساڵح(گۆڕان) و پارتی کەوتنە سەنگەر لەیەک گڕتن کە پێویستە (سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان هەڵببژێڕێت) و پارتیش داوای دەکرد کە ڕاستەوخۆ هەڵبژێردرێت لەنێو خەڵکەوە و چونکە وایان بیر دەکردەوە ( مسعود بارزانی) بتوانێت زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنێت ، گۆڕان (کە عەلی حەمە سالح یەکێک بوو لەوان) بەبێ خوێندنەوە و لێکۆلینەوەی سیاسی دوور مەودا کەوتنە هەڵەکەسەما خەڵکیان وا تێگەیاند ئەوە دیکتاتۆڕی دڕوست دەکات و بەبێ ئەوەی بزانن کە باشترین رێگا بۆ گۆڕانکاری و هەڵبژاردنی سەرۆکە لەنێو خەڵکەوە و دەیتوانی دەڕگا بۆ زۆر گۆڕانکاری بکاتەوە، عەلی حەمە ساڵح کە پسپۆری هەموو سێکتەرێکە لە نەوت و زمانی کوردی و یاسا و ژمێریاری و کۆمەلایەتی و پزیشکی و ئەندازیاری و بودجە هەمیشە خوێندنەوەی خۆی و کۆمێنت قسەی خۆی فڕێ دەدا لە ئاڵنگارییە سیاسیەکاندا بەبێ خوێندنەوە و لێکۆلینەوە.
من دەمەوێت بپرسم لە خوێنەڕان کە عەلی حمە سالح دوانزدە ساڵە چی گۆریووە جگە لەسەر ئێسە و تێکدانی دەڕوونی تاکی کورد ؟ هیچ کاتێک ئەو قسانەی عەلی حەمە ساڵح کێشەی بۆ یەکێتی و پارتی دڕوستنەکردووە ئەگەر بۆ جارێک کێشەیەکی بۆ پارتی دڕوست بکردایە وەک سەرۆکی پەرلەمان" یوسف محەمەد "رێگریان لێ دەکرد بچێتە هەولێر و تەنانەت لەنێو هەولێر کارەبای حکومی و مۆلیدەیان لە ماڵەکەی دەبڕی و مناڵەکانی لە خویندگای حکومی و ئەهلیش رێگەی پێ نەدەدڕا بخوێنن و تەنانەت میوە فرۆشیش لە ناو هەولێر دەتڕسان خواڕدن بە "عەلی حەمە سالح" بفڕۆشن بەشێوەیکی سەیر گەماڕۆی سیاسی و کۆمەلایەتی دەخڕایە سەر تا هەولێر چۆڵبکات بەڵام عەلی حەمە ساڵح لەو سنورەدا کار دەکات کە رێگەی پێدڕاوە.باشترین بەڵگەش پێش چەند مانگێ عەلی حەمە ساڵح وتی(ئەگەر هەڵبژاردن دوا بخرێت ئـەوا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێم تۆمار دەکەم لە دادگای فیدڕاڵی)، کەچی دوو جار هەڵبژادن دواخڕا و عەلی حەمە ساڵح هیچ سکڵایەکی تۆمار نەکرد !!!
لە ڕاستیدا خۆم پێم سەیر بوو کە عەڵی حەمە ساڵح سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار بکات چونکە دەمزانی عەلی حەمە ساڵح بە ئاوازی پارتی دەخوێنێت و ئەوەی پارتی لەناخیدا بێت و واقیع رێگە نەدات پارتی بیلێت ئەوا عەلی حەمە ساڵح دێت دەیکاتە رۆژەڤ و ئەگینا هیچ کردارێکی لێ چاوەڕوان ناکرێت دژی بەڕژەوەندی پارتی و یەکێتی بێت!
ئەوە نزیکەی 10 ساڵ بوو عەڵی حەمە ساڵح پەڕڵەمانتار بوو نەیتوانێ پوشێکی لە هێلانەی یەکێتی و پارتی بجولێنێت و کاڵفامیە پێت وابێت کورسیەکەی (عەڵی حەمە ساڵح) ببێتە چوار کورسی دەتوانێت یەکێتی و پارتی بڕوخێنێت تەنها یەک شت دەگوڕێت کاک عەلی دەبێتە ژمارەی نێو سەفقە سیاسیەکان و یان کورسیەکی وەزاری وەردەگڕێت یان دڕێژ بەکاری ئۆپۆزسیۆنبوونی موزەیەف دەدات و بە دەیانجار بەڕژەوەندییەکانی گەوڕەتر دەبن.
بۆیە ئێستا لە ئێوەی خوێنەر دەپڕسم ئایا دەکرێت عەلی حەمە سالح پارتیەکی عەیار 24 نەبێت؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست